هەولێر-KDP.info- گۆڕانکاری لە کۆمەڵێک پۆستی وەزارەتی پێشمەرگەدا دەکرێت، کە سەرەتا لە پۆستە باڵاکانەوە دەستی پێ کردووە و پۆستەکانی بەرپرسی یەکەی ٨٠ و بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە گۆڕدراون.
بەرپرسی ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، عەمید (ھەڵگورد حیکمەت) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''دوێنێ گۆڕانکاری لە پۆستی بریکاری وەزارەتی پێشمەرگەدا کرا و (سەربەست لەزگین ) دەستبەکار بوو، بڕیارە لە دوو ڕۆژی دابێدا (نەجات عەلی)ش، وەکو بەرپرسی یەکەی ٨٠ دەستبەکار ببێت.''
لیوا (سالار جەباری) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''وەزاەرتی پێشمەرگە بڕیاری داوە کۆمەڵێک گۆڕانکاری لە پۆستەکانیدا بکات و سەرەتا لە پۆستە باڵاکانەوە دەستی پێ کردووە و لە شوێنی (ئەنوەر حاجی عوسمان)، بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە، (سەربەست لەزگین)، بەرپرسی میحوەری شنگال دانراوە و، لە شوێنی (فەریق شێروان)، بەرپرسی یەکەی ٨٠ی ھێزی پێشمەرگەش، (نەجات عەلی) بەرپرسی میحوەری مەخموور دانراوە و ئێستا فەرمانی دەستبەکاربوونیشیان دەرچووە.''
(جەباری) ڕوونیشی کردەوە: ''گۆڕانکارییەکان بەردەوام دەبن و لە ماوەی دابێدا چەند گۆڕانکارییەکی دیکەش دەکرێن.''
بڵند ئیبراھیم