نه‌دا مێرگه‌سۆری*
شتێكی شاراوه نییه كه ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی له ئه‌نجامی رێككه‌وتنامه‌ی (سایكس پیكو) به‌بێ گوێدان به به‌رژوه‌ندییه نه‌ته‌وه‌یی و پێكهاته‌كانی ناوچه‌كه دروست كران و به زۆر وایان لێ كرا كه پێكه‌وه بژین و مل كه‌چ كه‌ن بۆ ده‌وڵه‌تێك كه به هیی خۆیان نازانن و وه‌ك هاووڵاتی سه‌یری ناكات و ئاماده نییه مافه‌كانی بدات، ئه‌و ده‌وڵه‌ته به زۆر دروستكراوانه به شێوه‌یه‌كی دروست له‌دایك نه‌بوون، بۆیه تا ئێستایشی له‌گه‌ڵدا بێت، ته‌ژین له كێشه و گرفتی نه‌ته‌وه‌یی، ئایینی و مه‌زهه‌بی.
عێراق یه‌كێك بوو له‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی به‌بێ گوێدانه به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌یی و پێكهاته‌كانی و به شێوه‌یه‌كی نادروست دروست بوو و، به‌شه‌كانی به زۆر پێكه‌وه لكێنران. عێراق هه‌ر له دروستبوونییه‌وه تا ئێستایشی له‌گه‌ڵ بێت به شێوه‌یه‌كی نادروست مومارسه‌ی حوكم و سیاسه‌تی كردووه به‌رامبه‌ر به نه‌ته‌وه و پێكهاته‌كانی تری نێو عێراق و، به تایبه‌ت كورد كه له رووی رێژه‌وه له دوای عه‌ره‌ب، نه‌ته‌وه‌ی دووه‌مه و خاوه‌ن خاكی خۆیه‌تی.
دوای تێپه‌ڕبوونی یه‌ك سه‌ده به‌سه‌ر ئه‌و رێككه‌وتنامه‌یه‌ی كوردستانی به زۆر دابه‌شی سه‌ر ده‌وڵه‌تان كرد، ئه‌وا كاتی هاتووه كه به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لی كوردستان به‌رچاو بگیرێت و ددان به‌وه‌دا بنرێت كه خه‌ڵكی كوردستان مافی خۆیانه بڕیار له چاره‌نووسی خۆیان بده‌ن.
له (7/6/2017) له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی مێژوویی‌دا، هه‌موو پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان جگه له (بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی) به سه‌رۆكایه‌تیی به‌ڕێز(مه‌سعود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێم، (25/9/2017) ده‌ستنیشان كرا وه‌ك واده‌ی گشتپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆییی كوردستان له هه‌رێمی كوردستان و ناوچه دابڕێنڕاوه‌كانی كوردستان. بڕیارێكی مێژوویی و بوێرانه بوو كه دڵی هه‌ر تاكێكی كوردستانی خۆی كرد.
به‌ڵام به داخه‌وه له دوای ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه و دوای ده‌ستنیشانكردنی واده‌ی گشتپرسی، ده‌نگی سه‌یر و دژ به‌م بابه‌ته له ناوخۆ و ده‌رڤه به‌رگوێ كه‌وت، ئه‌و ده‌نگه دژانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و له وڵاته هه‌رێمییه‌كان و هه‌ندێك وڵاتی دیكه به‌رگوێمان ده‌كه‌وێت، به جۆرێك له جۆڕه‌كان هه‌ڵسوكه‌وتێكی ئاسایی و چاوه‌ڕێكراوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی نیگه‌رانییه ئه‌و ده‌نگه زبر و دژانه‌یه كه له ناو هه‌رێمی كوردستان و به بیانووی جیا جیا له كورده هاونه‌ژاده‌كانمان ده‌بیستین.
لێره‌وه‌وله‌وێ ئه‌وه‌مان به‌رگوێ ده‌كه‌وێت كه هه‌ندێكیان ده‌ڵێن كاتی نییه، هه‌ندێكیان ده‌ڵێن عێراق و ئیران و توركیامان لێ زویر ده‌بن و، هه‌ندێكیش ده‌ڵێن له برسان ده‌مرین و هێدی هێدی له ناو ده‌چین!. بۆچوونی من وایه ئه‌و ده‌نگه دژانه‌ی له‌و كورد و لایه‌نه كوردیانه‌ی هه‌رێم به‌ر گوێ ده‌كه‌ون، هیچ جیاوازییه‌كیان له‌گه‌ڵ لێدوانه‌كانی هه‌ندێك كه‌س و لایه‌نی عه‌ره‌بی و تورك و فارسی دژ به سه‌ربه‌خۆیی نییه. ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا ده‌یان و سه‌دان پرسیار هه‌ڵده‌گرێت كه ئایا ئه‌و هاخوێنانه‌مان بۆ وا قسه ده‌كه‌ن؟ ئایا به راستی ئه‌وان له پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی كوردستانیان ئه‌و بیانوویه سه‌یر و سه‌مه‌رانه دێننه‌وه؟
به راستی بیانووگرتنی سیاسی بۆ دواخستن یان ئه‌نجامنه‌دانی گشتپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆییی كوردستان هه‌ڵه‌یه‌كی مێژووییه كه بووه‌ته دروشمی ئه‌و جۆره كه‌سانه. گشتپرسی بۆ چاره‌نووسی نه‌ته‌وه و نیشتمانێكه كه له‌وه‌ته‌ی له‌سه‌ر ئه‌م ئه‌رزه هه‌یه تووشی سته‌م و ئاواره‌یی و كوشتن و ئه‌نفال و كیمیاباران بۆته‌وه. گشتپرسی بۆ ململانێی سیاسیی لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نییه. ئه‌وانه‌ی كه ده‌ڵێن گشتپرسی كاتی نییه، ئه‌وانه ئه‌و كه‌سانه‌ن كه نایانه‌وێت له‌ژێر ده‌ستی عه‌ره‌ب و تورك و فارس ده‌ربچین و ده‌یانه‌وێت هه‌میشه پاشكۆ بین و بۆ كه‌مترین مافمان ده‌ستیان بۆ درێژ بكه‌ین و، به پاڕانه‌وه پێیان بڵێین توخوا ره‌حممان پێبكه‌ن و مافه‌كانمان پێ بده‌ن.
ده‌پرسین ئه‌گه‌ر كاتی گشتپرسی نییه، ئه‌ی چ كاتێك كاتی گشت پرسییه؟، بۆمانی ده‌ستنیشان بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی گشتپرسی تێدا ئه‌نجام بده‌ین، به‌ڵام هیچ وه‌ڵامێكیان بۆ ئێمه پێ نییه، كه كاتێك پێیان ده‌ڵێن بۆ تۆ مافی ده‌وڵه‌تت هه‌یه، به‌ڵام كورد و كوردستانیان مافی ده‌وڵه‌تبوونیان نییه، جارێكی دیكه هیچ وه‌ڵامێكیان پێ نییه، بۆچی بۆ تۆ حه‌ڵاڵ و بۆ من حه‌رام؟ بۆ تۆ ره‌وا و بۆ من ناڕه‌وا؟.
هه‌ر له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی عێراقی به زۆر پێكه‌وه‌لكێنراو و تاكو ئێستا، سه‌لماندی كه وڵاتێكه چ له كاتی حوكمی سووننه بوو بێت كه زیاتر له (80) ساڵ خایاندی و چ له حوكمی شیعه بوو بێت كه (14) ساڵه ده‌سه‌ڵاتداره، نه‌یتوانی دیموكراسیه‌تی راسته‌قینه و شه‌راكه‌ت و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه ده‌سته‌به‌ر بكات. نه‌یتوانی سه‌یری كورد و پێكهاته‌كانی تری نێو عێراق، له‌سه‌ر بنه‌مای هاووڵاتیبوونی راسته‌قینه بكات و، نه‌یتوانیوه مافیان به دروستی بدات. جگه له‌وه‌ی كه مافه‌كانی نه‌داوه، به‌ڵكو تووشی قڕكردن و كوشتن و جینوساید و كیمیاباران و بودجه بڕین و مووچه بڕینی خه‌ڵكیش بووه‌ته‌وه. كه‌واته چ ئومێدێك ماوه به‌و عێراقه به زۆر پێكه‌وه‌لكێنراوه؟.
دوای ئه‌و هه‌موو ماڵوێرانی و كوشتن و قڕكردن و جینۆساید و كیمیاباران و قوتبڕینه‌ی به‌رامبه‌ر كورد و كوردستانیان ئه‌نجام دراوه، كاتی ئه‌وه نه‌هاتووه كه كورد و كوردستانیان له پێناو نیشتمانێكی ئازاد و ژیانێكی ئاسوده‌تر و خۆشتر و له پرۆسه‌یه‌كی دیموكراسیانه بڕیار له مافی چاره‌نووسی خۆی بدات و، ببیێته ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ؟، دڵنیام له‌وه‌ی كه ئه‌م ده‌وڵه‌ته سه‌ربه‌خۆیه‌ی كوردستان ده‌بێته مایه‌ی سه‌قامگیری و ئارامیی ناوچه‌كه و ده‌بێته نموونه‌یه‌كی باشی دیموكراسی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست.
ده‌رفه‌تی باشمان بۆ ڕه‌خساوه و پێویسته ئه‌م ده‌رفه‌ته زێرینه له ده‌ست خۆمان نه‌ده‌ین. پێویست به بڕوبیانووی سه‌یر و سه‌مه‌ره نییه بۆ دواخستنی گشتپرسی و ئه‌نجامنه‌دانی گشتپرسی. پێویست به‌وه ناكات خه‌ڵكی كوردستان بترسێنرێت له كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی، كاریگه‌رییه‌كانی دوای ئه‌نجام دانی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی له‌و كوشتن و جینۆساید و كیمیاباران و ئه‌نفال و بودجه بڕینه‌ی سه‌ددامی سوننه و مالیكیی شیعه خراپتر نابێت، له‌و نه‌هامه‌تی و په‌راوێزخستنه خراپتر نابێت كه به‌سه‌ر گه‌لی كوردیان هێناوه، به دڵنییاییه‌وه پێتان ده‌ڵێم، نه‌ك مه‌ترسیی جه‌رگبڕی نابێت، به‌ڵكو په‌یامی دڵخۆشكه‌ریشی ده‌بێت بۆ كوردستانیان، بۆیه با ئه‌م ده‌رفه‌ته‌مان له ده‌ست نه‌چێت.
له‌وه‌ش دڵنیا بن، هیچ وڵاتێك راشكاوانه و به هۆی بوونی هه‌ندێك پرنسیپی نێوده‌وڵه‌تی (چ دۆسته‌كانمان چ نه‌یاره‌كانمان) پێمان ناڵێن، بڕۆن گشتپرسی ئه‌نجام بده‌ن و ده‌وڵه‌تی خۆتان دروست بكه‌ن و ئێمه ددانتان پێدا ده‌نێین. ئه‌مه‌شتان له‌به‌رچاو بێت كه به پێی یاسای نێوده‌وڵه‌تی، (ددان)نان به ده‌وڵه‌تان ریكارێكی ده‌رخه‌ره(كاشف)ه نه‌ك دروستكه‌ر(منشأ) بۆ بابه‌تی دروستبوونی ده‌وڵه‌ت.
گشتپرسی پرنسیپێكی دیموكراسیانه‌یه و كه‌من ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و پرنسیپه نه‌بن. له دوای كۆتاییهاتنی دووه‌م شه‌ڕی جیهانی نزیكه‌ی (31) وڵات به گشتپرسی بوونه ده‌وڵه‌ت و سه‌ربه‌خۆییی خۆیان راگه‌یاند. كه‌واته بۆ پرسی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان پێویستی به ئه‌م ده‌ست و ئه‌و ده‌ستكردن ناكات، كاتی هاتووه و پێویسته ئه‌و ده‌رفه‌ته زێرینه له‌ده‌ست نه‌درێت، بۆ سه‌ربه‌خۆبوون له پرۆسه‌یه‌كی دیموكراسیدا، (مۆڵه‌ت) له خه‌ڵكی كوردستان و ناوچه به زۆر دابڕێنه‌راوه‌كانی كوردستانی ده‌كه‌ین و پێویست به‌وه ناكات (مۆڵه‌ت) له به‌غدا و تاران و ئه‌نقه‌ره وه‌رگرین. كورد و كوردستانیانن كه ده‌زانن سه‌ربه‌خۆبوون بۆ گه‌لێكی سته‌مدیته چ تام و چێژێكی هه‌یه، سه‌ربه‌خۆییی كوردستان بۆ ئه‌و نه‌یار و لایه‌نه سیاسییانه‌ی كه به پاشكۆییی ئێمه و ئێش و ئازاره‌كانمان دڵیان خۆش ده‌بێت، هیچ چێژێكی نییه، جگه له‌وه‌ی كه وه‌ك ژه‌هرێكی ده‌زانن بۆ داهاتوو و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان له ناوچه‌كه‌دا.
* په‌رڵه‌مانتارو بڕیارده‌ری فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق