لیزا كاكه‌یی
دانانی تاجه‌گوڵینه له‌سه‌ر مه‌زار و ئارامگه‌كاندا له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا كولتوورێكی به‌ربڵاوه و ئاماژه‌یه‌كه بۆ ده‌رخستنی هه‌ستی ڕێز به‌رانبه‌ر رۆحی كه‌سی كۆچكردوو. ڕه‌گوڕیشه‌ی ئه‌م كولتووره بۆ سه‌رده‌می فیرعه‌ونه‌كانی میسر ده‌گه‌ڕێته‌وه. به بۆچوون و باوه‌ڕی ئاده‌میزادی ئه‌و سه‌رده‌مه، بۆنی خۆش و جوانیی ڕه‌نگی گوڵه‌كان هێزێكی تایبه‌تیان ده‌به‌خشییه مه‌زاره‌كه بۆ ئاسوده‌بوونی رۆحی مردووه‌كه. به‌رده‌وامبوونی ژیان ئاماژه‌یه‌كی دیكه‌ی تاجه‌گوڵینه‌ی سه‌ر مه‌زاره‌كانه.
مه‌به‌ست له نووسینی ئه‌م كورته پێناسینه ته‌نیا بۆ وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی خوێنه‌ری ئازیزه، تاجه‌گوڵینه كولتوورێكی هاوبه‌شی زۆربه‌ی زۆری نه‌ته‌وه و وڵاتانه، كه هاوزه‌مان ئێمه‌ی كوردیش به‌ده‌ر نه‌بووینه له وه‌رگرتن و ئاشنابوون به‌م كولتووره جوانه سه‌رتاسه‌رییه.
هه‌روه‌ك نه‌ته‌وه و گه‌لانی دیكه، كوردیش خاوه‌ن مێژوویه‌كی پڕاوپڕ له شۆڕش و به‌رخودانه كه ده‌یان پاڵه‌وان و كه‌سایه‌تیی كاریزما خاوه‌ن تۆماری ئه‌م مێژووه‌ن. هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردووه چه‌ندین ساڵه مه‌زاری نه‌مران له هه‌رێمی كوردستان بووه به وێستگه‌یه‌كی دیار بۆ ده‌ربڕینی ڕێز و سۆز و خۆشه‌ویستیی چین و توێژه‌كان له پێكهاته سیاسی، ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی له ئاستی نێوخۆیی و ده‌ره‌كی. به‌تایبه‌ت له یادی له‌دایكبوون و كۆچیاندا، مه‌زاری ژه‌نه‌رال مسته‌فا بارزانی و سه‌ركرده ئیدریس بارزانی به پێشكه‌شكردنی تاجه‌گوڵینه ته‌ژی سه‌ردانیكه‌ر ده‌بێت. بیرمان نه‌چێت گه‌لێكجار بووه كه‌سانێك كه‌وا سه‌رده‌مانێك دوژمن و نه‌یاری بزووتنه‌وه كوردییه‌كان بوونه و هه‌نووكه‌ش به ناچاری بێت یاخود بۆ ده‌ربڕینی هه‌ستی سه‌رسامی بێت به‌رانبه‌ر خۆراگری و به‌رده‌وامیی ئه‌و ته‌وژمه كوردییه، دێن و تاجه‌گوڵینه‌كانیان پێشكه‌ش به مه‌زاری نه‌مران ده‌كه‌ن. هه‌زاران دایك و كه‌سی شه‌هید و ئه‌نفال هه‌ن، سه‌ڕه‌رای ئاگر و داخی ناو دڵ و ده‌روونیان، به‌ڵام ته‌نیا بۆ ساتێكیش بێت ڕێز و سۆزیان بۆ سه‌ركرده‌كانیان وه‌لا نه‌ناوه تا بگاته ئه‌و ئاسته‌ی به مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی تاجه‌گوڵینه‌ی پێشكه‌شكراوی سه‌رمه‌زاری نه‌مران ده‌ستكاری بكه‌ن، جا بگره هیی مه‌زنترین نه‌یاریش بێت. ره‌خنه‌گرتن و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی دوو هه‌ڵسوكه‌وتی نۆرماڵن و ده‌كرێت چه‌ندین شێواز بۆ ده‌ربڕینیان هه‌بێت. به‌ڵام هه‌ركات دانه‌یه‌ك له شێوازه‌كه سنووری چوارچێوه‌ی ئه‌خلاق و پره‌نسیپی به‌زاند، ره‌نگه ئه‌وكات پێویستی به شیكردنه‌وه‌یه‌كی فره‌بوار بێت له ئاستی ده‌روونی، كولتووری، رۆشنبیری و هۆشیاری.
