هەولێر-KDP.info- له كۆبوونه‌وه‌ی (سه‌رۆك بارزانی) له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان بڕیاردرا 25ـی ئه‌یلوول ریفراندۆم له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بدرێت، ئه‌وه‌ش كوردستانیانی خۆشحاڵ كردووه و به تامه‌زرۆوه چاوه‌ڕوانی ئه‌و رۆژه ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی به به‌ڵێ ده‌نگی خۆیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی بده‌ن.
(كه‌مال عیسا) پێشمه‌رگه له باشیك، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، "دوێنێ لایه‌نه سیاسییه‌كان به سه‌رپه‌رشتی (سه‌رۆك بارزانی) بڕیارێكی مێژوویان دا، ئه‌و بڕیاره‌ش هێزی پێشمه‌رگه‌ی زۆر خۆشحاڵ كردووه و داوا ده‌كه‌ن لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌ست له ناو ده‌ستی یه‌كدی بنێن بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر گه‌لی كورد به ئامانجه ڕه‌واكانی خۆی بگات و خوێنی هێزی پێشمه‌رگه‌ش به فیڕۆ نه‌چێت.
(محه‌ممه‌د موشیر) فه‌رمانبه‌ر له سۆران، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێ: ئێمه هه‌موومان تامه‌زرۆی رۆژی ریفراندۆمین و چاوه‌ڕوانی ئه‌و رۆژه ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موومان به به‌ڵی ده‌نگی بۆ بده‌ین و سه‌ربه‌خۆیی خۆمان به ده‌ست بهێنین.
(نزمی جه‌دیح)، مامۆستا له مێرگه‌سۆر، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، "مافی خۆمانه ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیی خۆمان هه‌بێت، دوای ده‌یان ساڵ قوربانی دان و خوێن ڕشتن ئه‌نفال و كیمیا باران، دواجار ئه‌و پرسه یه‌كلا بوویه‌وه، ئه‌و ئامانجه‌ش به‌دی هات، كه خه‌ونی هه‌میشه‌یی شه‌هیدانمان بوو.
ڕابین شێروانی