هەولێر-KDP.info- دامه‌زراوه‌ی فۆرینه پۆڵسی، ڕاپۆرتێكی شیكاری به ناونیشانی (كامیان ده‌وڵه‌تی شكستخواردوو دە‌بن، كوردستان یان عێراق؟) باس له هۆكاره‌كانی سه‌ركه‌وتنی حکوومەتی هەرێمی كوردستان ده‌كات كه بریتین له چه‌ندین كاری سه‌ركه‌وتووی (نێچیرڤان بارزانی) وەک سەرۆکی ئەو حکوومەتە.
له ڕاپۆرته‌كه‌دا، فۆرینه پۆڵسی لێکۆڵینەوەیەکی شیکاری بۆ دوو قۆناغی دەسەڵاتداریی هەرێمی کوردستان و عێراق کردووە لە سەردەمی سەرۆکایەتیی حکوومەتی هەڕێم لەلایەن (نێچیرڤان بارزانی) و، حکوومەتی بەغدا بە سەرۆکایەتیی (نووری مالکی) و لەو بارەیەوە ئاماژەی بە چەندین دۆسیەی گەندەڵیی گەورەی (مالکی) سەرۆکوەزیرانی ئەوکاتی عێراق کردووە، کە خۆی لە بەهەدەردانی سه‌دان ملیار دۆلاری عێراق و بڵاوكردنه‌وه‌ی شه‌ڕ و كوشتن و زیندانیكردنی سوننه‌كان و له‌ناوبردنی سوپای عێراق و گۆڕینیه‌تی به ملیشیادا دەبینێتەوە.
له به‌رانبه‌ردا و وەک بەراوردکارییەک، باس له چه‌ند كارێكی گرینگی (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان كراوه، كه به ئامانجی بنیادنانی ده‌وڵه‌تی كوردستان و بناغه‌ی ئابووریی كوردستان ئەنجامی داوە.
نووسه‌ر ده‌ڵێت: "(نێچیرڤان بارزانی) ئه‌و كه‌سه‌یه كه هه‌نارده‌ی نه‌وتی كوردستانی بۆ توركیا ده‌ستپێكرد و بووە هۆکاری دامەزراندن و پتەوترکردنی پەیوەندیی نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی بڕیاری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ هەناردەکردنی نەوتی هەرێمەکەی بۆ بازاڕەکانی جیهان لە ڕێی تورکیاوە، بەوەش ئەمڕۆ کوردستان لە سایەی پەیوەندیی سەرۆکی حکوومەتەکەی لەگەڵ تورکیا بووەتە هەنارەکاری سەرەکیی نەوت لە ڕێی ئەو وڵاتەوە. هەروەها لە سایەی سه‌ركردایه‌تیی ئه‌ودا قه‌باره‌ی بازرگانیی نێوان هه‌رێمی كوردستان و تورکیا هەشت ملیار دۆلاره، (نێچیرڤان بارزانی) نەیاری پێشووی كوردستانی گۆڕی به هاوبه‌شی بازرگانی، ئه‌وانه‌ش له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك ڕوویان داوه، (نێچیرڤان بارزانی) له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردندا ڕایگه‌یاند كه ئامانجی ته‌نیا دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ته له هه‌رێمی كوردستان و ناگاته سنووره‌كانی توركیا، كه ئه‌وه‌ش یارمه‌تیی هێوركردنه‌وه‌ی توركیایان دا."
دامه‌زراوه‌ی فۆرینه پۆڵسی لە ڕاپۆرتە شیکارییەکەیدا باسی لەوە کردووە، کە پیشەسازیی نه‌وتی كوردستان بە ڕاددەیەک سه‌ركه‌وتوو بووه كه توانیویەتی چه‌ندین كۆمپانیای مه‌زنی وه‌ك ئیكسۆن مۆبیل و شیڤرۆن بێنێتە هەرێمی کوردستان بۆ وەبەرهێنان لە کەرتی نەوتدا، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر مانای ئه‌وه‌ش بێت كه ئه‌وان نه‌توانن له عێراق وەبه‌رهێنان بكه‌ن. هەربۆیە، فۆرینه پۆڵسی ئەوەی بۆ ئەو ڕاستییە گەڕاندەوە کە (نێچیرڤان بارزانی) توانیویه‌تی دڵنیایی بدات کە كوردستان به ئارامی ده‌مێنیته‌وه و دوور ده‌بێت له شه‌ڕی مه‌زهه‌بی و هەروەها یارمه‌تیی قه‌ناعه‌تپێكردنی وه‌به‌رهێنه‌ره بیانییه‌كانی داوه بێنه كوردستان به توركه‌كانیشه‌وه.
