Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 25 APR 2024 19:29 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

شارەزایانی ئابووری: دوای ریفراندۆم پێگەی ئابووری هەرێم بەهێزتر دەبێ
| KDP.info


هەولێر-KDP.info-  پسپۆڕانی ئابووری باوەڕیان وایە کە ریفراندۆم کاریگەری لەسەر پاشەڕۆژی ئابووری هەرێمی کوردستان دەبێ. دەشڵێن، دوای ریفراندۆم پێگەی ئابووری هەرێمی کوردستان بەهێزتر دەبێ.

ئەمساڵ کە لە ٢٥-٩-٢٠١٧ ریفراندۆم دەکرێ، لە ئێستاوە چاودێرانی ئابووری دەڵێن کە ریفراندۆم هۆکاردەبێ لە بەهێزبوونی پێگەی ئابووری هەرێمی کوردستان، پێوەست بەم پرسە (کاوە دۆسکی) کە شارەزایی ئابوورییە بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دەڵێ، دوای ئەوەی ریفراندۆم دەنگی بەڵێی هێنا ئەوا دەرگایەکی دیکەی هەرێم بەڕووی جیهاندا دەکرێتەوە بۆ ئەوەی لە کەرتی نەوت و بازرگانییدا دانوستانی زیاتر لەگەڵ وڵاتان بکات و ئەو یاسایانەی کە نەوت ئێستا لە بواری و بارزگانی هەن کە گرێدراون بە بەغداوە ئەوکات هەولێر سەربەستتر و بەگوێرەی پێوەری هەرێمی کوردستانەوە مامەڵە لەگەڵ کەرتی نەوت و بازرگانی و باج و گومرگ و بانکی ناوەندی دەکات.

دەشڵێ، بابەتێکی دیکەیش دێتە پێشێ ئەویش بوونی هەرێمی کوردستانە بە ئەندام لەو رێکخراوە نێودەوڵەتییانەی کە هەن وەک بانکی نێودەوڵەتی و سندوقی دراوی نێودەوڵەتی و بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی، ئەمەیش بە سوودی هەرێمی کوردستان دەشکێتەوە و سەربەخۆیی لەو مافەمان دەگەیەنێ، هەروەها لەزۆر روویی دیکەوە دوای ریفراندۆم بنەمایی دیکەی دەوڵەتبوونمان بۆ جێگیردەبێ وەک هەوڵدان بۆ بوونمان بە ئەندام لە رێکخراوی ئۆپیک، چونکە نزیکەی ٣٢%ی نەوتی یەدەگی عێراق لە هەرێمی کوردستانە و هەولێر مافی ئەوەی دەبێ راستەوخۆ نەوتی خۆی لە بۆرسەی جیهاندا بفرۆشێ.
(دۆسکی) روونیشی کردەوە کە هەرێمی کوردستان خاوەنی ٤٥ ملیار بەرمیل نەوتی یەدەگە و لە ڕووی گازی سرووشتییەوە خاوەنی ٥ تا ٦ ترلیۆن مەتر سێجایە، بوونی گرێبەستە نەوتییەکانیش لەگەڵ کۆمپانیاکانی ئیکسون مۆبیل، تۆتاڵ، شیفرۆن، گازپرۆم و رۆسنەفت، دڵنیایی ئەوەن کە پاشەڕۆژی ئابووری هەرێمی کوردستان لە ناوچەکەدا بە بەهێزی دەدرەوشێتەوە.

(د. بەختیار سابیر)، پسپۆڕی ئابووری بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، هەرێمی کوردستان هەموو بنەمایەکی ئابووری تێدایە بۆ ئەوەی ببێ بە دەوڵەت، هەڵبەت  ئاو و خاک، سامانی سرووشتی، گەشتوگوزار و پیشەسازی، بۆ هەردەوڵەتێک بنەمای سەرەکییە و هەرێمی کوردستانیش هەموو ئەو بنەمایەی هەیە، تەنیا ماوە هەرێم ئیدارەیەکی تەواوی هەموو ئەو سێکتەرانە بدات و ئەمەیش دەبێتە هۆی ئەوەی کە ببین بە دەوڵەتێکی بەهێز.

لەبارەی کاریگەری ئابووری هەرێمی کوردستان دوای ئەوەی ببێ بە دەوڵەت، (د.بەختیار سابیر) باوەڕی وایە، ئەوکات دراوی تایبەتی و بانکی ناوەندی دادەمەزرێ و کاریگەرییەکی تەواوی دەبێ لەڕووی بنیاتی ئابوورییەوە.

قائید میرۆ
 




دوایین هەواڵەکان

بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر"بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت

THURSDAY, 25 APRIL 2024 17:04:26

ھەولێر-KDP.info-  بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر دەڵێت، نرخی گۆشت لە بازاڕەکانی هەرێم دادەبەزێت و دەشڵێ، بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت.

 
"بابەتی لادانی سفرەکانی سەر دیناری عێراق کاتی زۆری پێویستە"

THURSDAY, 25 APRIL 2024 17:04:37

بەغدا -KDP.info-  ئەندامێکی لیژنەی ئابووری لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، لادانی سفرەکانی سەر دراوی عێراقی ھەنگاوێکی باشە و کاریگەری زۆر دەبێت لەسەر دراوی عێراقی، بەڵام بابەتێکی ئاسانیش نییە.

 
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە قەداسەتی پاتریاكی كەنیسەی ڕۆژهەڵاتی ئاشووری لەجیهان و مەترانەكانی (كۆمەڵەی پیرۆز) دەکات

THURSDAY, 25 APRIL 2024 17:04:36

ھەولێر-KDP.info-  ڕۆژی پێنجشەممە 25ی نیسانی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە قەداسەتی پاتریاك مارئاوای سێیەم پاتریاكی كەنیسەی ڕۆژهەڵاتی ئاشووری لە جیهان و مەترانەكانی (كۆمەڵەی پیرۆز)ـی كرد.

 
پرۆفیسۆر خەلیل ئیسماعیل: ھەڵبژاردن بەبێ پارتی عاقیبەتی باش نابێت"

THURSDAY, 25 APRIL 2024 15:04:43

ھەولێر-KDP.info- مامۆستایەکی زانکۆ دەڵێت، نزیکبوونەوە لەنێوان لایەنەکان بۆ بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردن  و نەرمی نواندن بەرامبەر  مەرجەکانی پارتی ھەیە..دەشڵێت، ھەڵبژاردن بەبێ پارتی دەکرێت، بەڵام عاقیبەتی باش نابێت و پرۆسەی حوکمڕانی شەلەل دەبێت.

 
پەدەکەسە: چاوەڕوانبن ھێزی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بارەگاکانمان دەپارێزێت

THURSDAY, 25 APRIL 2024 15:04:16

ھەولێر-KDP.info-  كارزانی سه‌باح هه‌ورانی، رۆژنامه‌نووس راپۆرتێكی ئاماده‌ كردووه‌ تێیدا هاتووە: باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ سووریا سه‌ركۆنه‌ی سووتاندنی باره‌گای پارتی دیموكراتی كوردستانی سووریا له‌ شاری قامیشلۆی ڕۆژئاوای كوردستان كرد و سه‌ركرده‌یه‌كی ئه‌و حزبه‌ زانیاری نوێ ده‌خاته‌روو.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact