Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 19 APR 2018 12:40 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

سه‌رۆك بارزانی: هه‌ڵوێستی دۆستەکانمان زۆر ئه‌رێنی بووه‌
| KDP.info


 

بڕۆکسل، بەلژیکا-KDP.info-  (سەرۆک بارزانی) کە سەرۆکایەتیی شاندی باڵای ڕیفراندۆمی بۆ ئەورووپا دەکات ده‌رباره‌ی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی به‌لژیكا راگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی زۆر باشیان له‌گه‌ڵ دۆسته‌كانیان ئه‌نجام داوه‌ و، په‌یامی خه‌ڵكی كوردستانیان گه‌یانده‌ دۆسته‌كانیان و لێكتێگه‌یشتنێكی زۆر باش هه‌بووه‌ و هه‌ڵوێستیان زۆر دۆستانه‌ بوو.


كۆبوونه‌وه‌ی نێوان سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری، له‌گه‌ڵ (ژان ژانبوون) جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زیری ئاسایش و كاروباری ناوخۆ و  (ستیڤن ڤاندپوت)، وه‌زیری به‌رگری و (تیۆ فرانکن) وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی به‌لژیكا كۆتایی هات.

له‌ پاش كۆبوونه‌وه‌كه‌ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان جێگری سه‌رۆكوه‌زیران، وه‌زیری ئاسایش و كاروباری ناوخۆی به‌لژیكا ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان بۆ میدیاكان ئاشكرا كرد.
له‌ سه‌ره‌تادا جێگری سه‌رۆكوه‌زیران وه‌زیری ئاسایش و كاروباری ناوخۆی به‌لژیكا رایگه‌یاند "كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرینگمان ئه‌نجام داوه ‌و ریفراندۆم پرسێكی ناوخۆییه‌ و چاوه‌ڕوانی ده‌ره‌نجامی ریفراندۆمه‌كه‌ و گفتوگۆكان ده‌كه‌ین و دوای بڕیاری خه‌ڵكی كوردستان ئه‌و كات حكوومه‌تی به‌لژیكا بۆچوونی خۆمان راده‌گه‌یه‌نین".

ده‌رباره‌ی هاوكارییه‌كانی به‌لژیكا بۆ هه‌رێمی كوردستان، جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌لژیكا گوتی "پاش جه‌نگی داعشیش به‌رده‌وام ده‌بین له‌ هاوكاریكردنی خه‌ڵكی كوردستان".
هه‌روه‌ها (سه‌رۆك بارزانی) ده‌رباره‌ی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی به‌لژیكا راگه‌یاند "كۆبوونه‌وه‌یه‌كی زۆر باشمان له‌گه‌ڵ دۆسته‌كانیان ئه‌نجام داوه‌ و، په‌یامی خه‌ڵكی كوردستانمان گه‌یانده‌ دۆسته‌كانمان و لێكتێگه‌یشتنێكی زۆر باش هه‌بووه‌و هه‌ڵوێستیان زۆر دۆستانه‌ بوو".

كۆبوونه‌وه‌كه‌ ماوه‌ی سەعاتێکی خایاندووه‌ و پاشان شاندی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و شوێنی دیداری داهاتوویان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی فلانده‌رز به‌رێكه‌وتن.
له‌م سه‌ردانه‌دا شاندێك له‌ نوێنه‌ری لایه‌نه‌ سیاسی و پێكهاته‌ ئایینه‌كان یاوه‌ریی (سەرۆک بارزانی) ده‌كه‌ن و، بڕیاره‌ چه‌ندین دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی دیكه‌یان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێمه‌كانی به‌لژیكا و لیژنه‌كانی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپادا هه‌بێت.
ئه‌و شه‌نده‌ ئامانجی سه‌ره‌كییان له‌ سه‌ردانی ئه‌مجاره‌ گفتوگۆكردنه‌ له‌باره‌ی پرسی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆییی كوردستان، كه‌ بڕیاره‌ له‌ 25/9/2017 ئه‌نجام بدرێت.

سەرچاوە، کوردستان٢٤


 




دوایین هەواڵەکان

ئافرەتان: لەپێناو دەستکەوتی زیاتردا، دەنگ بە لیستی 184 دەدەین

THURSDAY, 19 APRIL 2018 11:04:27

سۆران-KDP.info-  لە درێژەی بانگەشەی هەڵبژاردن لە سنووری شارۆچكەكانی سۆران، رۆژ بە رۆژ جەماوەری پارتی ڕوو لە زیادبوونە، ئافرەتانی ئەو سنوورە دەڵێن، تاكە حزب لە كوردستان كە خۆی بە خەمخۆری ئافرەتان زانیوە پارتییە و، لیستی 184ـیش دەستكەوتی زیاتر بەدی دێنێت، بۆیە دەنگی پێ دەدەن.

 
نەجیبە نەجیب: مەترسیدارترین هەڕەشە بۆ سەر عێراق دوای داعش، گەندەڵییە

THURSDAY, 19 APRIL 2018 11:04:11

هەولێر-KDP.info- ئابووریناسێك باس لەوە دەكات، زۆر جار بەرپرسانی حكوومەتی عێراق بۆ پەردەپۆشكردنی گەندەڵی و بندیوارەكانی خۆیان، پەنجەی تۆمەت بۆ هەرێمی كوردستان درێژ دەكەن، لە كاتێكدا عێراق گەندەڵترین وڵاتە لە جیهاندا، ئەمەیش بەپێی راپرسییە نێودەوڵەتییەكان.

 
گوتەبێژی هۆزە عەرەبەكان، هەستمان بە جیاوازیی پێكهاتەكان نەكردووە.. پشتیوانی لیستی 184 دەكەین

THURSDAY, 19 APRIL 2018 10:04:33

نەینەوا-KDP.info- گوتەبێژی هۆزە عەرەبەكان لە ناوچەكانی سنووری ماددەی 140 دەڵێت، داوایان لە تەواوی لایەنە عەرەبەكان كردووە لە سنووری ناوچەكانی ماددەی 140 و ئەوانەی لە هەرێمی كوردستانن، دەنگ بە لیستی ژمارە 184ـی پارتی دیموكراتی كوردستان و كاندیدەكانیان بدەن .

 
سێ كچی ڕفێندراوی ئێزدی لە سووریا رزگار كران

THURSDAY, 19 APRIL 2018 10:04:13

هەولێر-KDP.info- سێ كچی دیكەی كوردی ئێزدی كە سێ ساڵ بەر لە ئێستا رفێندرابوون، لە سووریا رزگار كران و سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای كاروباری خانمانیش دەڵێ، تا یەك كچ و ژنی رڕفێندراو لە دەست داعشدا مابێت، كار بۆ رزگاركردنی دەكەن و سەرۆكوەزیرانی ھەرێمیش ھەموو ھاوكارییەكی كردوون.

 
وه‌زاره‌تی دارایی داوا ده‌كات، ده‌روونى مووچه‌خۆران، تێكه‌ڵ به‌ بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن و ململانێى حزبى نه‌كرێن

WEDNESDAY, 18 APRIL 2018 22:04:41

هه‌ولێر-KDP.info-  وێڕای ڕه‌تكردنه‌وه‌ی هه‌واڵێكی كه‌ناڵى KNN و به‌ ناڕاست وه‌سفكردنی، له‌ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری، داوا ده‌كات داموده‌زگاكانى حكوومه‌ت و ده‌روونى مووچه‌خۆران، تێكه‌ڵ به‌ بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن  و ململانێى حزبى نه‌كرێن.

 


 
© 2018 Kurdistan Democratic Party, KDP