Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 25 APR 2024 19:46 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

گۆمەكە شلەقا
| KDP.info


دڵشاد مستەفا وەسانی

وێڕای هەوڵی زۆری بەغدا و دەوڵەتانی ئیقلیمی، بۆ بەعێراقی هێشتنەوەی پرسی كورد و رێگریكردن لە  ریفراندۆمی سەربەخۆیی، بە سوود وەرگرتن لە هەڵوێستی دەوڵەتە بەهێزەكان و ناكۆكی ناوخۆی كوردستان و دابەشبوون بەسەر دوو بەرەی لەگەڵ و دژی ریفراندۆم، كەچی سەربەخۆیی كوردستان، سنوورەكانی ناوچەكەی تێپەڕاند، بووە بابەتی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی.

كۆبوونەوەی 7 ی حوزەیرانی 2017 ی حزبەكان بەسەرپەرشتی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بووە هۆی زیاتر هەڵكشانی مەسەلەی سەربەخۆیی، چونكە لەو كۆبوونەوەیەدا رۆژی 25 ی ئەیلوولی 2017 بۆ ریفراندۆمی سەربەخۆیی دیاریكرا، لەگەڵ ئەوەی دوای ئەو كۆبوونەوەیە، بەغدا و دەوڵەتە ئیقلیمییەكان كەوتنەوەخۆ، لێ سەردانی شاندی ئەنجوومەنی باڵای كوردستان بە سەرۆكایەتی سەرۆك بارزانی بۆ پەرلەمانی ئەوروپا لە 11 ی تەمموزی 2017 و راگەیاندنی داوای خەڵكی كوردستان بە جیهان، هەوڵە ئیقلیمییەكەی بۆ پشتیوانی بەغدا بەجووڵەتر كرد، هاوكات رۆژی 12 ی تەمموزی 2017 شاندێكی باڵای حكوومەتی عێراق گەیشتە هەولێر و لەگەڵ حكوومەتی هەرێم كۆبوونەوە و هەردوولا ئامادەیی خۆیان بۆ كردنەوەی لاپەڕەیەكی نوێ و بەردەوامی گفتوگۆ بۆ چارەسەری كێشەكان دەربڕی، ئەم كۆبوونەوەیە بەلای ئەمەریكاییەكانیشەوە جێی خۆشحاڵی بوو، چونكە پشتیوانی لە چارەسەری كێشەكان لە ڕێی گفتوگۆوە دەكەن، بەڵام هەوڵە ئیقلیمییەكە و بەغداش هەڵوێستی ئەمەریكا بۆ خۆیان وەبەردەهێنن.

رۆژی 17 ی تەمموزی 2017 لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیدا، مەسەلەی ریفراندۆمی كوردستان بۆ سەربەخۆیی لە لایەن (یان كۆبیش) ی نێردەی تایبەتی  un بۆ عێراق خوێندرایەوە، تیایدا داوای سەربەخۆیی كوردستانی خستەڕوو، هەر هەمان رۆژ شاندێكی دیپلۆماتكارانی ئێران بەسەرۆكایەتی باڵیۆزی ئێران لە عێراق  گەیشتە هەولێر، هەر لەو رۆژەدا لەگەڵ بەرزبوونەوەی دەنگی زیاتری بەغدا دژی سەربەخۆیی، ئەوەش راگەیەندرا كە عێراق رۆكێتێكی دروستكراوی خۆی تاقیكردەوە، لە ناوخۆی كوردستانیش هێشتا دژایەتی ریفراندۆم بەردەوامە.

دوای خستنەڕووی ریفراندۆمی سەربەخۆیی لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، هەرچەندە تا ئێستا هەڵوێست لەسەر كاتی ریفراندۆمە، لێ ئیدی ئەو پرسە گرنگە لە دەستی بەغدا و دەوڵەتە ئیقلیمییەكان دەرهێندرا، ئەمە ئەو رۆژە بوو كە نە بەغدا و نە تاران و ئەنكارا نەیاندەویست بە چاوی خۆیان بیبینن، چونكە چەنگەپڕكێیەكی زۆریان كرد لە دەستی خۆیاندا بمێنێتەوە، بەڵام لە 17 ی تەمموزدا داوای خەڵكی كوردستان خرایە بەردەم ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، بەمەش لەمەودوا پرسی كوردستان تەنیا پرسێكی عێراقی نییە، تا قسەی یەكەم و كۆتایی بۆ بەغدا و پایتەختەكانی دەوروبەر بێت.

راستە هەوڵە ئیقلیمییەكە لە جووڵەدایە و عێراقیش رۆكێتی تاقیكردەوە، بەڵام نەبوونە رێگر لە فڕینی پرسی سەربەخۆیی بۆ سەر سەكۆی جیهان لە نیۆیۆرك، رۆژی 17 ی تەمموز سەدای سەربەخۆیی لە دەنگی بەغدا و هەوڵی ئیقلیمی زیاتر بوو، هەقە حزبەكان بڕیاری بەخۆداچوونەوە بدەن، رێی تێدەچێت ئەو پرسەی حزبەكان لەسەری ناكۆكن، بگاتە سەر سەكۆی جیهانی، كەچی هێشتا هەندێ حزب بە كەرەستەی ململانێی بزانن؟ ئەرێ ئەوە چی لێ دەفامرێتەوە؟ تكایە هیچ حزبێك هەست بەنیگەرانی نەكات، ریفراندۆم سەركەوێت گەلی كوردستان و هەموو حزبەكان سەركەوتوون، سەریش نەكەوێت هەمووان سەكەوتوونابن، هیمەتێكی گەرەكە بەرەی ناوخۆ بخرێتە ئاست گەورەبوونی پرسی ریفراندۆمی سەربەخۆیی, چاوەڕوانین.
 




دوایین هەواڵەکان

مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (سەید مەحموود تاوەگۆزی) دەکات

THURSDAY, 25 APRIL 2024 19:04:31

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (سەید مەحموود سەید حسێن تاوەگۆزی) دەکات.

 
بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر"بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت

THURSDAY, 25 APRIL 2024 17:04:26

ھەولێر-KDP.info-  بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر دەڵێت، نرخی گۆشت لە بازاڕەکانی هەرێم دادەبەزێت و دەشڵێ، بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت.

 
"بابەتی لادانی سفرەکانی سەر دیناری عێراق کاتی زۆری پێویستە"

THURSDAY, 25 APRIL 2024 17:04:37

بەغدا -KDP.info-  ئەندامێکی لیژنەی ئابووری لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، لادانی سفرەکانی سەر دراوی عێراقی ھەنگاوێکی باشە و کاریگەری زۆر دەبێت لەسەر دراوی عێراقی، بەڵام بابەتێکی ئاسانیش نییە.

 
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە قەداسەتی پاتریاكی كەنیسەی ڕۆژهەڵاتی ئاشووری لەجیهان و مەترانەكانی (كۆمەڵەی پیرۆز) دەکات

THURSDAY, 25 APRIL 2024 17:04:36

ھەولێر-KDP.info-  ڕۆژی پێنجشەممە 25ی نیسانی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە قەداسەتی پاتریاك مارئاوای سێیەم پاتریاكی كەنیسەی ڕۆژهەڵاتی ئاشووری لە جیهان و مەترانەكانی (كۆمەڵەی پیرۆز)ـی كرد.

 
پرۆفیسۆر خەلیل ئیسماعیل: ھەڵبژاردن بەبێ پارتی عاقیبەتی باش نابێت"

THURSDAY, 25 APRIL 2024 15:04:43

ھەولێر-KDP.info- مامۆستایەکی زانکۆ دەڵێت، نزیکبوونەوە لەنێوان لایەنەکان بۆ بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردن  و نەرمی نواندن بەرامبەر  مەرجەکانی پارتی ھەیە..دەشڵێت، ھەڵبژاردن بەبێ پارتی دەکرێت، بەڵام عاقیبەتی باش نابێت و پرۆسەی حوکمڕانی شەلەل دەبێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact