Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 25 APR 2024 14:33 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

چاودێران: بەغدا پابەندی دەستوور نه‌بووه‌.. سەرۆك بارزانی تووشی شۆكی كردن
| KDP.info


 

سلێمانی-KDP.info- چاودێرانی سیاسی، باس لە گرینگیی پەیامی (سەرۆك بارزانی) دەكەن لەبارەی هەوڵەكانی هەندێك لە سیاسییەكانی عێراقەوە و دەڵێن: "(بارزانی) بەغدای خستە بەردەم پرسیاری بێوەڵامەوە".

دوێنێ چوارشەممە، (سەرۆك بارزانی) لە پەیامێكدا رایگەیاند: "لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ژمارەیەك لە سیاسی و كاربەدەستانی عێراق بۆ دژایەتیكردنی ڕیفراندۆم و مافەكانی گەلی كوردستان، باسی دەستوور و پابەندبوون بە دەستووری عێراقەوە دەكەن. زۆر باشتر دەبوو ئەم بەڕێزانە بە وردی دەستووری عێراق ببینن، چونكە لە دیباجەی دەستووردا بە ڕوونی هاتووە، پابەندبوون بە دەستوور زامنی مانەوەی عێراقە بە یەكپارچەیی".

لەو بارەیەوە، (سۆران سێوكانی) چاودێری سیاسی، بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "لە ماوەی رابردوودا، لە بەغداوە هەوڵی پەراوێزخستنی كورد دراوە، كار كراوە بۆ ئەوەی كورد وەك پێكهاتەی دووەم سەیری بكرێت كە پێشووتر (سەددام)ـیش هەمان سیاسەتی هەبوو، لەگەڵ ئەوەی لە بەغداوە هەمیشە بانگشەی دەستووری دەكرێت، كەچی خۆیان بە دەستوورە پابەند نابن، چونكە لە دیباجەی دەستووردا هاتووە كە پابەندبوون بە دەستوور، زامنی مانەوەی عێراقە، بەڵام بەغدا پێیمان بڵێت بە كامە بڕگە و خاڵی دەستوورەوە پابەند بووە؟ بڕینی قوتی خەڵكی كوردستان بە واژۆیەك، لە دەستووردا هاتووە؟ دەركردنی كورد لە سوپای عێراق لە دەستووردا هاتووە؟، دەركردنی سیاسییەكانی عێراق لە ژێر ناوی جۆراوجۆر لە پێكەوەژیانی سیاسی و دەستووری عێراقدا هاتووە؟ دەركردنی كورد لە سلكی دیپلۆماسی لە دەستووردا هاتووە؟ ئەمانە و سەدانی دیكەیش، بەغدا كاری كردووە بۆ دوورخستنەوەی كورد، ئێ باشە بەغدایەك خۆی پابەندی دەستوور نەبێت، دەبێ چاوەڕوانی ئەوە بكات كە گەلی كوردستان لە سەرەتاییترین مافی خۆیدا بڕیاری چارەنووسی خۆی بدات، بۆیە قسەكانی (سەرۆك بارزانی) زۆر لە جێی خۆیدا بوون لەو ڕوانگەوەیە كە ناكرێت عێراق لافی دەستوورمان بەسەردا لێ بدات و خۆیشی بە دەستوور شەڕمان لەگەڵ بكات".

(سێوكانی) گوتیشی: "بەغدا بە ماددەی ٥٧ـەوە پابەند نەبوو كە دەبوو لە ساڵی ٢٠٠٧ گرفتی ئەو ناوچانە چارە بكرابایە و دواتر بووە ماددەی ١٤٠ و نەك نەیتوانی ماددەكانی جێبەجێ بكات، بەڵكوو هەوڵی دا لەشكركێشی بكاتە سەر خاكی كوردستان كە دواجار ئەگەر هێزی پێشمەرگە نەبووایە، ئێستا زۆر ناوچەی كوردستان داگیر كرابوون ."

(سێوكانی) ده‌شڵێ: "لە بەغداوە هەڕەشەی جیددی لەسەر كوردستان هەیە، بە تایبەت دەیانەوێت بە ناوی زۆرینەی سیاسییەوە كورد لە عێراق دوور بخەنەوە، بە ناوی زۆرینەی سیاسییەوە هەرچی وەزیری كورد هەبوو دوور خرایەوە، بە ناوی زۆرینەی سیاسییەوە هەوڵی داگیركردنی كەركووك هەبوو، هەوڵی تەزویر هەبوو، هەوڵی پڕكردنەوەی پۆستەكانی كورد لە بەغدا هەبوو، هەوڵی تێكدانی هاوسەنگیی هێزی سیاسی هەبوو، بۆیە ئەمە گەمەیەكی (نووری مالیكی)ـیە و دەیەوێت لە ناوخۆی كوردستانیش كورد لە خشتە ببات".

هاوكات (سیروان حەمەشەریف)، مامۆستای زانكۆ لە سلێمانی، بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "بڕیار وابوو لە دوای دروستكردنی سوپای عێراق، هێزی پێشمەرگەی كوردستانیش لە چوارچێوەی دامەزراوەی سوپای عێراقدا مامەڵەی لەگەڵدا بكرێت، بە تەحەدداوە لە ماوەی دروستكردنی عێراقی نوێوە تا ئێستا، بەغدا مووچەی هێزی پێشمەرگەی نەداوە، هاوكاریی سەربازیی نەداوە، ئەو چەكانەی بۆ سوپای عێراق هاتوون نەیداوە بە پێشمەرگە، میزانییە و بوودجەی هێزی پێشمەرگەی نەداوە، ئیتر بەغدا لەوە زیاتر دەیەوێت چی دەست بكەوێت؟ ئەمە جگە لەوەی سەدان ملیۆن دۆلار كە بۆ خەرجیی هێزە عێراقییەكان هاتووە، هێزی پێشمەرگەی لێ بێبەش بووە و، كاریان كردووە بۆ ئەوەی كە هێزی پێشمەرگە هەڵوەشێتەوە و خەڵكی كوردستان بخەنە ناو سوپایەك كە بە فەرمانی دەسەڵاتی شیعە لە بەغداوە بیانبەن بۆ ئەنبار و تكریت و فەلووجە، لە كاتێكدا بەغدا بێباكانە كەوتووەتە بڕینی قوتی خەڵكی كوردستان و بوودجەی پێشمەرگە".

 (سیروان حەمەشەریف)گوتیشی: "لە بەغداوە كار كراوە بۆ وێرانكردنی سنووری ماددەی ١٤٠ و نە پارەی پەرەپێدان و نە پارەی ئاوەدانكردنەوەی ئەو پارێزگایانەی داوە و نە كاری كردووە بۆ دامەزراندنی خەڵك و كەمكردنەوەی ریژەی بێكاری، ئەوەی كراوە حكوومەتی هەرێمی كوردستان كردوویەتی و، بەغدا كاری لەسەر ئەوە كردووە كە ئەو ناوچانە بكاتە مەعەسكەری خۆی، بۆیە هیچ چاوەڕوانییەكی باش لە بەغدا ناكرێت و، پەیامی (سەرۆك بارزانی)ـیش بەغدای تووشی شۆك كرد و وەڵامێكی كەمەرشكێنی عێراقی دایەوە."

 

كارزان سەباح هەورامی




دوایین هەواڵەکان

بەردی بناغەی پڕۆژەی کۆرنیشی رووبارێ روویێ شین و یاریگایەکی وەرزش دانرا

THURSDAY, 25 APRIL 2024 14:04:45

ئامێدی-KDP.info- لەژێر چاودێریی پارێزگاری دهۆک بەردی بناغەی دوو پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری ناحیەی شێلادزێی سەر بە قەزای ئامێدی دانرا. پارێزگار دووپاتی دەکاتەوە، لە جێبەجێ کردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانیان بەردەوام دەبن.

 
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە پارێزگاری پێشووی موسەننا کرد

THURSDAY, 25 APRIL 2024 12:04:06

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی پێشوازی لە پارێزگاری پێشووی موسەننا کرد و بارودۆخی سیاسیی عێراق و دۆخی پارێزگاکانیان تاوتوێ کرد.

وەزیری تەندروستی: ھەڵمەتەکە دەستی پێکردووە.. داوا لە دایک و باوکان دەکەین ھاوکارمان بن

THURSDAY, 25 APRIL 2024 10:04:16

ھەولێر-KDP.info- وەزیری تەندروستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، وەزیری تەندروستی عێراق بەشداری لە کۆنفڕانسێکی نێودەوڵەتی بۆ نەخۆشییەکانی منداڵان لە ھەولێر دەکات و ھەڵمەتەکانی کوتانی قوتابیانیش بەسەردەکاتەوە.

 

وەزارەتی ناوخۆ ئاگادارییەك ئاراستەی ئەو ئەفسەر و كارمەندانە دەكات

THURSDAY, 25 APRIL 2024 00:04:55

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاگادارییەك ئاراستەی ئەو ئەفسەر و كارمەندانە دەكات كە بی مۆڵەتی خوێندن بڕوانامەیان بەدەست هیناوە و تاوەكوو ئێستا بۆیان هەژمار نەكراوە.

 
ھەرێمی کوردستان بەشداری لە دیداری ئەبوزەبی بۆ وەبەرھێنان دەکات

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 19:04:39

ھەولێر -KDP.info- دەستەی گشتی وەبەرھێنان بەشداری لە سێزدەمین دیداری وەبەرھێنان لە ئەبوزەبی دەکات و سەرۆکی دەستەی گشتی وەبەرھێنانیش دەڵێ، ھەرێمی کوردستان بۆ جاری یەکەمە بەشداری لە دیدارەکە دەکات.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact