هەولێر-KDP.info- (سۆران سێوكانی) باوەڕی وایە کە هەنگاوەکانی (سه‌رۆك بارزانی) بۆ ڕاپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆییی كوردستان، زۆر ورد و كرده‌نین. (د.عەرەفات کەرەم)ـیش دەڵی، لایەنە عێراقییەکان گەیشتوونەتە ئەو بڕوایە کە ھەرێم بڕیاری خۆی داوە و پەشیمان نابێتەوە.
(د.عەرەفات کەرەم) سەرۆکی فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق دەڵێ، ھەڵبژاردن نزیک بووەتەوە و جەخت دەکاتەوە لەوەی، ھیچ سەرکردە و لایەنێکی عێراقی ناوێریت لە ترسی دەنگدەری خۆیان پشتگیری لە راپرسی بکەن نەوەکا دەنگیان کەم بکات.
وێڕای جەختکردنەوەی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، کە ئەوان چاوەڕێی ھەڵوێستی ئەوان ناکەن تا بزانن رایان چی دەبێت لەبارەی ڕاپرسییەوە چونکە بابەتەکە بە لای سەرکردایەتیی سیاسیی هەرێمی کوردستان بڕاوەتەوە و ڕاپرسی بۆ سەربەخۆیی لە باشووری کوردستان ساز دەدرێ، گوتی، "ھیچمان لەگەڵ بەغدادا نەماوە، ئەوان ھەموو مافەکانی کوردیان پێشێل کردووە، جا ھەڵوێستی ئەوان چۆنە، بۆ ئێمە بایەخی نییە."
(کەرەم) هەروەها گوتی "لەگەڵ (عەممار ئەلحەکیم) دانیشتنمان کرد، هەڵبەت ھەندێک کێشەمان ھەبوو لەگەڵ ئەواندا لەسەر ھەندێک لێدوانی کە لە میسر دابووی، لە کۆبوونەوەکەدا ئەوان باسیان لەوە کرد ڕاپرسی مافێکی رەوای گەلی کوردە، بەڵام بۆ ئەوەی دەنگیان کەم نەکات باس لەوە دەکات کاتی ریفراندۆم نییە."
سازدانی ڕاپرسی بۆ سەربەخۆیی، تەنیا پرسێک نییە لە مێدیادا وروژابێ، بەڵکە بابەتێکی جیددی و کاربۆکراوە و نێوەندە نێودەوڵەتییەکانیش لەم پرسە چارەنووسسازە کە کۆتایی ئەمساڵ یەکلا دەکرێتەوە، ئاگادار کراونەتەوە، هەرچی پێوەندیشی بە نێوخۆی باشووری کوردستانەوە هەیە، ئەوا کوردستانیان له‌گه‌ڵ ڕاپرسی و سه‌ربه‌خۆییی كوردستانن، لە مینبەرە جیاکانیشدا هەڵوێست و ڕای حزبه‌كانی كوردستان خراوەتە ڕوو کە له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن راپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆییی باشووری كوردستان ئه‌نجام بدرێت پشتگیریی پڕۆسه‌كه ده‌كه‌ن.
هەوڵە دیپلۆماسییەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەپێناو بڕواپێهێنانی جیهانیان بەوەی مافی گەلی کوردە بڕیار لە چارەنووسی خۆی بدا، تا دێ کاریگەرییەکانی باشتر دەردەکەون، دواهەنگاویش لەم بارەوە، بەشداریکردنیەتی لە کۆڕبەندیی ئابووریی جیهان لە ئوردن.
(سۆران سێوكانی) کە نووسەر و جاودێری سیاسیی باشووری کوردستانە لەو بارەوە دەڵێ، "هه‌نگاوه دیپلۆماسییه‌كانی سه‌رۆك له جێگه‌ی خۆی بووه بۆ پاشەڕۆژی هه‌رێمی كوردستان، زۆر پێویسته پێوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌وروبه‌رمان له ئاستێكی باش‌دا بێت. كه له ئێستا‌دا (سه‌رۆك بارزانی) توانیویه‌تی هه‌نگاوی باش له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێی و ده‌وروبه‌ر بنێت بۆ پێشخستنی پێوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ده‌وڵه‌تان، هاوشێوه‌ی وڵاتانی ڕۆژئاوا، بۆ سه‌ربه‌خۆییی كوردستان زۆر گرینگه."
(سێوکانی) هاوکات بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت "(سه‌رۆك بارزانی) زۆر به وردی و كرده‌نی هه‌نگاوه ده‌نێت بۆ ڕاپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆییی كوردستان، دڵنیایشم هه‌نگاوه‌كانی به‌رهه‌می زۆر باشی ده‌بێت بۆ پاشەڕۆژی كوردستان."
هێڤیار هه‌ڵه‌بجه‌یی- بڵند ئیبراھیم