لێره‌دا گرینگ ئه‌وه‌یه به‌بێ گوێدان و به‌بێ كه‌وتنه ژێر كاریگه‌ریی هیچ كه‌س و هیچ لایه‌نێك، سه‌ردانه‌كه‌ی كاك نێچیرڤان و شاندی هاوشانی بۆ گردی زه‌رگه‌ته، سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه كه رێبازی بارزانی وه‌ك خۆی به‌رده‌وامه و به‌رده‌وامیش ده‌بێت. بێگومان له سایه‌ی قوتابخانه‌یه‌كی مێژووییی نه‌ته‌وه‌ییه كه میراته‌كه‌ی كولتوورێكی پڕاوپڕه له دڵگه‌وره‌یی و رێزگرتن و هه‌ستی مرۆڤایه‌تییه به‌بێ جیاوازیی شوێن و كه‌س.
چه‌نده جوانتر ده‌بوو بیركردنه‌وه‌كان به‌م ئاراسته‌یه ده‌بوون، تاجه‌گوڵینه‌كه به ده‌ستی یه‌كێك له نه‌وه‌كانی مه‌لا مسته‌فای بارزان دانراوه. ئه‌و بارزانییه‌ی كه سه‌ركردایه‌تیی بزووتنه‌وه‌یه‌كی كوردی كردووه له‌پێناو ته‌واوكردنی بزووتنه‌وه‌كانی دیكه‌ی به‌درخانی، شێخ شێخ عوبه‌یدوڵلای نه‌هری، شێخ مه‌حموودی نه‌مر... تا پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د، له‌پای وه‌رگرتنی مافی سه‌ربه‌خۆیی بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌كی بێ ده‌وڵه‌ت له رۆژهه‌ڵاتی ناڤین. هه‌روه‌ك له ده‌ستپێكدا باسم كرد، چۆن دانانی تاجه‌گوڵینه بۆ سه‌ر مه‌زار كولتوورێكی دێرینه، به‌داخه‌وه دژه‌فه‌رهه‌نگی و هه‌وڵدان بۆ سڕینه‌وه‌ی مێژوو و رێزنه‌گرتن له ده‌ستكه‌وته نه‌ته‌وه‌ییه‌كان خه‌ریكه ده‌بێت به كولتوورێكی نوێی زه‌ق و ده‌چێته پاڵ كولتووره دژه‌كوردستانییه‌كانی دیكه‌وه.
گوڵ به واتای جوانی، ئاشته‌وایی، هاوخه‌می، پیرۆزی... ئاخۆ به‌و هه‌موو واتا به‌نرخه‌وه، گوڵ ده‌توانێت هه‌مبه‌ر ته‌وژمه سه‌خت و زه‌بره‌كه‌ی سیاسه‌تی دژه‌فه‌رهه‌نگی و دژه‌كولتووری خۆی راگرێت؟ له كاتێكدا سیاسه‌تی سه‌ركه‌وتوو بۆ نه‌وه‌ی نوێ پێویستی به بنه‌مای مێژوویی و ده‌ستكه‌وتی نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه له‌پێناو گه‌یشتن به ئامانجی مه‌زنتر، نه‌ك سیاسه‌تێكی مه‌رگهێنه‌ر و هه‌ڵگیرساندنی شۆڕشێك بۆ سڕینه‌وه و رووخاندنی مێژووی كه‌سایه‌تییه نه‌ته‌وه‌یی و خودان به‌رخودان و ده‌ستكه‌وته‌كان.