ههولێر--KDP.info بەشداربویەکی کۆبوونەوەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکھۆز و کەسایەتییەکانی عەرەبی دەشتی نەینەوا و مەخموور دهڵێ، نوێنەری عەرەبەکان یەک داواکارییان پێشکەش بە (سەرۆک بارزانی) کرد، ئەویش ئهوه بوو كه جیاوازی نەکرێت لەنێوان کورد و عەرەبدا.
(کرمانج عەبدوڵڵا) بەرپرسی لقی 23ی مەخمووری پارتی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند "لە کۆبوونەوەی کەسایەتی و سەرۆکھۆزە عەرەبەکانی سنووری مەخموور و نەینەوا لەگەل (سەرۆک بارزانی)دا، ئەو نوێنەرانەی عەرەب داوایەکارییەکیان ھەبوو و ئاراستەی (سەرۆک بارزانی) کرا، ئەویش پاراستنی مافەکانی ھاووڵاتیانی عەرەبە لە دەوڵەتی داھاتووی کوردستاندا، تا ئەوانیش وەک کورد و پێکھاتەکانی دیکە ھیچ جیاوازییان پێنەکرێت و مافیان پارێزراو بێت، ههڵبهت (ٍسەرۆک بارزانی) بەڵێن و گەرەنتی ئەوەی پێدان کە ئەوان مافیان پارێزراوە و ھیچ جیاوازییەک لەنێوان ھیچ پێکھاتەیەکدا ناکرێت.''
(کرمانج عەبدوڵڵا) گوتی ''عەرەبەکانی سنوری قەزای مەخموور، ھەرەزۆریان بەرلە ھاتنی داعشیش خۆیان یەکلا کردبووهوە كه لەگەڵ ھەرێمی کوردستانن، بەڵام دوای ھاتنی ھێرشی تیرۆریستانی داعش بە یەکجاری خۆیان لەوە یەکلا کردەوە كه ناتوانن لەگەڵ بەغدادا بن و چارەنووسیان بەندە بە چارەنووسی خەڵکی کوردستانهوه، لەبەر ئەوەش ئێمە پشتڕاستین بەشی ھەر زۆریان دەنگ بۆ ریفڕاندۆم دەدەن و ئێمەش ھیچ جیاوازییەک ناکەین لەنێوان ھیچ پێکھاتەیەکدا.''
قائید میرۆ