ھەولێر-KDP.info- لە دیداریدا لەگەڵ كۆنسووڵی به‌ریتانیا، (نێچیرڤان بارزانی) سپاسی هاوكاریی حكوومه‌تی به‌ریتانیای له بواره‌كانی سه‌ربازی و مرۆیی‌دا بۆ هه‌رێمی كوردستانی کرد و، جه‌ختی له به‌ره‌وپێشبردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان كرده‌وه.
سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 17-7-2017، (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له (مارتن وار) كۆنسووڵی نوێی به‌رتیانیا له هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا (مارتن وار) سوپاسی ئه‌و پێشوازی و پشتگیرییه گه‌رمه‌ی كرد كه له‌لایه‌ن داموده‌زگاكانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه لێی كراوه و، هیوای به‌رده‌وامیی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی نێوان ده‌زگاكانی حكوومه‌تی هه‌رێم و كۆنسوولخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی و فراوانكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و له‌نده‌ن له هه‌موو بواره‌كاندا خواست.
نه‌به‌ردی و چاونه‌ترسیی خه‌ڵك و پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیشی له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعشدا، هەروەها پێشوازیكردن له ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره و په‌نابه‌رانی ده‌ستی تیرۆری، به‌رز نرخاند، هه‌روه‌ها به‌رده‌وامیی هاوكارییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی له بواری سه‌ربازیدا دووپات كرده‌وه.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه‌ی كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ (مارتن وار) له ئه‌ركه نوێكه‌یدا خواست و پشتگیریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ سه‌رخستنی كاره‌كانی ده‌ربڕی، هه‌روه‌ها سوپاسی حكوومه‌تی به‌ریتانیای كرد بۆ ئه‌و هاوكارییانه‌ی له بواره‌كانی سه‌ربازی و مرۆیی‌دا پێشكه‌ش به هه‌رێمی كوردستانی ده‌كات و جه‌ختی له به‌ره‌وپێشبردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان كرده‌وه.
(نێچیرڤان بارزانی) پوخته‌یه‌كیشی ده‌رباره‌ی ڕه‌وشی ئابووریی هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌ش كرد و ئاماژه‌ی دا، له‌مباره‌یه‌وه به‌ریتانیا ده‌توانێت له ڕێگه‌ی هاندانی كۆمپانیاكانی وڵاته‌كه‌یه‌وه بۆ ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ی سه‌رمایه‌گوزاری له هه‌رێمی كوردستان، ڕۆڵی خۆی بگێڕێت به شێوه‌یه‌ك هه‌رێم بكه‌نه بنكه‌یه‌ك بۆ پڕۆژه‌كانیان له سه‌رتاسه‌ری عیراق.
ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدایش، (نێچیرڤان بارزانی) ئاماده‌یی هه‌رێمی كوردستانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كان به ڕێگه‌ی دیالۆگ و گفتوگۆوه له‌گه‌ڵ به‌غدا نیشان دا و له‌مباره‌یه‌وه ڕۆڵی به‌ریتانیای به گرینگ زانی.
تاوتووكردنی چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به بارودۆخی ناوچه‌كه و دواپێشهاته‌كانی شه‌ڕی دژی تیرۆریستانی داعش له مووسڵ، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.