Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 25 APR 2024 15:11 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

د.دیندار زێباری: ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بە فەرمیی لە ڕیفراندۆم ئاگادار کرایەوە
| KDP.info


هەولێر-KDP.info-  سەرۆکی لیژنەی ھەڵسەنگاندن و وەڵامدانەوەی ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان گوتی، باسکردنی ڕیفراندۆم لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەلایەن نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، بە واتای ئەوەیە کە ئەوان بە فەرمی ئاگادار کراونەتەوە.

(د.  دیندار زێباری)، سەرۆکی لیژنەی ھەڵسەنگاندن و وەڵامدانەوەی ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕێی نێردەی تایبەتی خۆیەوە ڕۆڵێکی چاودێری لەسەر دۆخی عێراق بەگشتی ھەیە و، ئەو ڕۆڵە لایەنی سیاسی و مافی مرۆڤ و پێشخستنی وڵاتیش دەگرێتەوە، سێ مانگ جارێکیش ڕاپۆرتی تایبەتی خۆیان ھەیە، ئەمەش بۆ عێراق و ھەرێمی کوردستان گرینگە، بەتایبەت بۆ ئێستا، ئەوپرسەی باسی کردووە، کە ڕاوێژی لەگەڵ (سەرۆک بارزانی) کردووە لە دیدارە بەردەوامەکانیاندا، دیارە ھەڵوێستەکانی ھەرێم و حکوومەت بە فەرمی لە ڕێی (سەرۆک بارزانی)یەوە دەگاتە لایەنی نێودەوڵەتی و ئەمەش ددانپێدانانێکی نێودەوڵەتییە، بۆیە ئەو ڕاپۆرتە ڕۆڵێکی گرینگ دەبینێت، چونکە ئەنجومەنی ئاسایش پێنج دەوڵەتی گەورەن، لەگەڵ دەوڵەتانی دیکە کە باس دەکرێت بەشێک لە عێراق پلانی ھەیە، ڕیفراندۆم ئەنجام بدات، ئەوە لە ڕووی مەعنەوی و سیاسی و یاسایییەوە ھەنگاوێکی گرینگە و پاڵپشتییەکی دەستوورییە و ڕۆڵی خۆی دەبێنێت، لەبەر ئەوەی ھیچ ھەڵبژاردنێک لە عێراق ناکرێت لە ساڵی ٢٠٠٥وە تا ئێستا گەر نەتەوە یەکگرتووەکان چاودێری نەکات.''

(د. دیندار زێباری) گوتی: ''کە ڕیفراندۆم  دەکرێت، بەشێک دەبێت لەو میکانیزمەی چاودێریی ھەڵبژاردنەکان دەکات، چونکە نوێنەری ئەوان بەشێکیان ھەیە، تایبەتە بە ھەڵبژاردن و ڕیفراندۆم، کە ھەردووکیان یەک پرسن، چونکە ڕیفراندۆمیش جۆرێکە لە ھەڵبژاردن.''

(زێباری) گوتی: ''حکوومەتی ھەرێم داوا دەکات نەتەوە یەکگرتووەکان ھاوکار بن بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم، بۆیە ھیچ کۆسپێک لەبەردەم ئێمە نییە بۆ ئەوەی داوا لە یوئێن بکەین، چاودێریی پرۆسەی ڕیفراندۆم بکات.''

(زێباری) زیاتر گوتی: ''وتەکانی نوێنەری یوئێن لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کە باسی کرد (سەرۆک بارزانی) پێی گوتوون ھەرێم ڕیفراندۆم دەکات، واتە کەناڵێکی فەرمی بۆ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و لایەنی سیاسی و یاسایی ڕایگەیاندووە، کە ئاگادار کراون ھەرێم ڕیفراندۆم دەکات و ھیچ لایەنێک ناتوانێت دژی بوەستێتەوە و ئەنجومەنی ئاسایشیش بە فەرمی ئاگادار کرایەوە.''

لای خۆیەوە (نەسرەت سۆفی)، چاودێری سیاسی و بەرپرسی سەنتەری کوردستان بۆ پرسی سیاسی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''سەرۆکی ھەرێمی کوردستان زۆر بەجددی ھەوڵ بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم دەدات و ئەگەر لایەنە سیاسیەکان لە ناوخۆی ھەرێم ھاوکار بن، بێ گومان مانگی ١١ ڕیفراندۆم ئەنجام دەدرێت.''

(نەسرەت سۆفی) گوتیشی: ''ئاگادارکردنەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لەلایەن سەرۆکی ھەرێم دەربارەی ڕیفراندۆم و باسکردنی لەلایەن نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکانەوە ئاماژەیەکی ئیجابییە، کە ئەوان پشتگیری لە ڕیفراندۆم دەکەن و ھاوکاریش دەبن و چاودێریشی دەکەن.''

بەرپرسی پەیمانگای کوردستان بۆ پرسی سیاسی گوتیشی: ''ھەر لە ئێستاوە دیارە خەڵکی ھەرێم بە ''بەڵێ'' دەنگ بۆ ڕیفراندۆم دەدەن، بۆیە گەر نەتەوە یەکگرتووەکان و وڵاتانی ھەرێمی بەشداری بکەن، باشتریشە و بێ گومان بەشدارییش دەکەن، چونکە ئەمە مافێکی ڕەوای ھەموو گەلێکە.''

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە دانیشتنی تایبەتی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکاندا، (یان کوبیش)، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ڕایگەیاند، بەرپرسانی ھەرێمی کوردستان ویستی خۆیان بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆییی ھەرێمی کوردستان ڕاگەیاندووە.

بڵند ئیبراھیم

 




دوایین هەواڵەکان

مەسعود کاڕەش" لەھەولێر ئامادەکاری بۆ وەرزی گەرماو دابین کردنی ئاو دەکرێت"

THURSDAY, 25 APRIL 2024 14:04:29

ھەولێر -KDP.info-  جێگری پارێزگاری ھەولێر ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، لە چەند رۆژی داھاتوو کۆبوونەوەیەک بۆ ئامادەکاریانی وەرزی گەرما و بەرەنگابوونەوەی وشکەساڵی دەکرێت و دەشڵێ، ھەر شوێنێک پێویستی بە بیر ھەبێت ئەوە بیری ئاوی بۆ دابین دەکرێت.

 
بەردی بناغەی پڕۆژەی کۆرنیشی رووبارێ روویێ شین و یاریگایەکی وەرزش دانرا

THURSDAY, 25 APRIL 2024 14:04:45

ئامێدی-KDP.info- لەژێر چاودێریی پارێزگاری دهۆک بەردی بناغەی دوو پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری ناحیەی شێلادزێی سەر بە قەزای ئامێدی دانرا. پارێزگار دووپاتی دەکاتەوە، لە جێبەجێ کردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانیان بەردەوام دەبن.

 
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە پارێزگاری پێشووی موسەننا کرد

THURSDAY, 25 APRIL 2024 12:04:06

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی پێشوازی لە پارێزگاری پێشووی موسەننا کرد و بارودۆخی سیاسیی عێراق و دۆخی پارێزگاکانیان تاوتوێ کرد.

وەزیری تەندروستی: ھەڵمەتەکە دەستی پێکردووە.. داوا لە دایک و باوکان دەکەین ھاوکارمان بن

THURSDAY, 25 APRIL 2024 10:04:16

ھەولێر-KDP.info- وەزیری تەندروستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، وەزیری تەندروستی عێراق بەشداری لە کۆنفڕانسێکی نێودەوڵەتی بۆ نەخۆشییەکانی منداڵان لە ھەولێر دەکات و ھەڵمەتەکانی کوتانی قوتابیانیش بەسەردەکاتەوە.

 

وەزارەتی ناوخۆ ئاگادارییەك ئاراستەی ئەو ئەفسەر و كارمەندانە دەكات

THURSDAY, 25 APRIL 2024 00:04:55

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاگادارییەك ئاراستەی ئەو ئەفسەر و كارمەندانە دەكات كە بی مۆڵەتی خوێندن بڕوانامەیان بەدەست هیناوە و تاوەكوو ئێستا بۆیان هەژمار نەكراوە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact