مێرگەسۆر-KDP.info- قایمقامی قەزای مێرگەسۆر ئاشکرای کرد، لە ماوەی ڕابردوودا زیاتر لە٧٠٠ قاچاغچی و ھاووڵاتی، کە ویستوویانە بچن بۆ دەرەوە لە سنوورەکەی ئەوان دەستگیر کراون، بۆیە ئێستا ڕێکاری توندتریان گرتووەتە بەر و دیاردەکە کەمتر بووە.
(غەفور ئەحمەد) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''لە ماوەی ڕابردوودا لە سنوورەکەی ئەوان زیاتر لە ٦٠٠ ھاووڵاتی و ١٠٤ قاچاغچی بە ھۆی چوونیان بۆ دەرەوە لە ڕێی سنوورەکەی ئەوانەوە دەستگیر کراون. پێشتر دیاردەکە بەربڵاو بوو، بەڵام ئێستا ھەرسێ قەزای چۆمان و مێرگەسۆر و سۆران پێکەوە ھەماھەنگن و بازگەکانیان توندتر کردووە و ڕێکاری زیاتریان گرتووەتە بەر و دیاردەکە بە شێوەیەکی بەرچاو لە جاران کەمتر بووە.''
(غەفوور ئەحمەد) گوتیشی: ''ئەوانەی لەو ڕێیەوە بە قاچاغ دەچنە دەرەوە زۆربەیان خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان و عەرەب و ھەندێک وڵاتی ئاسیان.''
بڵند ئیبراھیم