Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 20 APR 2024 08:12 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

نێچیرڤان بارزانى: یه‌كڕیزى، گه‌ره‌نتیى سه‌ركه‌وتنى ڕیفراندۆمه
| KDP.info


هەولێر-KDP.info-  لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستاندا سەرۆکوەزیرانی کوردستان رایگەیاند کە، ڕیفراندۆم هى هه‌موو گه‌لى كوردستانه‌ و به‌ ته‌نیا هى لایه‌نێك نییه‌، له‌ ڕیفراندۆمدا براوه‌ و دۆڕاو نییه‌ و هه‌مووان پێكه‌وه‌ سه‌ركه‌وتوون، وه‌ك چۆن پێچه‌وانه‌كه‌یشى ڕاسته‌. هه‌روه‌ها تیشكى خسته‌ سه‌ر كاردانه‌وه‌ نێوده‌وڵه‌تى و هه‌رێمییه‌كان ده‌رباره‌ى ڕیفراندۆم و گوتى كاردانه‌وه‌كان ئاسایین و هه‌ندێكیان تێبینییان له‌سه‌ر كاتى ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم هه‌یه‌.

پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ١٩/٧/٢٠١٧ به‌ سه‌رۆكایه‌تیى (نێچیرڤان بارزان) سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كۆبووه‌وه‌. له‌ سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكوه‌زیران پوخته‌یه‌كى ده‌رباره‌ى دۆخى سیاسى له‌ هه‌رێمى كوردستان پێشكه‌ش كرد و ڕوونى كرده‌وه‌ كه‌ هه‌وڵه‌كان له‌نێو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كاندا بۆ كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان به‌رده‌وامن و له‌مباره‌یه‌وه‌ پارتى دیموكراتى كوردستان به‌ شێوه‌یه‌كى فه‌رمى داواى كۆبوونه‌وه‌ى له‌ بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان كردووه‌ و ئاماده‌ییى خۆى نیشان داوه‌ بۆ كاراكردنه‌وه‌ى بێ مه‌رجى په‌رله‌مانى كوردستان.

ده‌رباره‌ى ڕیفراندۆمیش  ڕوونى كرده‌وه‌ كه ڕیفراندۆم خۆى ئامانج نییه‌، به‌ڵكوو ڕێگه‌یه‌كه‌ بۆ ئاماجێكى گه‌وره‌تر كه‌ سه‌ربه‌خۆییى كوردستانه‌. یه‌كڕیزیى گه‌لى كوردستان و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانیشى به‌ گه‌ره‌نتیى سه‌ركه‌وتنى ڕیفراندۆم دانا و دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ڕیفراندۆم سه‌ربكه‌وێت و دواى ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ونه‌ پرۆسه‌یه‌كى جددیى گفتوگۆ له‌گه‌ڵ عیراق بۆ ئه‌وه‌ى به‌ شێوه‌یه‌كى ئاشتیانه‌ بگه‌نه‌ ئامانجه‌ مه‌زنه‌كه‌، كه‌ سه‌ربه‌خۆیییه‌.
جه‌ختى له‌وه‌ش كرده‌وه‌ كه‌ ڕیفراندۆم هى هه‌موو گه‌لى كوردستانه‌ و به‌ ته‌نیا هى لایه‌نێك نییه‌. له‌مباره‌یه‌وه‌ گوتى: "له‌ ڕیفراندۆمدا براوه‌ و دۆڕاو نییه‌ و هه‌مووان پێكه‌وه‌ سه‌ركه‌وتوون، وه‌ك چۆن پێچه‌وانه‌كه‌یشى ڕاسته‌". هه‌روه‌ها تیشكى خسته‌ سه‌ر كاردانه‌وه‌ نێوده‌وڵه‌تى و هه‌رێمییه‌كان ده‌رباره‌ى ڕیفراندۆم و گوتى كاردانه‌وه‌كان ئاسایین و هه‌ندێكیان تێبینییان له‌سه‌ر كاتى ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم هه‌یه‌.

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى ڕاسپارد به‌ هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌ په‌یوه‌نداره‌كان دۆسییەک به‌ زانیاریى ورد و ژماره له‌سه‌ر بابه‌ته‌كانى په‌یوه‌ندار به‌ په‌یوه‌ندیى نێوان هه‌رێمى كوردستان و عیراق بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ به‌غدا ئاماده‌ بكرێت و تیایدا ڕوون بكرێته‌وه‌ كه‌ چۆن حكوومه‌تى عیراق مامه‌ڵه‌یه‌كى ناداپه‌روه‌رانه‌ و نایاسایى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان كردووه‌ و ده‌كات، به‌تایبه‌تیش له‌ بواره‌كانى په‌یوه‌ندار به‌ پێشمه‌رگه‌ و بودجه‌ و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى ئه‌و هه‌موو زیانه‌ى له‌سه‌ر ده‌ستى ڕژێمه‌ یه‌ك له‌دواى یه‌كه‌كانى عیراق به‌ر هه‌رێمى كوردستان كه‌وتووه‌، به‌تایبه‌تیش قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى قوربانیانى ئه‌نفال و وێرانكردنى ژێرخانى هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها به‌شى هه‌رێمى كوردستان له‌ قه‌رزه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و مافه‌ ده‌ستوورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان به‌ به‌شداریپێكردنى له‌ سوودمه‌ندبوون له‌ داهات و ده‌سه‌ڵات له‌ عیراق، وێڕاى هاوكارینه‌كردنى هه‌رێمى كوردستان له‌ حه‌واندنه‌وه‌ى ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ى ئاواره‌ و په‌نابه‌ران كه‌ پێشوازى لێ كردوون.

جه‌ختیشى له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌یه‌ له‌گه‌ڵ عیراق به‌ شێوه‌یه‌كى ئاشتیانه‌ بكه‌وێته‌ پرۆسه‌یه‌كى دانوستانى ته‌ندروست بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و گه‌یشتنى گه‌لى كوردستان به‌ داوا و مافه‌ ڕه‌واكانى.
(د. محه‌مه‌د هاودیانى) وه‌زیرى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى و ئه‌ندامى شاندى ڕیفراندۆم كه‌ هه‌فته‌ى ڕابردوو به‌ یاوه‌ریى جه‌نابى مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى به‌لجیكایان كرد، پوخته‌یه‌كى ده‌رباره‌ى سه‌ردانه‌كه‌ پێشكه‌ش كرد و ڕوونى كرده‌وه‌ كه‌ شانده‌كه‌ كۆمه‌ڵێك دیدار و كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌رێنییان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ حكوومى و په‌رله‌مانییه‌كانى به‌لجیكا و ئه‌ورووپا ئه‌نجام داوه‌ و دید و خواستى گه‌لى كوردستانى بۆ پرسى ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیى گه‌یاندووه‌ته‌ ئه‌ورووپییه‌كان، ئه‌وانیش به‌ شێوه‌یه‌كى ئه‌رێنى پێشوازییان له‌و خواسته‌ى گه‌لى كوردستان كردووه‌.

هه‌روه‌ها باسى له‌ به‌شداریى خۆیان له‌ ١٠٦مین كۆنفرانسى ساڵانه‌ى ڕێكخراوى كارى نێوده‌وڵه‌تى له‌ جنێڤ كرد كه‌ ١٨٤ وڵات له‌سه‌ر ئاستى وه‌زیرى كار به‌شدارى تێدا ده‌كه‌ن و ئاماژه‌ى به‌ كۆمه‌ڵێك دیدار و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ شاندى وڵاتان كرد كه‌ تیایاندا خواستى گه‌لى كوردستانى خستووه‌ته‌ ڕوو.

