Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 25 APR 2024 20:00 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی بولگاریا كۆ بووه‌وە
| KDP.info


 

هه‌ولێر-KDP.info-  له‌ دیداردا له‌گه‌ڵ (سه‌رۆك بارزانی)، سەرۆكوەزیرانی بولگاریا وێڕای ئاماژەدان بە ڕۆڵی كوردستان لە شەڕی تیرۆر، ئەوەیشی ڕاگەیاند كە شەڕی تیرۆر ئەولەویەتی وڵاتەكەیەتی بۆیەشە هاوكاری گەلی كوردستان دەبن.


لەدرێژەی سەردانەكەی بۆ دەرەوەی وڵات ڕۆژی پێنجشەممە 25ـی 5ـی 2015، (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە سۆفیای پایتەختی بولگاریا، لەگەڵ (بۆیكۆ بۆریسۆڤ) سەرۆكوەزیرانی بولگاریا كۆ بووه‌وە.

 

لەو كۆبوونەوەیەدا كە وەزیری ئابووری و وەزیری كشتوكاڵ و وەزیری گەشتوگوزاری بولگاریا ئامادەی بوون، سەرۆكوەزیرانی بولگاریا وێڕای ئاماژەدان بە ڕۆڵی كوردستان لە شەڕی تیرۆر سوپاسی خۆڕاگریی گەلی كوردستان و قارەمانێتیی هێزی پێشمەرگەی كرد لە شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش. هەروەها ئەوەیشی ڕاگەیاند كە شەڕی تیرۆر ئەولەویەتی وڵاتەكەیەتی بۆیەشە هاوكاری گەلی كوردستان دەبن. هەروەها هێمایشی بە پێگە و بایەخی هەرێمی كوردستان دا لە ناوچەكە و ئامادەیی وڵاتەكەی ڕاگەیاند بۆ فراوانكردنی پەیوەندیی ئابووری و فەرهەنگی لەگەڵ هەرێمی كوردستان.

لەبەرانبەردا (سەرۆك بارزانی) لە وتەیەكدا باسی قارەمانێتیی پێشمەرگەی كرد و سوپاسی یارمەتیی هاوپەیمانانی كرد و ئەوەیشی خستەڕوو كە ئەوە پێشمەرگە بوو بە خوێنی خۆی ئەفسانەی داعشی شكاند.
(سەرۆك بارزانی) ئەوەیشی دووپات كردەوە كە خۆمان بە هاوپەیمانی هەر وڵاتێك دەزانین كە شەڕی تیرۆر بكات و ڕایشیگەیاند، پێویستە جگە لە شەڕی سەربازی شەڕی فكری و ئابووریی تیرۆریش بكرێت و، ئەو ڕەگوڕیشانەیش وشك بكرێن كە بوونەتە هۆكاری سەرهەڵدان و گەشەی تیرۆر.

لە بەشێكی دیكەی وتەكانیدا (سەرۆك بارزانی) باسی هەماهەنگیی سەربازی و ئەمنیی نێوان عێراق و هەرێمی كوردستانی كرد و ئاماژەیشی بەوەدا كە دوای دەیان ساڵ قوربانیدان گەلی كوردستان بڕیاری ئەوەی داوە كە ڕیفراندۆم بكات لەپێناو دیاریكردنی چارەنووسی خۆی.

جێگەی ئاماژەپێكردنە ئێوارەی هەمان ڕۆژ لە شاری سۆفیای پایتەختی بولگاریا، لەسەر شەرەفی (سەرۆك بارزانی)، لە لایەن (دیمیتری گڵافیجۆڤ) سەرۆكی پارلەمانی بولگاریا ئێوارەخوانێك ساز درا.

لەو سەردانەدا (مەسروور بارزانی) ڕاوێژكاری ئەنجوومەنی ئاساییشی هەرێم و (د. فواد حوسێن) سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی و (ئازاد بەرواری) ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان و (هێمن هەورامی) ڕاوێژكاری (سەرۆك) یاوەری (سەرۆك بارزانی) بوون.




دوایین هەواڵەکان

مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (سەید مەحموود تاوەگۆزی) دەکات

THURSDAY, 25 APRIL 2024 19:04:31

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (سەید مەحموود سەید حسێن تاوەگۆزی) دەکات.

 
بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر"بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت

THURSDAY, 25 APRIL 2024 17:04:26

ھەولێر-KDP.info-  بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر دەڵێت، نرخی گۆشت لە بازاڕەکانی هەرێم دادەبەزێت و دەشڵێ، بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت.

 
"بابەتی لادانی سفرەکانی سەر دیناری عێراق کاتی زۆری پێویستە"

THURSDAY, 25 APRIL 2024 17:04:37

بەغدا -KDP.info-  ئەندامێکی لیژنەی ئابووری لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، لادانی سفرەکانی سەر دراوی عێراقی ھەنگاوێکی باشە و کاریگەری زۆر دەبێت لەسەر دراوی عێراقی، بەڵام بابەتێکی ئاسانیش نییە.

 
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە قەداسەتی پاتریاكی كەنیسەی ڕۆژهەڵاتی ئاشووری لەجیهان و مەترانەكانی (كۆمەڵەی پیرۆز) دەکات

THURSDAY, 25 APRIL 2024 17:04:36

ھەولێر-KDP.info-  ڕۆژی پێنجشەممە 25ی نیسانی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە قەداسەتی پاتریاك مارئاوای سێیەم پاتریاكی كەنیسەی ڕۆژهەڵاتی ئاشووری لە جیهان و مەترانەكانی (كۆمەڵەی پیرۆز)ـی كرد.

 
پرۆفیسۆر خەلیل ئیسماعیل: ھەڵبژاردن بەبێ پارتی عاقیبەتی باش نابێت"

THURSDAY, 25 APRIL 2024 15:04:43

ھەولێر-KDP.info- مامۆستایەکی زانکۆ دەڵێت، نزیکبوونەوە لەنێوان لایەنەکان بۆ بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردن  و نەرمی نواندن بەرامبەر  مەرجەکانی پارتی ھەیە..دەشڵێت، ھەڵبژاردن بەبێ پارتی دەکرێت، بەڵام عاقیبەتی باش نابێت و پرۆسەی حوکمڕانی شەلەل دەبێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact