Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 21 JUN 2018 09:37 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

عەمید هەڵگورد: دەربارەی پرۆتۆکۆڵی سەربازیی نێوان هەولێر و واشنتن قسە لەگەڵ ئەمەریکا دەکەین
| KDP.info


هەولێر-KDP.info-  بەرپرسی دەزگای ڕۆشنبیری و هۆشیاریی وەزارەتی پێشمەرگە باس لە سەردانی خۆیان دەکات بۆ ئەمەریکا و دەڵێ، زۆر پرسی گرینگ و ئەمنی لەگەڵ بەرپرسانی ئەمەریکا باس کراوە و پرسی پرۆتۆکۆڵی هەولێر و واشنتنیش باس دەکرێت.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا شاندێکی هاوبەشی شانەی جەنگیی عێراق و نوێنەرانی وەزارەتی پێشمەرگە سەردانی ئەمەریکایان کرد و تا ئێستاش لە ئەمەریکا درێژە بە دیدارەکانیان دەدەن، ئەو شاندە ماوەی چەند ڕۆژێکە لەو وڵاتەن و ژمارەیەک لە بەرپرسانی گەورەی ئەمنی ئەمەریکایان دیتووە. ئەمە لە کاتێکدایە، پێشتر واشنتن ئاماژەی بەوە دابوو، کە لەگەڵ کۆتاییی شەڕی مووسڵ کۆوبونەوەیان لەگەڵ شانەی جەنگیی عێراق دەبێت. عەمید (هەڵگورد حیکمەت)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''لەوێ هەوڵی جددی دەدەین بۆ ئەوەی بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ببینین، هاوکات لەم سەردانەدا باسمان لە هەماهەنگیی نێوان هاوپەیمانان و هێزەکان کردووەتەوە، بەتایبەت هێزی پێشمەرگەی کوردستان، کە بە شێوەیەکی کارا لە چوارچێوەی سوپای هاوپەیماناندا کاریان کردووە و ڕووبەڕووی تیرۆر بوونەتەوە، بەرپرسانی ئەمەریکاش، زۆریان پێ باش بووە ئەم هەماهەنگی و هاوکارییە لە نێوان هەردوولادا بەردەوام بێت و هەماهەنگیی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراقیان بە گرینگ زانی، بۆ داهاتووی ناوچەکە، بۆیە گرینگ بوو بۆ ئەوان بزانن، کە داهاتووی ناوچەکە بە ئارامی دەمێنێتەوە.''

عەمید (هەڵگورد) ڕوونی کردەوە: ''لە کۆبوونەوەکاندا باسی ئەوە کرا کە دوای داعش لە عێراق ئەو میکانیزمانە چی بن بۆ ئەوەی بگیرێنە بەر تا کاری توندڕەوی لە عێراق سەرهەڵنەداوەتەوە و، چی بکرێت بۆ ئەوەی لە ڕێی بەرنامەیەکەوە کۆتایی بە سەرجەم ئەو توندوتیژییانەی عێراق بهێندرێت، جگە لەوەش چۆن هێزە عێراقییەکان هەماهەنگی بکەن لەگەڵ پێشمەرگە بۆ ئەوەی بە هاوبەشی ئەو ناوچانەی ماون لە دەست داعش پاک بکرێنەوە.''

لە ڕاگەیانراوێکدا وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا ئاماژەی بەوە کردوە، کە بە وردی لەگەڵ ئەو شاندە باسی پرسی سەربازی کراوە، لەوانە سوپای عێراق و پێشمەرگە لە داهاتوودا چیان پێویست بێت.

عەمید (هەڵگورد)، دەشڵێت: ''ئێمە پێمان باشە لەسەر پرسی پرۆتۆکۆڵی هەولێر واشنتن لەگەڵ ئەمەریکا قسە بکەین، چونکە وادەکەی تەواو بووە و دەبێ ئەم پرۆتۆکۆڵە یان نوێ بکرێتەوە، یان بە جۆرێک لە جۆرەکان بکرێتە ڕێککەوتنی ستراتیژی، کە گەشبینین بەوەی حکوومەتی ئەمەریکا تێگەیشتنی بۆ ئەم پرسە هەبێت و بەدەم داواکارییەکانەوە بێت، چونکە ئەم پرۆتۆکۆلە بۆ هەدروولا گرینگە.''

کارزان سەباح هەورامی




دوایین هەواڵەکان

وەزارەتى خوێندنى باڵا، لیستى زانکۆ باوەڕپێکراوەکانى تورکیا و ئێرانی بڵاو كرده‌وه‌

THURSDAY, 21 JUNE 2018 00:06:18

هه‌ولێر-KDP.info-  وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیى حکوومەتى هەرێمى کوردستان پێداچوونەوەى بە لیستى زانکۆ باوەڕپێکراوەکانى وڵاتانى (تورکیا – ئێران) کرد و لیستێکى نوێی بڵاو كرده‌وه‌.

 
مه‌كته‌بی سه‌رۆك سه‌رخۆشی له‌ شاخەوان غەریب ده‌كات

THURSDAY, 21 JUNE 2018 00:06:05

بەناوی خودای گەورە و میهرەبان

به‌ڕێز شاخەوان غەریب

بەبیستنی هه‌واڵی كۆچی دوایی كاكە(شڤان)ـی كوڕت خەمبار بووین.

پارتی سه‌رخۆشی له‌ خانەوادەی مەلا حاجی دێلۆیی ده‌كات

THURSDAY, 21 JUNE 2018 00:06:33

بەڕێزان خانەوادەی مەلا حاجی دێلۆیی

خەمبار بووین بە بیستنی هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی هەدوو شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و گوڵان، کادیری تێکۆشەر و دڵسۆزی پارتی و رێبازی بارزانی، ئەندامی مەکتەبی رێکخستن و کەسایەتیی دیاری دەڤەری پشدەر (مەلا حاجی دێلۆیی).

"بۆ گەڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ بۆ سنووری خانه‌قین سبه‌ی خۆپێشاندان دەکرێ"

WEDNESDAY, 20 JUNE 2018 16:06:14

خانه‌قین-KDP.info-  به ‌هۆی ئه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ له‌سه‌ر خانه‌قین هه‌یه‌ و به‌رده‌وام كرده‌وه‌ی تیرۆریستی لێ ئه‌نجام ده‌درێت و چه‌ندین گوند به‌و هۆیه‌وه‌ چۆڵ كراون و خه‌ڵكێكی زۆر بوونەته‌ قوربانی. عامر رەفعەت دەڵێ، ئیدی سبه‌ی له‌ خانه‌قین خۆپێشاندان بۆ گەڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ بۆ ئه‌و ناوچانه‌ ده‌ست پێ ده‌كات و خه‌ڵكی خانه‌قین مان ده‌گرن و دووكانه‌كانیان داده‌خه‌ن .

 
"زیاتر له ‌20 هه‌زار په‌نابه‌ر گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ عێراق و هه‌رێم"

WEDNESDAY, 20 JUNE 2018 16:06:22

هه‌ولێر-KDP.info- به‌ڕێوەبه‌ری كۆچ و كۆچبه‌ران گوتی، له‌ شه‌ڕی داعش و قه‌یرانی داراییدا شه‌پۆلێكی كۆچكردن له‌ هه‌رێمی كوردستانەوە بۆ ده‌ره‌وه‌ ده‌ستی پێ كرد، به‌ڵام له‌ دوای كۆتاییهاتنی شەڕی داعش كۆچكردن پێچه‌وانه‌ بووەته‌وه‌، به‌ جۆرێك له‌ دوو ساڵی ڕابردوودا زیاتر له‌20 هه‌زار كه‌س گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆ عێراق، كه‌ 39%یان په‌نابه‌ری هه‌رێمی كوردستانن و گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ هه‌رێم و به‌رنامه‌یه‌كیشیان داناوه‌ هه‌ر ئاواره‌یه‌ك بگه‌ڕێته‌وه‌ هاوكاریی دارایی پێشكه‌ش ده‌كرێت.

 


 
© 2018 Kurdistan Democratic Party, KDP