ھەولێر-KDP.info- ئاسایشی هەولێر تۆمەتی هەدەپە بۆ ئاسایش ڕەت دەکاتەوە و ڕایدەگەیێنێ، "مەبەستی خۆیان لە وا پڕۆپاگندەیەک هەیە، چونکە نە گوشاریان لەسەر نە کەسیان لێ دەستگیر کراوە."
پارتی دیموکراتی گەلان –ھەدەپە- لە راگەیندراوێکدا تۆمەت دەخاتە پاڵ ئاسایشی هەولێر بەوەی، لە شاری ھەولێر گوشار لەسەر ئەندامانی ئەوان ھەیە و دەستگیر دەکرێن.
لەمبارەوە بەرێوبەری ئاسایشی ھەولێر (د.تاریق نووری) بەڕێوبەری ئاسایشی ھەولێر بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند "ئەو دەنگۆیانەی بڵاو کراونەتەوە کە گوایە گوشار لەسەر ئەندامانی ھەدەپە هەیە و دەستگیر دەکرێن، دوورە لە راستییەوە و ھیچ بنەمایەکی نییە، چونکە نە گوشاریان لەسەرە و نە ھیچ ئەندامێکیشیان دەستگیر کراوە".
بەرێوبەری ئاسایشی ھەولێر جەخت دەکاتەوە، "بڵاوکردنەوەی ئەو جۆرە ھەواڵانە دیارە کە مەبەستێکی خۆیانی لە پشتەوە ھەیە، چونکە راست نییە."
(نووری) زیاتر لەو بارەوە دوا و دەڵێ، "نە ئاگادارمان کردوونەتەوە و نە بانگھێشتی ئەندامانی ئەوانمان کردووە و نە کەسی ئەوانمان دەستگیر کردووە، پێم سەیرە باس لەوە دەکەن گوشاریان لەسەرە!."
بڵند ئیبراھیم