Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 18 APR 2024 21:47 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

د.ساڵح مەلا عومەر: ئاسۆیەکی گەش لە رۆهەڵاتی ناویندا چاوەڕێی هەرێمە
| KDP.info


هەولێر-KDP.info-  (د.ساڵح مەلاعومەر) شرۆڤەکاری سیاسی دەڵێ، سەردانی (سەرۆک بارزانی) بۆ ئوردن و پێشوازیکردنی وەک سەرۆکی وڵاتێک ئەوە دەردەخات ئەگەر هەرێمی کوردستان سەربەخۆیی خۆی رابگەیەنێ ئەوا ئوردن پشتیوانی دەکات.

شرۆڤەکاری سیاسی و ماموستای زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی سەڵاحەدین (د.ساڵح مەلاعومەر) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، "سەردانی (سەرۆک بارزانی) بۆ ئوردن و پێشوازیکردنی وەک سەرۆکی وڵاتێک ئەوە دەردەخات ئەگەر هەرێمی کوردستان سەربەخۆیی خۆی رابگەیەنێ ئەوا ئوردن پشتیوانی دەکات.
دەشڵێ، ئەو جۆرە پێشوازییەی شای ئوردن لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان نیشانی دەدات کە ئاسۆیەکی گەش لە رۆژهەڵاتی ناویندا بە سەرۆکایەتی (سەرۆک بارزانی) چاوەڕێی هەرێمی کوردستان دەکات.

بڵند ئیبراھیم  




دوایین هەواڵەکان

ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن نوژەن دەکرێتەوە

THURSDAY, 18 APRIL 2024 20:04:17

سۆران _KDP.info_بەڕێوەبەری چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتی: بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن لە نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران نوژەن دەکرێتەوە.‌

 
پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی پێشوازیی لە شاندێکی کۆمەڵەی دۆستایەتی کورد و ئەڵمان کرد

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:30

ھەولێر-KDP.info- شاندێکی  کۆمەڵەی دۆستایەتی  کورد و ئەڵمان سەردانی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد و هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی مەکتەب و ژمارەیەک لە ستافی دێسک و یۆنیتەکانی مەکتەب  پێشوازیان لێ کردن.

ھەوراز عەبدولقادر: بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار بۆ مووچەی ئەم توێژە زیاد دەبێت

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:31

ھەولێر  _KDP.info_ بەرپرسێکی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی ئاشکرایکرد، بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار دینار بۆ مووچەی کەمئەندامان زیاد دەکرێت، گوتیشی: لە ھەرێمی کوردستان ٧٤ ھەزار کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت مووچەی مانگانەیان بۆ خەرج دەکرێت.

 
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی بازنەی هەڵبژاردن و ئەندامێکی ئەنجوومەنی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکات

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:21

ھەولێر-KDP.info-  ڕۆژێ پێنجشەممە 18ی نیسانی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە دادوەر عەباس فەرحان حەسەن سەرۆکی بازنەی هەڵبژاردنی کۆمیسیۆن و دادوەر عامر موسا محەمەد ئەندامی ئەنجوومەنی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق کرد.

 
"لە ھەرێم وەبەرھێنەری بیانی بەسەرمایەی نزیکەی ١١ملیار دۆلار پڕۆژەیان ئەنجام داوە"

THURSDAY, 18 APRIL 2024 15:04:55

ھەولێر _KDP.info_ گوتەبێژی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان دەڵێت: حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاسانکاری زۆر باشی بۆ وەبەرھێنەری بیانی کردووە، ئێستا وەبەرھێنەرانی بیانی ٥٠ پڕۆژەیان بە سەرمایەی نزیکەی ١١ملیار دۆلار لە ھەرێمی کوردستان ئەنجام داوە.

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact