Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 20 APR 2024 13:28 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ریفراندۆم تەنیا بۆ سەربەخۆییە
| KDP.info


ئازا حەسیب قەرەداخی

پاش تاقیکردنەوی هەموو شێوازەکانی رێکخستنی پیکهاتەکان لە عێراقدا و شکستهێنانی گشتیان بە فیدرالییشەوە، گەلی کوردستان جگە لە سەربەخۆیی بژادەیەکی دیکەی نەماوە بۆ درێژەدان بە مانەوەی سیاسی لە عێراقی هەرگیز بە دەوڵەتنەبوودا.
بۆ سەربەخۆییش گەل کوردستان زۆر رێگەی لەبەردەمدایە. لە ناویاندا پەیڕەکردنی ریفراندۆمی هەڵبژاردووە.
کەواتە ریفراندۆم بۆ بڕیاردانی چارەنووسە. خەڵکی کوردستان بە بەڵێ یان نەخێر وەڵامی یەک پرسیار دەداتەوە. ئایا دەتەوێ کوردستان سەربەخۆ بێ؟.
بەم مانایە جگە لە سەربەخۆیی، ریفراندۆم بۆ تشتێکی تر ناکرێ.
کە سەربەخۆییش بەدیهات، هەموو گەلی کوردستان سەربەخۆ دەبێ بەو هاووڵاتییانەشەوە کە بە نەخێر دەنگیان داوە، یان هەر نەچوونەتە سەر سندووقی دەنگدان.
کە سەربەخۆ بووین، هەموو ژیانی سیاسیمان سەربەخۆ دەبێ. تەنیا حزبێک بە جیا لەوانی دی سەربەخۆ نابێ. ئەو حزبانەش سەربەخۆ دەبن کە ئێستا رابەرایەتیی گەورەترین و دژوارترین هەڵمەتی دژی سەربەخۆیی دەکەن و، هەموو توانا سیاسی و ئیعلامی و رایەڵەکانی پەیوەندییان لەو پێناوەدا خستۆتە گەڕ.
کە کوردستان سەربەخۆ دەبێ، هەموو کایەی ئابووریمان سەربەخۆ دەبێ و دەرگاکانی گەشەکردن بەسەر کوردستان دەکرێنەوە و، دەوڵەتانی دراوسێ و جیهان بۆ برەودان بە بەرژەوەندییاکانیان و دۆزینەوەی هەلی بزاوتی ئابووری، سەرمایەگوزاری و بازرگانی، لە ئێستا زیاتر روو لە کوردستان دەکەن.
کە کوردستان سەربەخۆ بوو، سەروەریی سیاسی و سنوور و بڕیار کوردستانی دەبێ بە پلەی ئیمتیاز و لە چوارچێوەی یاسا نێودەوڵەتییەکان و لەسەر بنەمای رێكکەوتننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان رێک دەخرێن نەک لە چوارچێوەی ئەوەی بۆ عێراق دەشێ.
کە کوردستان سەربەخۆ بوو، پەرلەمان یاساکانی لەبەر رۆشنایی دەستوورە کارپێنەکراوەکەی عێراقدا نانووسێتەوە. بەڵکو یاسای کوردستانی پوخت لە بەر رۆشناییی دەستووری کۆماری کوردستاندا دادەڕێژێ و پەسەندی دەکات.
سەرۆک بارزانی بە تەنیا سەربەخۆ نابێ. بەڵکو وەک هاووڵاتییەک لەناو زیاتر لە پێنج ملیۆن هاووڵاتی سەربەخۆدا، سەربەخۆ دەبێ.
وەکوو هەموو هاووڵاتیانی کوردستان کە قوربانیی زۆریان داوە و خوێن و فرمێسکی زۆر و زەوەندیان بۆ سەربەخۆیی رشتووە و ئێستا شایستەی ترۆپکی سەربەخۆیین، سەرۆک بارزانییش لە پای ماندووبوونی خۆی لە ماوەی زیاتر لە نیو سەدە پێشمەرگایەتی و بۆ پادداشتدانەوەی هەموو بارزانییەکان و خەباتی نەپساوەی ماڵباتێک کە لە ماوەی زیاتر لە یەک سەدە چەندینجار ئەنفال کراون، بەڵام لە کۆڕی خەبات و بەرخودانی نیشتمانی نەکشاونەتەوە، سەربەخۆ دەبێ.
سەرۆک بارزانی لە پرۆسە و خەباتی سەربەخۆییدا شەرەفی ئەوەی پێ بڕاوە کە لە ریزی هەرە پێشەوەی رابەرایەتیکردنی گەیشتن بە سەربەخۆییدایە. ئەم شەرەفەش لە خۆڕا نەهاتووه‌تە دی، بەڵکو حیکمەتی لێکگرێدانی مەرجە ئیقلیمی و نێودەوڵەتی و ناوخۆییەکان لەگەڵ و جەسارەتی بڕیاردانی سیاسیی سەرکردایەتیکردنی گەورەترین جەنگ لە دژی دەوڵەتی تیرۆر، دەرفەتی رابەرایەتی بۆ سەرۆک بارزانی خەمڵاندووە. لەم دەرفەتە هەڵکەوتووەشدا خودان بارزانی نەبووینایە، لە پێچەلپێچەکانی ترس و گومان و خۆ بە بچووک و بێتوانازانی و راکردن بە دوای دەستکەوتی مایەپووچدا ون دەبووین.




دوایین هەواڵەکان

وەزارەتی پەروەردە بۆ قوتابیان و خوێندكاران: دووربن لەو فریودانانە

SATURDAY, 20 APRIL 2024 11:04:15

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی پەروەردە راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، لەڕێی چەند پەیج و ئەكاونتێكەوە قوتابیان فریو دەدرێن، بۆیە لەگەڵ ئاسایش هاوئاهەنگی دەكرێ‌ بۆ رووبەڕووبوونەوەی تاوانكاری لەو شێوەیە.

 
وەزیری بازرگانی ھەنگاوەکانی وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵ بۆ KDP ئاشکرا دەکات

FRIDAY, 19 APRIL 2024 21:04:30

ھەولێر-KDP.info- وەزیری بازرگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا بڕی وەرگرتنی گەنمی ھەرێمی کوردستان لەلایەن بەغدا دیاری نەکراوە، بڕیاریشە حکوومەتی ھەرێم و بەغدا بە ھەماھەنگی بڕەکە دیاری بکەن، بۆ ئەو مەبەستەش خۆمان ئامادەکردووە.

 
شاخەوان عه‌بدوڵڵا بۆ KDP: دەرکردنی ئەو ماڵە کوردانەی خانەقین ڕاگیرا

THURSDAY, 18 APRIL 2024 23:04:20

ھەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گوتی، دەرکردنی ئه‌و ماڵە کوردانه‌ی لە خانووی شارەوانی بوون کە بڕیاری لێدرابوو راگیرا.

 
ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن نوژەن دەکرێتەوە

THURSDAY, 18 APRIL 2024 20:04:17

سۆران _KDP.info_بەڕێوەبەری چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتی: بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن لە نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران نوژەن دەکرێتەوە.‌

 
پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی پێشوازیی لە شاندێکی کۆمەڵەی دۆستایەتی کورد و ئەڵمان کرد

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:30

ھەولێر-KDP.info- شاندێکی  کۆمەڵەی دۆستایەتی  کورد و ئەڵمان سەردانی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد و هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی مەکتەب و ژمارەیەک لە ستافی دێسک و یۆنیتەکانی مەکتەب  پێشوازیان لێ کردن.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact