Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 28 JUL 2017 21:57 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

محەمەد خورشید: دەمانەوێ لە کەرکووک کۆدەنگی بۆ ڕیفراندۆم دروست بکەین
| KDP.info


کەرکووک-KDP.info-  بڕیارە کۆبوونەوەیەکی بەرفراوانی بەرپرسی یەکەمی لایەنە سیاسییەکان لە شاری کەرکووک بەڕێوەبچێت و بەرپرسی لقی سێی پارتیش لە کەرکووک دەڵێت، بە شێوەیەکی هێمنانە دانوستان لەگەڵ پێکهاتە و لایەنە سیاسییەکانی کەرکووک دەکرێ، بۆ ئەوەی بە سازدانی ڕیفراندۆم لە کەرکووک ڕازی بن.

(د. محەمەد خورشید)، بەرپرسی لقی سێی پارتی لە کەرکووک بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''لە مانگی نیسانی ڕابردوودا لایەنە کوردستانییەکانی شاری کەرکووک لە بارەگای سەرکردایەتیی پارتیمان کۆبونەوەیەکیان بەڕێوەبرد و تێیدا بڕیار درا، شاندێک لە پەیوەندییەکانی سەرجەم حزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان پێک بێت، بۆ ئەوەی سەردانی لایەن و پێکھاتەکانی دیکەی سنووری پارێزگای کەرکووک بکەن، چونکە مەبەست لە دروستکردنی شاندەکە بۆ ئەوە بوو تا بۆچوونی گشت لایەن و پێکھاتەکانی دیکەی کەرکووک دەربارەی دواڕۆژی پارێزگای کەرکووک و پێکەوەژیان و گونجان بزانین، جگە لە بزۆتنەوەی گۆڕان، کە ئامادە نییە لەگەل لایەنە سیاسییەکان دەربارەی پرسی ڕیفڕاندۆم و کەرکووک لە ھیچ کۆبونەوە و شاندێکدا بەشدار بێت، ھەموو لایەنە کوردییەکانی دیکە بەشدارن.''

بەرپرسی لقی سێی پارتی لە کەرکووک ئاماژەیشی دا: ''ھەتا ئێستا شاندی ھاوبەشی لایەنەکانی کورد بە شێوەیەکی ئاسایی سەردانەکانیان دەست پێ کردووە و سەردانی بەرەی تورکمان و پێکھاتەکانی عەرەب و چەندین لایەنی سیاسیی کەرکووکیان کردووە و ھەمووشیان پێشوازییان لە شاندی کورد کردووە و بە شێوەیەکی ھێمنانە دانوستان بەردەوامە، تا بە ھەموو لایەک بتوانین کەرکووکیش لە پرسی ڕیفڕاندۆمدا بەشدار بکەین و، کەرکووک ھەروەک ئێستا بە شاری برایەتی و پێکەوەژیان بمێنێتەوە.''

(د. محەمەد خورشید) دەشڵێت: ''ھەنگاوەکانی ئێمە لەو بارەیەوە بەردەوام دەبێت و دەمانەوێت، کۆدەنگییەک دەربارەی پڕۆسەی ڕیفڕاندۆم و داھاتووی چارەنووسی شاری کەرکووک دروست بکەین، بڕیاریشە کۆبوونەوەیەکی فراوان و باڵا لەسەر ئاستی بەرپرسە یەکەمەکانی شاری کەرکووک بەڕێوەبچێت، بەڵام ئەوەی ئێستا تەنیا ئامادەکارییە بۆ کۆبوونەوە فراوانەکەی داھاتوو.''

قائید میرۆ




دوایین هەواڵەکان

مەسروور بارزانی: کاتی ریفراندۆم گونجاوە و کاتەکە خۆمان دروستمان کردووە

FRIDAY, 28 JULY 2017 20:07:45

واشنتن-KDP.info-  راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان (مەسروور بارزانی) لە پانێڵی واشنتن لە کۆنگرێسی ئەمەریکا کە تایبەت بە ریفراندۆم و سەربەخۆیی و داهاتووی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێ و بەردەوامی هەیە، دۆخی هەرێمی کوردستان و پێشکەوتنی هەرێم و شەڕی دژ بە تیرۆر و پرۆسەی ریفراندۆمی بۆ بەشداربووان شیکردەوە.

گالبرێت: ڕێ لە سەربەخۆیی کوردستان ناگیرێ

FRIDAY, 28 JULY 2017 19:07:14

واشنتن-KDP.info-  لە پانێڵی دووەمدا لە واشنتن کە تەوەرەکانی سەبارەت بە داهاتووی کوردستان و ریفراندۆمە، (پیته‌ر گالبرێت)، باڵیۆزی پێشووی ئه‌مه‌ریكا له‌ كرواتیا، رایگەیاند کە ڕێ لە سەربەخۆیی کوردستان ناگیرێ.

نەجمەدین کەریم: کەرکووک بە بەڵی دەنگدەداتە ریفراندۆم

FRIDAY, 28 JULY 2017 18:07:35

واشنتن-KDP.info-  لە پانێڵی دووەمدا پارێزگاری کەرکووک (نەجمەدین کەریم) لە واشنتن رایگەیاند کە ریفراندۆم لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستاندا دەکرێ و گەلی کورد بە یەکگرتوویەوە دەچێتە ریفراندۆمەوە.

ئێرنی ئۆدینۆ: دەبێت عێراق پێشبینی كاردانەوەی ھەڵەكانی بكات

FRIDAY, 28 JULY 2017 18:07:40

واشنتن-KDP.info-  ژەنەرالی پێشووی سوپای ئەمەریکا لە عێراق (ئێرنی ئۆدینۆ) لە پانێڵی واشنتنی تایبەت بە ریفراندۆمی کوردستان رایگەیاند، دەبێت عێراق پێشبینی كاردانەوەی ھەڵەكانی بكات.

رۆناڵد گریفیت: چیدیكه‌ عێراق هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكا نییه‌

FRIDAY, 28 JULY 2017 17:07:14

واشنتن-KDP.info-  (رۆناڵد گریفت)، ژەنەڕاڵی خانەنشینكراوی سوپای ئەمریكا, له‌ پانێلێكدا له‌ كۆنفرانسی كوردستان هاوپه‌یمانی ستراتیژی ئه‌مه‌ریكا له‌ واشنتن رایگه‌یاند، كاتی ئەوە ھاتووە ھەرێمی كوردستان سەربەخۆ بێت.



 
© 2017 Kurdistan Democratic Party, KDP