هەولێر-KDP.info- لە دیداری نێوان سەرۆکوەزیرانی کوردستان و باڵیۆزی کۆماری ئسلامی ئێران لە عێراق، پێوەندی نێوان هەولێر و تاران تاوتوو کرا و جەختیش لە پێوەندی نێوان هەرێم و کۆماری ئیسلامی ئێران کرایەوە.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ١٦/٧/٢٠١٧ (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی لە (ئیره‌ج مه‌سجدی)، باڵیۆزی نوێی كۆماری ئیسلامیی ئێران له عێراق كرد كه كونسووڵی كۆماری ئیسلامیی ئێران له هه‌ولێر یاوه‌ری بوو.
له دیدارێكدا (مه‌سجدی) خۆشحاڵیی خۆی به سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان و په‌یوه‌ندییه دێرینه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌ربڕی و بره‌ودانی زیاتر به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و تاران له هه‌موو بواره‌كاندا دووپات كرده‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه كۆماری ئیسلامیی ئێران چۆن له كاته سه‌خته‌كاندا هاوكاری هه‌رێمی كوردستان بووه، ئێستاش به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵ ده‌دات به ڕێگه‌ی دیالۆگ و گفتوگۆوه گرفته‌كانی نێوان هه‌لێر و به‌غدا چاره بكرێن، هه‌روه‌ها پشتگیریی وڵاته‌كه‌ی بۆ دۆستایه‌تیی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران دووپات كرده‌وه.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه و هاوكارییه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ گه‌لی كوردستان له كاته سه‌خته‌كاندا و هه‌وڵه‌كانی (مه‌سجدی) له ئێستا و ڕابردوودا بۆ به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران كرد و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و تارانی به‌رز نرخاند، هه‌روه‌ها پاڵپشتیی خۆی بۆ كار و چالاكییه‌كانی به‌ڕێزیان نیشان دا و هیوای سه‌ركه‌وتنی له ئه‌ركه نوێكه‌یدا بۆ خواست.
ده‌رباره‌ی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداش، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشانه پێویستی به دیالۆگێكی جددی هه‌یه و له‌مباره‌یه‌وه كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌توانێت ڕۆڵێكی ئه‌رێنی بگێڕێت.
تاوتوێكردنی چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ندیدار به شه‌ڕی دژی تیرۆرستانی داعش و دوا گۆڕانكاری و پێشهاته‌كانی بارودۆخی ناوچه‌كه، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.