Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 25 SEP 2017 14:31 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

نێچیرڤان بارزانی و مه‌لالا یوسفزای ڕه‌وشی ئافره‌تانی كوردستان تاوتوو ده‌كه‌ن
| KDP.info


هەولێر-KDP.info-  ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ١١-٧-٢٠١٧  (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ خاتوو مه‌لالا یوسفزای‌ خاوه‌نی خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی و دامه‌زرێنه‌ری دامه‌زراوه‌ی مه‌لالا فه‌ند بۆ كاروباری خێرخوازی و پشتگیری له‌ په‌روه‌رده‌ی ئافره‌تان و شاندێكی یاوه‌ری كرد.

له‌ دیدارێكدا خاتوو مه‌لالا خۆشحاڵیی خۆی به‌ یه‌كه‌م سه‌ردانی بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی كه‌ له‌م ساڵانه‌ی دواییدا ڕووبه‌ڕووی توندڕه‌وی بووه‌ته‌وه‌ و بووه‌ته‌ په‌ناگه‌یه‌كی ئارام بۆ نزیكه‌ی دوو ملیۆن په‌نابه‌ر و ئاواره‌ی ده‌ستی تیرۆر، هه‌روه‌ها پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌ییی هه‌رێمی كوردستانی به‌رز نرخاند و پوخته‌یه‌كیشی ده‌رباره‌ی سه‌ردانه‌كانی بۆ كه‌مپی ئاواره‌ و په‌نابه‌ران له‌ هه‌رێمی كوردستان و پرۆگرامی ڕۆژانی داهاتووی كار و چالاكییه‌كانی له‌ كه‌مپه‌كان خسته‌ ڕوو كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌و كچ و ئافره‌تانه‌ تیایدا گیرساونه‌ته‌وه‌‌ ئه‌وانه‌ی له‌لایه‌ن تیرۆرستانه‌وه‌ ڕووبه‌ڕووی توندوتیژی بوونه‌ته‌وه.

دووپاتیشی كرده‌وه‌ كه‌ ڕێكخراوه‌كه‌ی هه‌وڵ ده‌دات له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ڕێكخراوه‌ ناحكوومییه‌كان له‌ بواری په‌روه‌رده‌ و پێگه‌یاندندا هاوكاریی كچ و ئافره‌تانی كوردستان له‌ناو كه‌مپ و شاره‌كاندا بكات، كورته‌یه‌كیشی ده‌رباره‌ی ئه‌و ئاسته‌نگ و گرفتانه‌ پێشكه‌ش كرد كه‌ ڕووبه‌ڕووی خودی خۆی بوونه‌ته‌وه‌.

لای خۆیه‌وه‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه‌ی و ده‌ستخۆشی له‌ كار و چالاكییه‌كانی كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست، هه‌روه‌ها بوێری و توانای به‌ڕێزیانی به‌رز نرخاند كه‌ وه‌ك كچێك له‌ژێر سیسته‌مێكی توندڕۆی دوور له‌ به‌ها مرۆییه‌كاندا توانی ڕووبه‌ڕووی ئه‌و زوڵم و سته‌مه‌ ببێته‌وه‌ و ده‌نگی ‌ملیۆنه‌ها كچی وه‌ك خۆی بگه‌یه‌نێته‌ جیهان و ببێته‌ نمونه‌یه‌كی جوان و باڵیۆزێكی سه‌ركه‌وتوو له‌ كاره‌كانیدا و پشتگیریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ هه‌ر هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌ك نیشان دا.
باسی له‌و ڕووداوه‌ نه‌خوازراوانه‌ش كرد كه‌ له‌لایه‌ن تیرۆرستانه‌وه‌ ده‌رهه‌ق به‌ كچ و ئافره‌تانی ئێزدی و مه‌سیحی و پێكهاته‌كانی دیكه‌ی عیراق و كوردستان ئه‌نجام دراون كه‌‌ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان توانیویه‌تی تا ئێستا زیاتر له‌ نیوه‌ی ئه‌و كچ و ئافره‌تانه‌ ئازاد بكات ئه‌وانه‌ی‌ له‌لایه‌ن تیرۆرستانی داعشه‌وه‌ ڕفێنراون و له‌ هه‌وڵه‌كانیان بۆ ڕزگاركردنی ئه‌وانی دیكه‌ش به‌رده‌وام ده‌بن. دووپاتیشی كرده‌وه‌ كه‌ له‌ڕووی په‌روه‌رده‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌وتنی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌ به‌تایبه‌تی له‌ بواری فه‌راهه‌مكردنی په‌روه‌رده‌ بۆ ئاواره‌ و په‌نابه‌رانی ده‌ستی تیرۆر و دابینكردنی زمانی دایك بۆ نه‌ته‌وه‌ جیاوازه‌كان.

پوخته‌یه‌كیشی ده‌رباره‌ی یه‌كسانی له‌ نێوان ئافره‌ت و پیاواندا له‌ ده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستان خسته‌ڕوو و پشتگیریی ته‌واوی خۆی بۆ خاتوو مه‌لالا و ڕێكخراوه‌كه‌ی ده‌ربڕی و به‌ پێویستی زانی هه‌ماهه‌نگیی ڕێكخراوه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكوومه‌ت و ڕێكخراوه‌كانی تایبه‌ت به‌ ئافره‌تان له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی باشتركردنی ئه‌و خزمه‌نگوزارییانه‌ی له‌لایه‌ن حكوومه‌ت و ڕێكخراوه‌ ناحكوومییه‌كانه‌وه‌ پێشكه‌ش به‌ ئاواره و په‌نابه‌ره‌‌كان ده‌كرێن به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كه‌ پێشبینی ده‌كرێت تا ماوه‌یه‌كی درێژ نه‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر زێدی خۆیان.
 




دوایین هەواڵەکان

هاووڵاتیانی سۆران: بەڵێمان هەڵبژارد بۆ سەربەخۆییی کوردستان

MONDAY, 25 SEPTEMBER 2017 14:09:41
سۆران-KDP.info- ئەمڕۆ لە سەعات ٨ی بەیانییەوە هاووڵاتییانی قەزاكانی سۆران، مێرگەسۆر، چۆمان و ڕواندز، بە جلوبەرگی کوردییەوە گوتویانە بەڵێ. وەک دەنگدەران ئاشکرای دەکەن، نۆرەیان بۆ بەڵێ گرتووە.
 
لە دوبز و سەرگەڕان دەنگی کورد و عەرەب (بەڵێ) بوو

MONDAY, 25 SEPTEMBER 2017 14:09:41
دوبز-KDP.info-  لە سنووری قەزای دوبز و ناحیەی سەرگەڕان ڕێژەی بەشداریکردنی دەنگدەران لە پڕۆسەی ڕیفڕاندۆمدا بەرزە و بەرپرسێکی ناوچەکەش ئاشکرای کرد، ھەردوو پێکھاتەی کورد و عەرەبی ناوچەکە بەبێ جیاوازی لە پڕۆسەکەدا بەشداری دەکەن.
 
شنگالیان: دەنگدان بۆ سەربەخۆیێ رامانا نەمانا کارەساتانە ب سەر مەدا

MONDAY, 25 SEPTEMBER 2017 13:09:09

دهۆک-KDP.info-  کوردێن ئێزدی و خەلکێ شنگالێ دبێژن: ئیرۆ پێتڤی بوو مە دووجاران دونگ دابا و ئەم ئێزدی پتر ژ هەموو کەس و لایەن و پێکهات و ئاینان ل هیڤیا ڤێ رۆژێ بووین.

 
سه‌رۆكوه‌زیران: له‌مڕۆوه‌ هه‌ڕه‌شه‌كان كۆتاییان پێهات

MONDAY, 25 SEPTEMBER 2017 13:09:01

هه‌ولێر-KDP.info-  (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكوه‌زیرانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ له‌مڕۆوه‌ هه‌ڕه‌شه‌كان كۆتاییان پێهاتووه‌ و "كۆبوونه‌وه‌ و دانوستان"ی له‌گه‌ڵ به‌غدا و وڵاتانی ده‌ورووبه‌ری و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، به‌ قووڵاییی ستراتیژیی داهاتووی خۆیانی ناوهێنا.

 
باشیک.. دەنگدەران به‌ ئاڵاى كوردستان و وتنه‌وه‌ی مارشی ''ئەی ڕەقیب''ـەوە دێنە دەنگدان

MONDAY, 25 SEPTEMBER 2017 12:09:49
باشیك-KDP.info- ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا زانیاریی دا، دەنگدەران لە سنووری باشیک بە مارشی ''ئەی ڕەقیب'' بەشداری لە دەنگداندا دەکەن و سەرجەم پێکهاتەکانیش بە بەڵێ دەنگ دەدەن.
 


 
© 2017 Kurdistan Democratic Party, KDP