دامەزراندنی بنەماکانی دەوڵەت، بەشێکی دیکەی ڕاپۆرتی دامەزراوەکە بوو کە تیایدا ئاماژەی بە ڕۆڵی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کردووە لە پێشکەشکردنی چەندین پرۆژه‌ی گه‌شه‌كردن و به‌ره‌وپێشبردنی هەرێمەکە، کە ئەوانەش یارمه‌تیده‌ربوون بۆ دامه‌زراندنی بنه‌ماكانی ده‌وڵه‌ت، كه كورده‌كان هیوایانه دایبمه‌زرێنن دوای ئەنجامدانی ڕیفراندۆم. هه‌روه‌ها هه‌وڵی داوه گه‌نده‌ڵی له حكوومه‌ته‌كه نه‌هێڵێت و پاره‌ی به‌فیرۆدراو بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی حكوومه‌ت و، به یارمه‌تیی ئەمریکا، ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا چاکسازی له وه‌زاره‌تی پیشمه‌رگه ده‌ست پیكردووه و، ده‌یه‌وێت سوپایەکی یه‌كگرتووی به‌هێز بۆ پاراستنی ده‌وڵه‌ته نوێیه‌كه دابمه‌زرێنیت.
فۆرینە پۆڵسی، توانای سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی نیشان داوە وەک سەرکردەیەکی ڕاستەقینە لە بنیادنانی هاوپه‌یمانێتی و گۆڕینی نەیارەکان بۆ هاوبه‌شی بازرگانی، دەستەبەری سه‌لامه‌تی بۆ هه‌مووان، پارێزگاریكردن له كه‌مینه‌كان، خۆبه‌دوورخستن له شه‌ڕی مه‌زهه‌بی، پێشخستنی هه‌ریمی کوردستان، یه‌كخستنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و بەرەنگاربوونەوەی گه‌نده‌ڵی، ئه‌و تایبەتمەندییانە دەریدەخات كه وەک ده‌وڵه‌تمه‌دارێك ده‌زانێت چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كێشه و قه‌یرانه‌كاندا بكات، تەنانەت ئه‌گه‌ر بەرەوڕووی زۆر کۆسپی گه‌وره‌ش بێته‌وه، لەوانە هەوڵی ئێران بۆ شکستپێهێنانی پڕۆسەی سەربەخۆییی کوردستان، دوودڵیی تورکیا لەسەر پرسی ڕیفراندۆم، کێشەی سنوورەکان و بوونی میلیشیا و چەندین گرفتی دیکە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە ڕاپۆرتە شیکارییەکەی فۆرینه پۆڵسی، بە خستنەڕووی ئاماری سەرچاوە نێودەوڵەتییەکان، پێشێلکارییەکانی (نووری مالکی) سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراقی باس کردووە، لەوانە، دابەزاندنی ڕێژەی سوننەکان لە بەغدا لە ٤٥ لەسەدا بۆ لەسەدا ٢٥ تا ساڵی ٢٠٠٧ و، کوژرانی هەزاران خەڵکی سڤیل و بێ‌تاوان لە ئەنجامی نانەوەی ناکۆکیی مەزهەبی.
ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بە هەواڵێکی پێشتری ڕۆژنامەی (نیۆیۆرک تایمز) کردووە لەسەر دیارنەمانی بڕی ٢٢٠ ملیار دۆلاری حکوومەتی عێراق لە سەردەمی (نووری مالکی) کە بۆ جێبەجێکردنی شەشهەزار پڕۆژە تەرخان کرابوو، تائێستایش هۆکاری جێبەجێنەکرانی ئەو پڕۆژانە بە نادیاری ماوەتەوە.
فۆرینه پۆڵسی، ڕاپۆرتێکی (هیومەن ڕایتس وۆچ)ـیشی وەک بەڵگە هێناوەتەوە کە چۆن لە سەردەمی (مالکی)ـدا سوننەکان سەرکوت و زیندانی دەکران و چەندین سەرکردەی دیاریان لەوانە (تارق هاشمی) ناچار کرا وڵات جێبهێڵێت و، ئەوەش وای کرد سوننەکان زیاتر لە سیاسەتەکانی (مالکی) بێ هیوا بن.
بە گوێرەی ڕاپۆرتەکەی فۆرینه پۆڵسی، (مالکی) لەپێناو درێژەدان بە دەسەڵاتداریی خۆی، هەژموونی ئێرانی لە ناوخۆی وڵات‌دا زیاتر کرد، هەربۆیە توندڕۆیی و سیاسەتی هەڵەی ئەو بوو کە عێراقی بە ڕۆژە گەیاند کە ببێتە وڵاتێکی شکستخواردوو.
نووسەری ڕاپۆرتە شیکارییەکە لەسەر ئەو بڕوایەیە، کە پێویستە پاڵپشتیی کورد بکرێت بۆ دامەزراندن و بونیادنانی دەوڵەتێکی مەدەنی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە ڕێز له مافەکانی مرۆڤ وكه‌مینە نەتەوەیی و ئایینەکانی دەگرێت.