پاشان  (ڕابه‌ر سدیق) بریكارى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى به‌وه‌كاله‌ت پێشنیارى وه‌زاره‌تى سه‌باره‌ت به‌ لێخۆشبوون له‌و سزا و سووانه‌ خسته‌ ڕوو كه‌ كه‌وتوونه‌ته‌ ئه‌ستۆى قه‌رزارانى باج بۆ ساڵانى پێشوو به‌ مه‌رجێك له‌ ماوه‌ى ٩٠ ڕۆژدا له‌ ڕێكه‌وتى ده‌رچوونى بڕیاره‌كه‌وه‌‌ باجى بنه‌ڕه‌تى بده‌ن به‌ وه‌زاره‌ت، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانیش پێشنیاره‌كه‌ى په‌سه‌ند كرد كه‌ ده‌بێته‌ هاندانێك تاكو باجده‌ران له‌ هه‌رێمى كوردستان باج بده‌ن.

(د. یووسف گۆران) وه‌زیرى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى، پێشنیارى بۆردى په‌روه‌رده‌ و خوێندنى باڵاى خسته‌ ڕوو كه‌ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ پێشكه‌ش به‌ بۆرده‌كه‌ى كردبوو بۆ په‌سه‌ندكردنى ڕه‌شنووسى په‌یڕه‌وى به‌خشینى نازناوى زانستى و به‌رزكردنه‌وه‌ى زانستى بۆ هه‌ڵگرانى بڕوانامه‌ى ماسته‌ر و دكتۆرا، یان بڕوانامه‌ى هاوتایان‌ كه‌ له‌ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ كار ده‌كه‌ن. دواى گفتوگۆ و ڕاگۆڕینه‌وه‌ له‌سه‌ر پێنشاره‌كه‌، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ڕه‌شنووسى په‌یڕه‌وه‌كه‌ى په‌سه‌ند كرد.




دوایین هەواڵەکان

وەزیری بازرگانی ھەنگاوەکانی وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵ بۆ KDP ئاشکرا دەکات

FRIDAY, 19 APRIL 2024 21:04:30

ھەولێر-KDP.info- وەزیری بازرگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا بڕی وەرگرتنی گەنمی ھەرێمی کوردستان لەلایەن بەغدا دیاری نەکراوە، بڕیاریشە حکوومەتی ھەرێم و بەغدا بە ھەماھەنگی بڕەکە دیاری بکەن، بۆ ئەو مەبەستەش خۆمان ئامادەکردووە.

 
شاخەوان عه‌بدوڵڵا بۆ KDP: دەرکردنی ئەو ماڵە کوردانەی خانەقین ڕاگیرا

THURSDAY, 18 APRIL 2024 23:04:20

ھەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گوتی، دەرکردنی ئه‌و ماڵە کوردانه‌ی لە خانووی شارەوانی بوون کە بڕیاری لێدرابوو راگیرا.

 
ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن نوژەن دەکرێتەوە

THURSDAY, 18 APRIL 2024 20:04:17

سۆران _KDP.info_بەڕێوەبەری چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتی: بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن لە نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران نوژەن دەکرێتەوە.‌

 
پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی پێشوازیی لە شاندێکی کۆمەڵەی دۆستایەتی کورد و ئەڵمان کرد

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:30

ھەولێر-KDP.info- شاندێکی  کۆمەڵەی دۆستایەتی  کورد و ئەڵمان سەردانی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد و هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی مەکتەب و ژمارەیەک لە ستافی دێسک و یۆنیتەکانی مەکتەب  پێشوازیان لێ کردن.

ھەوراز عەبدولقادر: بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار بۆ مووچەی ئەم توێژە زیاد دەبێت

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:31

ھەولێر  _KDP.info_ بەرپرسێکی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی ئاشکرایکرد، بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار دینار بۆ مووچەی کەمئەندامان زیاد دەکرێت، گوتیشی: لە ھەرێمی کوردستان ٧٤ ھەزار کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت مووچەی مانگانەیان بۆ خەرج دەکرێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact