Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 23 APR 2018 12:40 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

موئەیەد تەیب: ڕای گشتیی جیهان لەگەڵ ڕیفراندۆمدایە
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- چاودێرێكی سیاسی دەڵێت، بە درێژاییی مێژوو ھەمیشە خەڵكانی دیكە بڕیاریان لە چارەنووسی كورد داوە و دابەشیان كردووە، بەڵام ئەمجارە لە ٢٥/٩ـدا بۆ یەكەمین جار گەلی كورد، خۆی بڕیار لە چارەنووسی خۆی دەدات.

لە شەڕی چاڵدێران، تورك و فارس وڵاتی كوردانیان دابەش كرد، ڕێككەوتنی سایكس-پیكۆ جارێكی دیكە دابەشی كردەوە، بەڵام لە باشووری کوردستاندا ئێستا دۆخەکە جودایە، هێزی پێشمەرگەی کوردستان ئەو سنوورە دەستکردانەی تێکشکاند کە بۆ سنووری کوردستان دانرابوون و هەروەها ئوستووری تیرۆریشی تێکشکاند کە دەی ویست خاکی کوردستان داگیر بکات، ئێستاش کاتی ئەوەیە کە هەرێمی کوردستان دەنگ بۆ سەربەخۆیی هەڵبڕێت. سەبارەت بەم پرسە و ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی، (موئەید تەییب)، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق و چاودێری سیاسی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: ''جاری یەكەمە، كە كورد لە ٢٥/٩ـدا بڕیار لە چارەنووسی خۆی دەدات، ئەمەش دەبێتە ڕۆژێكی مێژوویی بۆ گەلی كورد؛ هەڵبەتە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتییش، سەركردایەتیی كوردستان حەكیمانە ئەو دۆسییەی بەڕێوە بردووە و ھیچ كاتێكیش كورد پشتگیریی وەهای لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی نەبووە.''

(موئەید تەییب) باوەڕی وایە، عێراق بەرەو چارەنووسێكی ڕەش و نادیار دەچێت، بۆیە ھیچ بیانوویەك نادۆزرێتەوە بۆ ئەوەی كەسێك هەبێ لە ڕیفراندۆمدا بەشدار نەبێت و بە ''بەڵێ'' دەنگی خۆی نەدات و بە ئاماژە بە دوو هۆكاری سەرەكی بۆ لەباریی دۆخەكە بۆ بەڕێوەبردنی ڕیفراندۆم گوتی: ''یەكەم ئەوەیە كە كورد ئازادە و حكوومەتی خۆی ھەیە و توانای ئەنجامدانی پرۆسەی ڕیفراندۆمی ھەیە؛ ھیچ كاتێكیش كورد وا ئازاد نەبووە.''

بە گوتەی (تەییب): ''ھۆكاری دووەمیش ئەوەیە، ئێستا ڕای گشتیی جیھان وایە كە پشتگیری لە ڕیفراندۆم دەكەن، چونكە لەو پرۆسەیە دەگەن و لە زۆر وڵاتیش كە كەمینە لەگەڵ سەربەخۆیی بوونە و پرۆسەكە ئەنجام دراوە، ڕێگرییان لێ نەكراوە، بۆیە دڵنیام خەڵكی ھەرێمی كوردستان زۆرینەی لەگەڵ سەربەخۆییدانە و پێشم سەیرە لایەنێكی سیاسیی كورد باس لەوە بكات، کە نابێ ڕیفراندۆم بكرێت، من لەوە ناگەم، چونكە ئاسایییە وڵاتێكی بێگانە وا بڵێت، بەڵام نەك لایەنێكی سیاسیی ھەرێم ئەو قسەیە بكات.''

بڵند ئیبراھیم
 




دوایین هەواڵەکان

كاندیدانی پارتی لە مووسڵ: ده‌نگه‌كانی پارتی له‌ مووسڵ زیاد ده‌كه‌ن.. لەبەر دوو هۆكارە

MONDAY, 23 APRIL 2018 11:04:14

مووسڵ -KDP.info- كاندیدانی پارتی لە سنووری پارێزگای مووسڵ دەڵێن، تاوەكوو ئێستا ناتوانن بە ئازادانە بچنە مووسڵ و بانگەشە بۆ خۆیان بكەن، چونكە مەترسی لەسەر ژیانیان هەیە، به‌ڵام لەبەر دوو هۆكار ده‌نگه‌كانی پارتی زیاد ده‌بن، یەكەم هەرێم دەرگای بۆ ئاوارەكان كردەوە، دووەمیش پاش ئازادكردنی مووسڵ یەكەم لایەن كە هاوكاریی خەڵكی مووسڵی كرد، هەرێمی كوردستان بوون.

 
ریفراندۆمەكەی باشوور، شەرم یان شانازی؟

MONDAY, 23 APRIL 2018 10:04:44

هەرمان بۆکانی

پاش راپەڕینە مەزنەكەی 91ی باشوور، ریفراندۆم تاقە هەنگاوێكی شۆڕشگێڕانە و نیشتمانپەروەرانەیە كە هەموو نیشتمانپەروەرێكی كورد لە هەرچوار پارچەی كوردستان شانازیی پێوە دەكات. ئەو ریفراندۆمەی كە نیشتمانپەروەران شانازیی پێوە دەكەن و نیشتمانفرۆشانیش لەبەردەم ئاغا داگیركەرەكانیاندا لە سۆنگەیەوە ئارەقەی شەرمیان لێ دەتكێ.

فازڵ بەشارەتی: ئه‌مجاره‌ دەنگی رۆشنبیر و نیشتیمانپەروەرەكان و لایەنی دیكەمان له‌گه‌ڵه‌

MONDAY, 23 APRIL 2018 10:04:52

هەڵەبجە-KDP.info-  بەرپرسی لقی 12ی پارتی دەڵێ: "ئێمە لە بانگەشەكردن لە سنووری خۆمان بەردەوامین بۆ لیستی 184ی پارتی دیموكراتی كوردستان و، ئەم جارەیش بە هۆی هەڵوێستە نەتەوەییەكانی پارتییەوە لە ماوەی رابردوودا، دەنگەكانی زیاد دەكەن.

 
عومەر ئۆرەیی: به‌رنامه‌ی پارتی مافەكانی گەلی كوردستانه‌ و روون و ئاشكرایە

MONDAY, 23 APRIL 2018 10:04:40

ئامێدی-KDP.info- بەرپرسی لقی 18ی پارتی لە ئامێدی ڕایگەیاند، پارتی بۆ ئەوە دەچێتەوە بەغدا، تا ئەو بەرنامەیەی دایناوە، جێبەجێی بكات، خەڵكی ئامێدییش بە گوڕوتینەوە چاوەڕوانی رۆژی هەڵبژاردن دەكەن، بۆ ئەوەی دەنگ بە پارتی و كاندیدەكانی بدەن، هەر بۆیە رێژەی دەنگەكانی پارتی زیاد دەبن.

 
رێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەكان: وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا، ستاییشی حكوومەتی هەرێمی كردووە

MONDAY, 23 APRIL 2018 09:04:46

هەولێر-KDP.info- ئۆفیسی رێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەكان لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیێنێت، راپۆرتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا، ستاییشی حكوومەتی هەرێمی لە چەند بابەتێكی گرینگدا كردووە، وەك پێشوازیكردن لە ئاوارە و پەنابەران.

 


 
© 2018 Kurdistan Democratic Party, KDP