ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری راگەیاندن و هۆشیاریی وەزارەتی پێشمەرگە ڕاگەیاند، سەردانەكهیان بۆ ئەمەریكا، سه‌ركه‌وتوو بووه و داواكاریی ھێزی پێشمەرگەیان به ئیدارەی ئەمەریكا ڕاگه‌یاندووه، كە ھێزی پێشمەرگە پابەند دەبێت بە ھاوپەیمانەتیی نێودەوڵەتییەوە و ده‌خوازن ئه‌وانیش له‌و پشتیوانی و هاوكارییانه‌یان له پاش شەڕی داعش به‌رده‌وام بێت و، ڕایان له‌سه‌ر ئه‌م داواكارییه باش بوو.
شاندی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، لە چوارچێوەی سەردانیاندا بۆ وەزارەتی بەرگریی ئەمەریكا (پنتاگۆن)، لەگەڵ راوێژكاری وەزیری به‌رگریدا كۆ بوونه‌تەوە، دوو داواكاریمان ئاڕاستەی هه‌بووه، یەكێكیان ئەوە بوو كە لە دوای شەڕی داعش، ھاوكاریی ئەمەریكا بۆ ھێزی پێشمەرگە بەردەوام بێت و، ھاوكات كاری ئەو لیژنە ھاوبەشەی نێوان ھێزی پێشمەرگە و ئەمەریكا بۆ رێكخستنەوەی وەزارەتی پێشمەرگە و ھێزی پێشمەرگە بەردەوام بێت، وەڵامی ئەویش بۆ داواكارییەكان ئەرێنی بووه.
ئەو راوێژكارەی كه شانده‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵیدا كۆ بوونه‌ته‌وه، نزیكی و كاریگه‌ریی به‌سه‌ر وەزیری بەرگریی ئەمەریكایەوه هه‌یه و گوتوویه‌تی، ئه‌مه‌ریكای به باشی ده‌زانێ لە ھاوكارییەكانی و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پێشمهررگه بەردەوام بێ.
هه‌ر هلو سه‌ردانه‌دا، لەگەڵ بریكاری وەزیری دەروەی ئەمەریكا بۆ رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و، هەروەها لەگەڵ بەشی ئابووری و راگەیاندن و یاسا و سەربازی لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست كۆبوونەوەیان ئەنجام داوه، وه‌ك عەمید (ھەڵگورد حیكمەت) ده‌ڵێ، ''لەو كۆبوونەوانەدا ئێمە جەختمان لەوە كردەوە كە پێشمەرگە پێویستی بە ھاوكاریكردنی لە ڕووی چەك و ئابووری و پێداویستییەكانی دیكە هەیە و ئەوانیش رایان لەو بارەیەوە زۆر ئیجابی بوو".
عەمید (ھەڵگورد حیكمەت) بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، كه لەبارەی ریفراندۆمیشەوە قسه و باسیان بووه و ڕوونكردنه‌وه‌یان داوه كه، وه‌ك چۆن گەلی كوردستان مافی خۆیەتی بڕیار لە چارەنووسی خۆی بدات، ئاوایش ھێزی پێشمەرگە كه لە ئێستادا پارێزەری كوردستانە لە داھاتوویشدا دەبێتە پارێزەری دەوڵەتی كوردستان و گوتیشی، ''خۆی ئێمه لە رابردوویشدا ھەوڵمان داوە نەبینە بەشێك لە كێشە سیاسییەكان و بێلایەن بووین، ئه‌مه‌ریكاییه‌كان ئەمەیان پێ باش بوو كە لەوەدا دڵنیاییان پێ بدرێت، چونكە رەنگە نەیارەكانی ئێمە بە شێوازێكی دیكە ئەوەیان بۆ باس كردبن، كە ڕەنگە لێكترازان دروست بێت و ھێزی پێشمەرگە لە سەنگەرەكان دوور بكەوێتەوە".
(حیكمەت) گه‌شبینه له هبردهوامیی هاوكاری و پشتیوانییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ده‌ڵێ "ئێمە لەوە دڵنیاین ئەمەریكا و ھاوپەیمانان بەبێ پێشمەرگە ناتوانن لە ناوچەكەدا ھیچ بكەن، چونكە ھێزی پێشمەرگە لە ناوچەكەدا زۆر كاریگەرە و ئەمەش لای ئەوان زۆر ڕوونە، ھەر بۆیەیش حیسابێكی جیددی بۆ پێشمەرگە دەكەن".
بڵند ئیبراھیم