Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 20 APR 2024 04:15 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

شاندێکی باڵای حکوومەتی ناوەند لەگەڵ حکوومەتی هەرێم کۆدەبنەوە
| KDP.info


هەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی شاندی باڵای حکوومەتی ناوەند لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا هه‌ردوولا ئاماده‌ییى خۆیان بۆ كردنه‌وه‌ى لاپه‌ڕه‌یه‌كى نوێ و به‌رده‌وامیى گفتوگۆ بۆ چاره‌كردنى كێشه‌كان ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها گفتوگۆ لەبارەی پێکهێنانی کۆمیتەیەکی هاوبەش کرا بەمەبەستی برەودان و  چۆنیەتیی ڕێکخستنەوەی هاماهەنگیی نێوان بەغدا و هەولێر لە بواری نەوت و کارەبا بەجۆرێک کە بەرژەوەندیی هەموو گەلانی عیراق لەبەرچاو بگیرێت.

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ١٢/٧/٢٠١٧ (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆکوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، لە هەولێر، بە ئامادەبوونی (قوباد تاڵەبانی) جێگری سەرۆکوەزیران، پێشوازی لە شاندێکی باڵای حکوومەتی عیراقی فیدراڵ كرد کە لە وەزیرانی نەوت، کارەبا، کشتوکاڵ، پەروەردە، سەرۆکی دیوانی چاودێریی دارایی و بریکاری وه‌زاره‌تى نەوتی عیراق پێکهاتبوون.

سەرەتای کۆبونەوەکە سەرۆکوەزیران بەبۆنەی ئازادکردنەوەی مووسڵ پیرۆزبایی لە گەلانی عیراق کرد و ئاماژه‌ى به‌وه‌ دا كه‌ هەموو لایەک بە ئازادکردنی مووسڵ سوودمەند دەبین و دەبێت هەمووان هاوکار بن بۆ قۆناغی دوای داعش و ئاساییکردنەوەی ڕەوشی هاووڵاتیانی ئەو ناوچانە و گێڕانەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان.

دواتر باس لە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ناوەند بۆ قۆناغی دوای داعش کرا بەتایبەتی لەو ناوچانەی پێشتر داگیر کرابوون و ئێستا پێویستییان بە ئاوەدانكردنه‌وه‌ و خزمەتگوزارییە، لەو بارەیەوە حکوومەتی هەرێم ئامادەییی خۆی نیشان دا هەروەک چۆن دەرگای واڵا کردبوو بۆ هاتنی ئاوارە و دابینکردنی ژیانی ئاسایی بۆ ئەو هاووڵاتیانە، ئاوهاش هەماهەنگ دەبن لە گێڕانەوە و بووژاندنەوەی ژیان لەو شوێنانەی زەرەرمەند بوون. شاندی میوانیش سوپاسی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیان کرد بۆ ئەو ئامادەییەی نیشانیان دا بۆ هەماهەنگی و هاوکاری له‌گه‌ڵ حکوومەتی عێراق.

لە کۆبونەوەکه‌دا هه‌ردوولا ئاماده‌ییى خۆیان بۆ كردنه‌وه‌ى لاپه‌ڕه‌یه‌كى نوێ و به‌رده‌وامیى گفتوگۆ بۆ چاره‌كردنى كێشه‌كان ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها گفتوگۆ لەبارەی پێکهێنانی کۆمیتەیەکی هاوبەش کرا بەمەبەستی برەودان و  چۆنیەتیی ڕێکخستنەوەی هاماهەنگیی نێوان بەغدا و هەولێر لە بواری نەوت و کارەبا بەجۆرێک کە بەرژەوەندیی هەموو گەلانی عیراق لەبەرچاو بگیرێت.

وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێم، وەزیری پلاندانان، وەزیری پەروەرده‌، وتەبێژی حکوومەتی هەرێمى كوردستان، بریکاری وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری به وه‌کاله‌ت، بریکاری وەزارەتی کارەبا و سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، ئامادەی کۆبوونه‌كه‌ بوون.
 




دوایین هەواڵەکان

وەزیری بازرگانی ھەنگاوەکانی وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵ بۆ KDP ئاشکرا دەکات

FRIDAY, 19 APRIL 2024 21:04:30

ھەولێر-KDP.info- وەزیری بازرگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا بڕی وەرگرتنی گەنمی ھەرێمی کوردستان لەلایەن بەغدا دیاری نەکراوە، بڕیاریشە حکوومەتی ھەرێم و بەغدا بە ھەماھەنگی بڕەکە دیاری بکەن، بۆ ئەو مەبەستەش خۆمان ئامادەکردووە.

 
شاخەوان عه‌بدوڵڵا بۆ KDP: دەرکردنی ئەو ماڵە کوردانەی خانەقین ڕاگیرا

THURSDAY, 18 APRIL 2024 23:04:20

ھەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گوتی، دەرکردنی ئه‌و ماڵە کوردانه‌ی لە خانووی شارەوانی بوون کە بڕیاری لێدرابوو راگیرا.

 
ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن نوژەن دەکرێتەوە

THURSDAY, 18 APRIL 2024 20:04:17

سۆران _KDP.info_بەڕێوەبەری چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتی: بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن لە نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران نوژەن دەکرێتەوە.‌

 
پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی پێشوازیی لە شاندێکی کۆمەڵەی دۆستایەتی کورد و ئەڵمان کرد

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:30

ھەولێر-KDP.info- شاندێکی  کۆمەڵەی دۆستایەتی  کورد و ئەڵمان سەردانی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد و هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی مەکتەب و ژمارەیەک لە ستافی دێسک و یۆنیتەکانی مەکتەب  پێشوازیان لێ کردن.

ھەوراز عەبدولقادر: بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار بۆ مووچەی ئەم توێژە زیاد دەبێت

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:31

ھەولێر  _KDP.info_ بەرپرسێکی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی ئاشکرایکرد، بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار دینار بۆ مووچەی کەمئەندامان زیاد دەکرێت، گوتیشی: لە ھەرێمی کوردستان ٧٤ ھەزار کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت مووچەی مانگانەیان بۆ خەرج دەکرێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact