شاخه‌وان خالید
پرسی سەربەخۆیی بۆ گه‌لی كوردستان، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا یەكێكە لە مەسەلە هەرە گرینگەكان، لەبەر ئەوەی كورد یەكێكە لە نەتەوە دێرینەكانی ئەم ناوچەیە و تائێستا خاوەنی كیان و دەوڵەتی سەربەخۆ نییە.
هەموو نەتەوەكانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره خاوەنی دەوڵەتن، كەچی كوردستان بەپێی رێككەوتننامە نێودەوڵەتییەكان و بەرژەوەندیی زلهێزان چەندین جار دابەش كرایە سەر نەتەوە سەردەستەكانی (عەرەب و فارس و تورك) و به دەوڵەكانیانهوه لكێندرا، كورد چەندین هەلی بۆ گونجا، لە بارترین هەل لە پەیمانی سیڤەری ساڵی 1920 بوو كە تیایدا كورد دەبێتە خاوەنی دەوڵەتی خۆی لە پاش ساڵێك خۆبەڕێوەبردن، كه‌چی له رێگه‌ی پەیماننامەی لۆزانەوە لە ساڵی 1923 ئه‌و خه‌ونه‌ی گه‌لی كوردستان نه‌هاته‌دی، پاشان چەندین هەلی دیكە هاتنە پێشەوە لەوانە لە ڕاپەڕینی ساڵی 1991 و لە رووخانی رژێمی بەعس لە 2003 كەچی نەمانتوانی سوود لەم دەرفەتە زێڕینانە ببینین.
كۆسپه‌كانی به‌رده‌م سه‌ربه‌خۆییی كوردستان
هۆكارگه‌لێك هه‌ن له‌وانه هۆكاری ناوخۆیی و ئه‌قلیمی و نێوده‌وڵه‌تی، به‌ڵام ترسناكترینیان ناوخۆیه. ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیش گوزه‌ر ده‌كات به‌هۆی ناته‌بایی و كۆكنهبوونی لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر پرسی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆییی كوردستان، گه‌وره‌ترین به‌رپرسیاره‌تیی میژوویی ده‌كه‌وێته سه‌ر لایه‌نه‌كان، مێژوو ره‌حمیان پێناكات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كۆسپ دروستكردن بۆ سه‌ربه‌خۆییی كوردستان، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئیراده‌ی گه‌لی كوردستانه كه له ریفراندۆمی پێشوو له 98% ده‌نگیان به به‌ڵی بۆ سه‌ربه‌خۆییدا.
ئه‌مریكا بۆ سه‌ربه‌خۆییی كوردستان رێگر نییه
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێ ئایا ئه‌مه‌ریكا رێگره به‌رامبه‌ر سه‌ربه‌خۆییی كوردستان؟ له ماوه‌ی ئیداره‌ی ئۆبامادا، سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكا هیچ كاتێك دژایه‌تیی ئیراده‌ی گه‌لی كوردستانی نه‌كردووه، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌شی به ئاشكرا له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی له‌گه‌ڵ وڵاتان ده‌رنه‌بڕیبێت، به‌ڵام ئێستا دوای هه‌ڵبژاردنی تره‌مپ سیاسه‌تی ئه‌مریكا به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێ و ئیداره‌ی نوێ، كورد باش ده‌ناسن، به خوێندنه‌وه‌ی ره‌هه‌نده سیاسییه‌كان تره‌مپ دژایه‌تیی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان ناكات. به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه جه‌نه‌رال فلێن، كاندیدی راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكایه و به‌رده‌وام له‌لایه‌ن تره‌مپه‌وه راوێژی پێده‌كرێ و ئه‌ویش دووپاتی كردۆته‌وه كه پێویسته كوردستان سه‌ربه‌خۆ بێت".
سه‌ربه‌خۆییی كوردستان سه‌قامگیریی ناوچه‌كه ده‌پارێزێ
له وه‌ڵامی ئه‌وانه‌شدا كه ده‌ڵێن سه‌ربه‌خۆییی كوردستان ده‌بێته هۆی ناسه‌قامگیریی ناوچه‌كه، به پێچه‌وانه‌وه هۆكارێك ده‌بێ بۆ سه‌قامگیری و پاراستنی ئاسایشی ناوچه‌كه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی كوردستان هه‌موو كات دژایه‌تیی تیرۆری كردووه و هۆكارێك بووه بۆ ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیانی سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه و ئایینه‌كان، بۆیه ئێستا توركیا و ئێرانیش گه‌یشتونه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی كوردستان ده‌وڵه‌ت بێ باشتره بۆ سه‌قامگیریی ناوچه‌كه.
ئێستا باشترین ده‌رفه‌ته بۆ سه‌ربه‌خۆییی كوردستان
ئێستا باشترین ده‌رفه‌ته بۆ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی و هیچ كاتێك وه‌كو ئێستا نه‌بووه، ته‌نها پێویستی به ویستێكی به‌هێزه بۆ گرتنه‌به‌ری ئه‌و رێگه‌یه. مێژووی عێراق له سه‌ره‌تای دروستبوونیه‌وه تاوه‌كو ئێستا، پڕه له داپڵۆسینی گه‌لی كوردستان و له چوارچێوه‌ی ئه‌م ده‌وڵه‌ته دروستكراوه، هیچ پێكهاته و نه‌ته‌وه‌یه‌ك به ئاسووده‌یی ناژیێت. بۆیه باشترین كار له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی عێراقه بۆ سێ پارچه، هه‌روه‌ك چۆن ئه‌مریكاییه‌كان له‌رێگه‌ی پرۆژه‌كه‌ی بایدن عێراقیان بۆ سێ به‌ش دابه‌ش كردووه.
پێشمه‌رگه فاكته‌ری سه‌ره‌كیی سه‌ربه‌خۆییی كوردستانه
ده‌بێ ئه‌وه بزاینن پێشمه‌رگه فاكته‌ری سه‌ره‌كی سه‌ربه‌خۆییی كوردستانه و له‌سه‌ر ده‌ستی پێشمه‌رگه كوردستان ده‌بێته ده‌وڵه‌ت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه ئێستا له ناوچه‌كه و له جیهان رۆڵی سه‌ره‌كی هه‌یه حیساب بۆكراوه.
عێراقى شكستخواردوو
ئه‌م وڵاته له بیسته‌كان به ناكاملی دروست بوو، هه‌موو میژووی خوێن و كوده‌تا و كوشتن و ئه‌نفال و كیمیابارانكردن و زه‌وتكردنی مافی نه‌ته‌وه‌كانه، بۆیه هه‌وڵدان بۆ هێشتنه‌وه‌ى عێراق به یه‌كپارچه‌یی هیچ كات سه‌ركه‌وتوو نابێ و، پێویست ناكات لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان، كاتی خۆیان به‌هێشتنه‌وه‌ی یه‌كپارچه‌یی عێراق به‌سه‌ر ببه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له كۆتایی ئه‌و ده‌وڵه‌ته هه‌ر پارچه ده‌بێت و ده‌با ئه‌مڕۆ پارچه بێت له‌سبه‌ی باشتره.
گه‌لی كوردستان بۆ ده‌وڵه‌تدارى ئاماده‌ن
گه‌لی كوردستان هه‌موو مافێكیان هه‌یه ببنه ده‌وڵه‌ت و هه‌موو تایبه‌تمه‌ندییه‌كی ده‌وڵه‌تی تێدایه له خاك و خه‌ڵك و ده‌سه‌ڵات. هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌تی كوردستان داواى پاڵپشتیى دارایی‌ش له هیچ كه‌س و ده‌وڵه‌تێك ناكات، ئه‌گه‌ر شه‌فافانه هه‌موو داهاتی هه‌رێمی كوردستان واتا هیی هه‌رچوار پارێزگا (هه‌ولێر، سلێمانی، كه‌ركووك، دهۆك) بخرێته یه‌ك خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت، چونكه نه‌وت و كانزا و غازی زۆرمان هه‌یه، ته‌نیا پێویستی به دۆخێكى بازرگانىی زیندوو هه‌یه، كه له توانایدایه بناغه‌یه‌كى پته‌وى ئابوورى بۆ وڵات بنیات بنێ.
ریفراندۆم خواستى گه‌لی كوردستانه
دیاریكردنی رۆژی 25-9-2017 بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم كه ئایا گه‌لی كوردستان چیی گه‌ره‌كه، جیابوونه‌وه یان مانه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی عێراق؟، رۆژێكی مێژووییه و بێ شك گه‌لی كوردستان ده‌نگ بۆ جیابوونه‌وه و سه‌ربه‌خۆییی كوردستان ده‌ده‌ن و ئه‌و رۆژه خواستی گه‌لی كوردستانه بۆ دیاریكردنی مافی چاره‌نووس؛ بۆیه پێویسته هه‌موومان به ده‌نگی بچین و به‌شدار بین به به‌ڵێ بۆ ئه‌وه عێراق و هه‌موو جیهان بزانن گه‌لی كوردستان چیتر ژێر ده‌سته‌یی قبوول نییه.