هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی (41)ـه‌مین ساڵیادی شۆڕشی گوڵانەوە ڕایگەیاند: ''پارتیمان له‌كاتێكدا یادی شۆڕشی گوڵان ده‌كاته‌وه، کە چاوی ئومێدی له یه‌كڕیزی نێوخۆییە و چاوه‌ڕوانییشی له گه‌لانی دنیا و ده‌وروبه‌ر ئه‌وه‌یه، پشتیوانی له ئیراده و بڕیاری گه‌لی كوردستان بكه‌ن و مافی دیاریكردنی چاره‌نوسی، وه‌ك تێكڕای گه‌لانی دنیا پێ ڕه‌وا ببینن و ده‌وڵه‌تی كوردستان له كه‌شی لێكگه‌یشتن و بەئاشتی و بێگێچه‌ڵدا بێته وجود.''
به‌یاننامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان له (41)ه‌مین ساڵیادی شۆڕشی گوڵاندا
رۆڵه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كوردی دلێر
گه‌لی كوردستانی نه‌به‌ز
پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان
هاووڵاتیانی ئازیز
چل‌ویه‌ك ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، كۆڵنه‌دانی ڕۆڵه گیانفیدا و شۆڕشگێڕه‌كانی كوردستان به ڕابه‌رایه‌تیی پارتیمان، پارتی دیموكراتی كوردستان، نسكۆی به نسكۆی شۆڕشی ئه‌یلول هێنا و، له 26ی گوڵاندا، بانگ و سه‌ڵای شۆڕش دیسان سه‌نگه‌ره‌كانی ئاوه‌دان كرده‌وه و هه‌رزوو زڕه‌خه‌ونی دوژمنان و نائومێدیی گه‌له‌كه‌مانی ڕه‌وانده‌وه.
پارتی به هیممه‌تی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی و به پشتگریی گه‌لی كوردستان، له ماوه‌یەکی زۆر کەمدا، توانی پیلانی شوومی جه‌زائیر له گۆڕ بنێت و برینه‌كانی جه‌سته‌ی شۆڕش تیمار بكات و به هه‌موو دنیای بسه‌لمێنێت، كه ئیراده‌ی پۆڵایین و مافی ڕه‌وای گه‌لی كوردستان نه به ئاگر و ئاسن و نه به خیانه‌ت و پیلانی نێوده‌وڵه‌تی له‌نێو ناچێت و كۆتایی نایه‌ت. به هه‌موو لایه‌كیشی سه‌لماند، پارتیی (بارزانی) ئه‌و هێزه نییه، كه گۆڕه‌پان چۆڵ بكات و له به‌رپرسیاری هه‌ڵێت.
ئه‌مڕۆ، كه یادی شۆڕشی گوڵان، شۆڕشی هه‌ستانه‌وه و كۆڵنه‌دان ده‌كه‌ینه‌وه، گه‌له‌كه‌مان له ئاستانه‌ی هه‌لومه‌رج و قۆناغێكی دیكه‌دایه. كه له ساده‌ترین پێناسه‌یدا قۆناغی چنینه‌وه‌ی به‌ری سه‌د ساڵ خه‌بات و قوربانیدانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان و گه‌یشتنه به ئاواتی مه‌زنی سه‌ربه‌خۆیی. پارتیشمان بە سەرۆکایەتیی (سەرۆک مەسعوود بارزانی)، لەسەر هەموو ئاستەکان، له‌و پێگه شه‌ره‌فمه‌ند و شانازه‌دایه، كه شایسته‌یه به مێژوو و خه‌بات و قوربانییه‌كانی و لایه‌قی حزبێكه، كه قاره‌مانی میللیی نه‌ته‌وه‌ی كورد، (مسته‌فا بارزانی نه‌مر) دامه‌زرێنه‌ر و داڕێژه‌ری ڕێبازه‌كه‌یه‌تی.
ئه‌مڕۆ له هه‌ركات زیاتر ئه‌و ڕاستییه مێژویییه ده‌دره‌وشێته‌وه كه ڕێبازی (بارزانی)، ڕێبازی شۆڕش و سه‌نگه‌ربه‌رنه‌دان و سه‌ودانه‌كردن و به‌دیهێنه‌ری قۆناغ به قۆناغی ده‌سكه‌وته‌كانی كوردە، شاڕێگه و شاڕێبازی گه‌یشتنی كورده به ئاواتی مه‌زنی سه‌ربه‌خۆیی و ڕزگاریی نیشتمانی. ئه‌و قاره‌مانه كۆڵنه‌ده‌رانه‌ی له (گوڵان)دا درێژه‌یان به‌و ڕێبازه دا و نه‌سره‌وتن، كورد و كوردستانیان له‌سه‌ر ڕاسته‌ڕێی به‌ره‌و ئازادی هێشته‌وه، ئازادییه‌ك كه ئه‌مڕۆ ته‌نیا چه‌ند هه‌ناسه‌یه‌ك لێمان دووره.
ئەمساڵ كه یادی شۆڕشی گوڵان و تێكۆشه‌رانی ده‌كه‌ینه‌وه، كوردستان له به‌رده‌م گه‌وره‌ترین ده‌رفه‌تی مێژووییدایه، كه هه‌رگیز له مێژوودا، ده‌رفه‌تی له‌و جۆره‌ی بۆ نه‌ڕه‌خساوه. دلێرانه و سه‌ركه‌وتوانه‌ش، یه‌ك به یه‌كی ئه‌و لوغمه سیاسیانه‌ی ڕاماڵیوه، كه خرانه به‌رده‌م ده‌رفه‌ته‌كه‌ی. له پێش هه‌موشیانه‌وه شه‌ڕ و په‌لاماری داعش، كه له‌سه‌ر ده‌ستی هێزی پێشمه‌رگە بە ڕابەرایەتی (سەرۆک بارزانی) بوونه په‌ندی زه‌مانه.
شه‌ڕی برسیكردن و ئابڵوقه‌ش، گه‌رچی خه‌ڵكی كوردستانی ناڕه‌حه‌ت و ئازار دا، به‌ڵام مه‌رامی نه‌پێكا و نه‌یتوانی چۆكمان پێ دابدات و له سه‌ربه‌خۆیی پاشگه‌زمان بكاته‌وه. هه‌وڵی ناحه‌زان بۆ ته‌فرەقه و دووبه‌ره‌كیش، گه‌رچی ئاسته‌نگی خستینه پێش، به‌ڵام دواجار ئه‌ویش نه‌یتوانی كوردستان لێك بترازێنێ و دابه‌شی بكات و ده‌رفه‌ت و ئومێدمان له‌ده‌ست بدات.
حاڵی حازر كوردستان سه‌ركه‌وتوی یه‌كه‌می شه‌ڕی دژه تیرۆره و به دنیای سه‌لماند، كه هه‌ر خۆی پارێزه‌ری ئه‌و خاكه‌یه، كه خۆی به خاوه‌نی ده‌زانێ و بۆیه‌ش مافی ڕه‌وای گه‌له‌كه‌یه‌تی، كه خاوه‌ن سه‌روه‌ری بێت به‌سه‌ر ئه‌و خاكه‌دا و خۆی بڕیار له چاره‌نووسی بدات. ئێستا ئیدی هه‌لومه‌رج زێڕینه بۆ كورد، كه سه‌ركه‌وتنه سه‌ربازییه‌كانی بۆ سه‌ركه‌وتن و ده‌سكه‌وتی سیاسی وه‌رگێڕێت و له‌و هه‌نگاوه مێژووییه‌دا، جگه له یه‌كده‌نگی و یه‌كڕیزی له هیچی كه‌م نییه. به‌تایبه‌ت كه ڕوانگه و دنیابینیی كورد و سه‌ركردایه‌تییه سیاسییه‌كه‌ی، نه‌ك هه‌ر له‌گه‌ڵ به‌ها و باوه‌ڕه به‌رزه‌كانی شارستانییه‌ت و مرۆڤایه‌تی تێك ده‌كاته‌وه، به‌ڵكو له‌جیاتی دنیاش پارێزه‌ری له‌و به‌هایانه كرد و خوێنی بۆ به‌خشین و هه‌موو جیهانیش بووه شاهیدی سه‌رسامیی ئه‌و ڕاستییه.
ئیتر به هه‌موو پێوه‌رێكی سیاسی و مێژوویی، به پێی كۆی ئه‌و گۆڕانكاری و پێشهاتانه‌ی له ناوچه‌كه و جیهان و هاوكێشه‌كاندا دروست بوون، سه‌رده‌م سه‌رده‌می كۆتاییهاتنی غه‌دری مێژوییه له‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی كورد، كه چواره‌مین نه‌ته‌وه‌ی ناوچه‌كه و گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌ی بێده‌وڵه‌ته له جیهاندا، سه‌رده‌می به‌ئامانجگه‌یشتنی میلله‌تێكه، كه به كرده‌وه سه‌لماندی باوه‌ڕی به پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی و باوه‌ڕی به به‌ها مرۆیی و سه‌رده‌مییه‌كان هه‌یه و هه‌ر ئه‌و باوه‌ڕانه‌ش ده‌بنه بناغه‌ی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی و له سایه‌یدا، له ئێستا باشتر نه‌ته‌وه و ئایین و ئایینزا و بیر و باوه‌ڕه جیاوازه‌كان ده‌حه‌وێنه‌وه. گه‌لی كورد له ناوچه‌یه‌كدا هه‌ڵگری ئه‌و به‌ها به‌رزانه‌یه كه ڕۆژ به ڕۆژ زیاتر به نێو زه‌لكاوی توندئاژۆیی مه‌زهه‌بی و ڕق و تۆڵه‌كاری و یه‌كدی نه‌فیكرندا ڕۆده‌چێت.
له‌م چركه‌ساته مێژووییه‌دا، بۆ خه‌ڵكی كوردستان هیچ ئامانج و ئاواتێك له به‌دیهێنانی سه‌ربه‌خۆیی له‌پێشتر و گرینگتر نییه، بۆیه ده‌بێ ئامانجی سه‌ربه‌خۆیی و سه‌رخستنی هه‌نگاوه‌كانی كۆمان بكاته‌وه و له پێناویدا كۆی ناكۆكییه لابه‌لا و لاوه‌كییه‌كانمان بخه‌ینه لاوه.
بۆ هه‌موو لایه‌ك ڕوون بووەوه سه‌ربه‌خۆیی نه (دروشمه و نه موزایه‌ده‌ی سیاسی، نه غافڵكردنی خه‌ڵكه و نه سیناریۆی بێئه‌ساس)، به‌ڵكو چاره‌نووسی گه‌له و كاتی هاتووه و ده‌رفه‌تی بۆ ڕه‌خساوه، ئه‌و ئه‌نجامه حه‌تمی و شایسته‌یه‌یه، كه بارته‌قای سه‌د ساڵ خه‌بات و قوربانیدان و خۆڕاگری و نه‌سره‌وتنی میلله‌تێكی مه‌زڵوومه.
ئێستا له به‌رده‌م هێزه سیاسییه‌كانی كوردستاندا جگه له كۆبوونه‌وه له ده‌وری ئه‌و ئامانجه میحوه‌رییه، جگه له پێكهاتن و به‌پیره‌وه‌چونی ده‌رفه‌ته‌كه، جگه له برایه‌تی و پێكه‌وه‌یی و ده‌ستهه‌ڵگرتن له ناكۆكی و دووبه‌ره‌كی و دوودڵی، هیچ ڕێگایه‌كی دیكه نییه، كه به خێر و قازانجی میلله‌ته‌كه‌مان ته‌واو بێت.
هه‌موو لایه‌كمان له به‌رده‌م به‌رپرسیارییه‌كی مه‌زنی مێژووییداین، هێزه سیاسییه‌كانی كورد، له ڕابردوودا بۆ كه‌متر له‌م ئامانجه مه‌زنه ده‌ستیان ناوه‌ته ده‌ستی یه‌ك و پێكه‌وه ده‌ستكه‌وت و سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست هێناوه، چ جای بۆ سه‌ربه‌خۆیی، كه ئاوات و ئامانجی خه‌باتی هه‌موو لایه‌كمان و ترۆپكی ئومێدی میلله‌ته‌كه‌مانه.
هه‌موو لایه‌كمان له به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌ی سه‌رخستنی ڕیفراندۆم و هه‌نگاوه‌كانی به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆییداین. ده‌بێ له‌م كاروانی په‌ڕینه‌وه مه‌زنه‌دا، به تێكڕایی پێشڕه‌و و به‌دیهێنه‌ری ئامانجی میلله‌تی خۆمان بین و كه‌سمان دوا نه‌كه‌وین. ڕێگه‌یه‌كی درێژمان بڕیوه و هه‌رچیشمان له‌و كاروانه‌دا به‌ده‌ست هێناوه به‌رهه‌می یه‌كده‌ستی و پێكه‌وه‌ییمان بووه، هه‌رچیشمان له‌ده‌ست داوه، ئاكامی لێكترازان و په‌رته‌وازه‌ییمان بووه. گه‌له‌كه‌مان سه‌رباری خۆڕاگری و سه‌بر و ته‌حه‌مول، به‌ڵام ماندووی ڕێیه و كاتی هاتووه بحه‌وێته‌وه و له ئێستا و ئاینده و ژیان و گوزه‌رانی دڵنیا بێت و سه‌روه‌ری خاكی خۆی بێت.
پارتیمان له كاتێكدا یادی شۆڕشی گوڵان ده‌كاته‌وه، چاوی ئومێدی له یه‌كڕیزی نێوخۆیی و چاوه‌ڕوانییشی له گه‌لانی دنیا و ده‌وروبه‌ر ئه‌وه‌یه پشتیوانی له ئیراده و بڕیاری گه‌لی كوردستان بكه‌ن و مافی دیاریكردنی چاره‌نوسی وه‌ك تێكڕای گه‌لانی دنیا پێ ڕه‌وا ببینن و ده‌وڵه‌تی كوردستان له كه‌شی لێكگه‌یشتن و به‌ئاشتی و بێگێچه‌ڵدا بێته وجود.
له‌م یادە پیرۆزەدا، سڵاو و دروود بۆ شه‌هیدانی هه‌رده‌م له یادی كورد و كوردستان. ئه‌و خۆنه‌ویستانه‌ی گیانیان سپارد، تا كوردستان به سه‌ربه‌ستی بسپێرن، جێگای شه‌هیدان خاڵی.
سڵاو له كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان، ئه‌وانه‌ی تا ئه‌به‌د تاجی سه‌ری خه‌ڵكی كوردستانن.
سڵاو له پێشمه‌رگه، له‌و مرۆڤه مه‌زنانه‌ی له ته‌ك ناوی خۆیاندا ناوی كورد و كوردستایان گه‌یانده جیهان.
سڵاو له تێكۆشه‌رانی دێرین و خه‌باتكارانی كۆڵنه‌ده‌ری درێژه‌پێده‌ری شۆڕش.
سڵاو له جه‌ماوه‌ر و كادیر و لایه‌نگرانی نه‌سره‌وت و دڵسۆزی پارتیمان.
سڵاو له گه‌لی خۆڕاگر و زه‌حمه‌تدیده‌ی كوردستان، به هه‌موو نه‌ته‌وه و ئایین و ئایینزا و بیر و باوه‌ڕه‌كانیانه‌وه.
دروود بۆ دامه‌زرێنه‌ر و ڕابه‌ر و داڕێژه‌ری ڕێباز و ڕێنیشانده‌رمان به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆییی كوردستان، (مسته‌فا بارزانی نه‌مر) و كاكی هه‌رده‌م له‌یادمان (ئیدریسی نه‌مر).
سه‌ركه‌وێ خه‌باتی ڕه‌وای نه‌ته‌وه‌ی كورد و گه‌لی كوردستان..
سه‌ربه‌خۆیی بۆ كوردستان..
مه‌كته‌بی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان