Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 21 JUN 2018 09:43 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

محەمەد خورشید: سەرۆک بارزانی لەگەڵ پێکهاتەکانی کەرکووک کۆ دەبێتەوە
| KDP.info


کەرکووک-KDP.info-  ئامادەکاری بۆ کۆبونەوەی (سەرۆک بارزانی) لەگەڵ پێکھاتەکانی کەرکووک دەکرێت و بەرپرسێکی پارتییش ئاشکرای کرد، داواکاریی پێکھاتەکانی کەرکووکمان گەیاندووەتە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان.

(د. محەمەد خورشید)، بەرپرسی لقی ٣ی پارتی لە کەرکووک بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''پێشتر ژمارەیەکی بەرچاو لە کەسایەتی و پێکھاتەکانی سنووری پارێزگای کەرکووک سەردانی ئێمەیان کردووە و ئێمەش لای خۆمانەوە چەندین سەردانمان ئەنجام داوە و  پێکھاتەکانی کەرکووک لە کورد و تورکمان و عەرەب داواکاریی ئەوەیان ھەبوو، چاویان بە (سەرۆک بارزانی) بکەوێت و لەگەڵ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کۆ ببنەوە، ئێمەش لای خۆمانەوە ئەو داواکارییەمان گەیاندووەتە مەکتەبی سەرۆک و بەڕێزیان خۆشحاڵ بووە لەگەڵ گشت پێکھاتەکانی کەرکووک کۆ ببێتەوە و گوێ لە داوەکارییەکانیان بگرێت.''

(سەرۆک بارزانی) لە ماوەی ڕابردوودا لەگەڵ کەسایەتییە ئەکادیمییەکان و ھۆزەکانی مەخموور و دەشتی نەینەوا کۆ بووە و تێدا پێکھاتەکان پاڵپشتیی خۆیان بۆ پڕۆسەی ڕیفڕاندۆم و سەربەخۆییی کوردستان نیشان دا و داوایان کرد لە دەوڵەتی داھاتووی کوردستاندا مافەکانیان زامن بکرێت.

(محەمەد خورشید) ئاماژەیشی دا: ''ڕۆژی کۆبوونەوەکەی (سەرۆک بارزانی) لەگەڵ پێکھاتەکانی کەرکووک دیاری نەکراوە، بەڵام دانیشتنەکە ئەنجام دەدرێت و ئێستا ئامادەکاری بۆ بەڕێوەچوونی دیداری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و پێکھاتەکانی کەرکووک دەکرێت، لە دەرفەتێکدا کۆبوونەوەکە بەڕێوە دەچێت، کە تێیدا ھەموو پێکھاتەکان بەشداری دەکەن و چاوەڕێی دیاریکردنی وادەیەکین لە لایەن نووسینگەی سەرۆکەوە.''

قائید میرۆ




دوایین هەواڵەکان

وەزارەتى خوێندنى باڵا، لیستى زانکۆ باوەڕپێکراوەکانى تورکیا و ئێرانی بڵاو كرده‌وه‌

THURSDAY, 21 JUNE 2018 00:06:18

هه‌ولێر-KDP.info-  وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیى حکوومەتى هەرێمى کوردستان پێداچوونەوەى بە لیستى زانکۆ باوەڕپێکراوەکانى وڵاتانى (تورکیا – ئێران) کرد و لیستێکى نوێی بڵاو كرده‌وه‌.

 
مه‌كته‌بی سه‌رۆك سه‌رخۆشی له‌ شاخەوان غەریب ده‌كات

THURSDAY, 21 JUNE 2018 00:06:05

بەناوی خودای گەورە و میهرەبان

به‌ڕێز شاخەوان غەریب

بەبیستنی هه‌واڵی كۆچی دوایی كاكە(شڤان)ـی كوڕت خەمبار بووین.

پارتی سه‌رخۆشی له‌ خانەوادەی مەلا حاجی دێلۆیی ده‌كات

THURSDAY, 21 JUNE 2018 00:06:33

بەڕێزان خانەوادەی مەلا حاجی دێلۆیی

خەمبار بووین بە بیستنی هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی هەدوو شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و گوڵان، کادیری تێکۆشەر و دڵسۆزی پارتی و رێبازی بارزانی، ئەندامی مەکتەبی رێکخستن و کەسایەتیی دیاری دەڤەری پشدەر (مەلا حاجی دێلۆیی).

"بۆ گەڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ بۆ سنووری خانه‌قین سبه‌ی خۆپێشاندان دەکرێ"

WEDNESDAY, 20 JUNE 2018 16:06:14

خانه‌قین-KDP.info-  به ‌هۆی ئه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ له‌سه‌ر خانه‌قین هه‌یه‌ و به‌رده‌وام كرده‌وه‌ی تیرۆریستی لێ ئه‌نجام ده‌درێت و چه‌ندین گوند به‌و هۆیه‌وه‌ چۆڵ كراون و خه‌ڵكێكی زۆر بوونەته‌ قوربانی. عامر رەفعەت دەڵێ، ئیدی سبه‌ی له‌ خانه‌قین خۆپێشاندان بۆ گەڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ بۆ ئه‌و ناوچانه‌ ده‌ست پێ ده‌كات و خه‌ڵكی خانه‌قین مان ده‌گرن و دووكانه‌كانیان داده‌خه‌ن .

 
"زیاتر له ‌20 هه‌زار په‌نابه‌ر گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ عێراق و هه‌رێم"

WEDNESDAY, 20 JUNE 2018 16:06:22

هه‌ولێر-KDP.info- به‌ڕێوەبه‌ری كۆچ و كۆچبه‌ران گوتی، له‌ شه‌ڕی داعش و قه‌یرانی داراییدا شه‌پۆلێكی كۆچكردن له‌ هه‌رێمی كوردستانەوە بۆ ده‌ره‌وه‌ ده‌ستی پێ كرد، به‌ڵام له‌ دوای كۆتاییهاتنی شەڕی داعش كۆچكردن پێچه‌وانه‌ بووەته‌وه‌، به‌ جۆرێك له‌ دوو ساڵی ڕابردوودا زیاتر له‌20 هه‌زار كه‌س گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆ عێراق، كه‌ 39%یان په‌نابه‌ری هه‌رێمی كوردستانن و گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ هه‌رێم و به‌رنامه‌یه‌كیشیان داناوه‌ هه‌ر ئاواره‌یه‌ك بگه‌ڕێته‌وه‌ هاوكاریی دارایی پێشكه‌ش ده‌كرێت.

 


 
© 2018 Kurdistan Democratic Party, KDP