Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 25 APR 2024 12:40 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

دیدارەکانی سەرۆک بارزانی لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابووریی جیهاندا
| KDP.info


ئوردن-KDP.info-  ڕۆژی شەممە 20ـی 5ـی 2017 (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەشداری لە یەكەم ڕۆژی كۆڕبەندیی جیهانی لە دەریای مردووی ئۆردن كرد و لەو كۆڕبەندەدا کە ژمارەیەكی زۆری كەسایەتی سیاسی و ئابووریی جیهان و بەرپرسانی وڵاتان بەشدار بوون، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەراوێزی كۆڕبەندەکەدا لەگەڵ سەرۆككۆماری عێراق، وەزیری دەرەوەی نەروێژ، سەرۆكی كۆڕبەندی ئابووریی جیهانی، وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا و ژمارەیەك لە ئەندامانی گەنجی ڕێكخراوی جیهانیی گڵۆباڵ شێپێڕز، کۆبووەوە.

ڕۆژی شەممە 20ـی 5ـی 2017 (مەسعود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەشداری لە یەكەم ڕۆژی كۆڕبەندیی جیهانی لە دەریای مردووی ئۆردۆن كرد. لەو كۆڕبەندەدا ژمارەیەكی زۆری كەسایەتی سیاسی و ئابووریی جیهان و بەرپرسانی وڵاتان بەشدار بوون. هەر لە پەراوێزی كۆڕبەندەكەدا سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ (د. فواد مەعسوم) سەرۆككۆماری عێراق كۆبۆوە. لە دیدارەكەدا شەڕی تیرۆریستانی داعش لە مووسڵ و ناوچەكانی تری عێراق و قۆناغی دوای داعش و بابەتی ئاوارەكان و هەروەها پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا تاوتوێ كرا.

دوای ئەم دیدارە و پەراوێزی كۆڕبەندەكە (سەرۆك بارزانی) لەگەڵ (بۆڕگ برێند) وەزیری دەرەوەی نەروێژ كۆبۆوە. لەو كۆبوونەوەیەدا پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و نەروێژ تاوتوێ كرا و هەروەها ڕۆشنایی خرایە سەر  دوایین پێشڤەچوونەكانی شەڕی دژی تیرۆریستان و قۆناغی دوای داعش لە عێراق و هەروەها بارودۆخی ئاوارە و پەنابەران. لە بەشێكی دیكەی ئەو دیدارەدا (سەرۆك بارزانی) سوپاسی حكوومەتی نەروێژی كرد كە هاوكاریی سەربازیی و مرۆیی پێشكەشی گەلی كوردستان كردووە لە شەڕی دژی داعشدا. بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە و سووریا تەوەرێكی دیكەی ئەو دیدارە بوو.

لەدرێژەی دیدارەكانی لە پەراوێزی كۆڕبەندەكەدا (سەرۆك بارزانی) لەگەڵ (كڵاوس شواپ) سەرۆكی كۆڕبەندی ئابووریی جیهانی كۆبووە. لە دیدارەكەدا سەرۆكی كۆڕبەندی ئابووریی جیهانی خۆشحاڵیی خۆی دەربڕی بە بەشداربوونی (سەرۆك بارزانی) لە كۆڕبەندەكە و هەروەها لە وتەیەكدا پێزانینی بۆ هەڵوێستی خەڵكی كوردستان هەبوو لە حەواندنەوە و پێشوازیكردن لە ئاوارە و پەنابەران و ڕۆڵی پێشمەرگەیشی لە تێكشكاندنی تیرۆریستان بەرز نرخاند و جەختی لەوە كردەوە كە پێشمەرگە بە چەك و ئیمكانیاتی سنووردار توانی خۆڕاگر بێت و لە جیاتی جیهان شەڕی تیرۆر بكات و لەو شەڕەیشدا سەركەوت. هەروەها خۆشحاڵیی خۆیشی نیشاندا بە پێشڤەچوونی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆڕبەندی ئابووریی جیهانی لە چەند ساڵی ڕابردوو هەتا ئێستا. هەر لەم كۆبوونەوەیەدا (سەرۆك بارزانی) پوختەیەكی لەبارەی شەڕی تیرۆریستانی داعش و سەركەوتنەكانی پێشمەرگە و بابەتی ئاوەارەكان و هەروەها تەحەدیاتی قۆناغی دوای داعش خستەڕوو.

دوای ئەو دیدارە و لە هەمان ڕۆژدا (سەرۆك بارزانی) لەگەڵ (بڕێت كۆندێرس) وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا كۆبۆوە. لە كۆبوونەوەكەدا وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا خۆشحاڵیی خۆی بە بەرپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان وڵاتەكەی و هەرێمی كوردستان نیشان دا و ئەوەیشی ڕاگەیاند كە هۆڵەندا پابەندی گەشەپێدانی پەیوەندییەكانە لەگەڵ هەرێمی كوردستان بە تایبەت لەبواری وزە و كشتوكاڵ و ئاو. لەبەرانبەردا (سەرۆك بارزانی) پێشوازی كرد لە بەرەوپێشڤەچوونی پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و هۆڵەندا و هیوای خواست ئەو پەیوەندییانە لەبواری وزە و كشتوكاڵدا پەرەی زیاتر بستێنێت.

هەر لەم دیدارەدا بارودۆخی سیاسیی هەرێم و قەیرانی ئاوارە و پەنابەران و شەڕی داعش تاوتوێ كرا و سەرۆك بارزانی ئەوەی دووپات كردەوە كە شكستی سەربازیی داعش لە موسڵ بە مانای كۆتایهاتنی هزری تیرۆر نییە و پێویستە بە جوهدێكی هەمەلایەنەی جیهانی هۆكارەكانی سەرهەڵدان و گەشەی تیرۆر نەهێڵدرێن.


هەر لە پەراوێزی كۆڕبەندەكەدا (سەرۆك بارزانی) لەگەڵ ژمارەیەك لە ئەندامانی گەنجی ڕێكخراوی جیهانیی گڵۆباڵ شێپێڕز كۆبۆوە كە ڕێكخراوێكی جیهانییە لە گەنجە هەڵكەوتوو و نوخبەكانی سەرانسەری جیهان پێكهاتووە. ئەم شاندەی ڕێكخراوی جیهانیی گڵۆباڵ شێپێڕز مەبەستیان بوو كە لەبارەی دۆخی كوردستان و سەربەخۆیی و ڕیفڕاندۆم تێڕوانینی سەرۆك بارزانی لە نزیكەوە بزانن و سەرۆك بارزانیش پوختەیەكی لە مێژووی گەلی كوردستان لەگەڵ دەوڵەتی عێراق  و پێشێلبوونی شەراكەت و ئەو نەهامەتیانە خستەڕوو كە لە لایەن حكوومەتەكانی عێراقیدا بەسەر گەلی كوردستاندا هاتووە. سەرۆك بارزانی لە درێژەی وتەكەیدا ئەو هۆكارانەی بە وردی باس كرد كە هانی گەلی كوردستانی داوە بڕیار لە سەربەخۆیی و ڕیفراندۆم بدەن.
 




دوایین هەواڵەکان

وەزیری تەندروستی: ھەڵمەتەکە دەستی پێکردووە.. داوا لە دایک و باوکان دەکەین ھاوکارمان بن

THURSDAY, 25 APRIL 2024 10:04:16

ھەولێر-KDP.info- وەزیری تەندروستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، وەزیری تەندروستی عێراق بەشداری لە کۆنفڕانسێکی نێودەوڵەتی بۆ نەخۆشییەکانی منداڵان لە ھەولێر دەکات و ھەڵمەتەکانی کوتانی قوتابیانیش بەسەردەکاتەوە.

 

وەزارەتی ناوخۆ ئاگادارییەك ئاراستەی ئەو ئەفسەر و كارمەندانە دەكات

THURSDAY, 25 APRIL 2024 00:04:55

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاگادارییەك ئاراستەی ئەو ئەفسەر و كارمەندانە دەكات كە بی مۆڵەتی خوێندن بڕوانامەیان بەدەست هیناوە و تاوەكوو ئێستا بۆیان هەژمار نەكراوە.

 
ھەرێمی کوردستان بەشداری لە دیداری ئەبوزەبی بۆ وەبەرھێنان دەکات

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 19:04:39

ھەولێر -KDP.info- دەستەی گشتی وەبەرھێنان بەشداری لە سێزدەمین دیداری وەبەرھێنان لە ئەبوزەبی دەکات و سەرۆکی دەستەی گشتی وەبەرھێنانیش دەڵێ، ھەرێمی کوردستان بۆ جاری یەکەمە بەشداری لە دیدارەکە دەکات.

 
ئەنجومەنی وەزیران: بەپێی یاسا بەرکارە فیدڕاڵییەکان، بەشی بەغدا لە داهاتی نانەوتی هەرێم دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی فیدراڵ

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 19:04:56

ھەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی نیسانی 2024، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

 
مەحموود محەممەد: وەک پارتی لەگەڵ سیستەمی هەڵبژاردن و ڕێگریی لە بەشداریی پێکهاتەکان، کۆک نەبووین

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 18:04:37

مەحموود محەممەد: وەک پارتی لەگەڵ سیستەمی هەڵبژاردن و ڕێگریی لە بەشداریی پێکهاتەکان، کۆک نەبووین

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact