Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 23 APR 2024 13:14 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

مەسروور بارزانی لە کۆشکی سپی لەگەڵ گەورەڕاوێژکارانی سەرۆکی ئەمەریکا کۆ بووەوە


| KDP.info


 

هەولێر-KDP.info-  راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا دەڵێ، پەیوەندییەکی بەهێزیان لەگەڵ کورد هەیە و دەیانەوێ بەهێزتری بکەین.


جەنەراڵ (ئێچ ئار مەکماستەر) راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریکا لە کاتی پێشوازیکردنی لە شاندی باڵای هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی (مەسروور بارزانی) لە کۆشکی سپی، خۆشحاڵیی خۆی بۆ پەیوەندیی بەهێزی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەربڕی.

لە کۆبوونەوەیەکدا کە (جەیرد کوشنەر) گەورەراوێژکاری سەرۆکی ئەمەریکا (دۆناڵد ترەمپ)، (تۆم بۆسەرت) راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نێوخۆیی، جەنەراڵ (کیس کیلۆگ) سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی، (دینا پاول) یاریدەدەری راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی و (جۆزێف پێنینگتن) یاریدەری وەزیری دەرەوە ئامادەی بوون، (مەسروور بارزانی) سوپاسی پشتیوانیی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکای کرد لە هەرێمی کوردستان لە شەڕی دژی داعش و، دووپاتیشی کردەوە کە هەرێمی کوردستان وەک هاوپەیمانێکی گرینگی ئەمەریکا دەمێنێتەوە.

لە بارەی پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان وعێراقیش، راوێژکاری ئەنجەومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان گوتی: "ئێمە رابردوویەکی تاڵمان لەگەڵ حکوومەتەکانی عێراق هەبووە، بۆیە  دەمانەوێ دوارۆژێکی ئارام بۆ گەلەمان دەستەبەر بکەین".
لە بەشێكی دیكەی دیدارەكەدا (مەسروور بارزانی)، ئاماژەی بە پرسی ئەنجامدانی ریفراندۆم دا و گوتی: "دەمانەوێ پرۆسەکە بە شێوەیەکی هێمنانە و ئاشتیخوازانە ئەنجام بدرێت".

(جەیرد کوشنەر) گەورە راوێژکاری (دۆناڵد ترەمپ)، لە دیدارەكەدا ستایشی هەرێمی کوردستان و قارەمانیێتیی هێزی پێشمەرگەی کرد و گوتی: "دەبێ بزانن کە ئێوە دۆستی باشتان لە کۆشکی سپیدا هەیە".

بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە، (مەسروور بارزانی) راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، سیمینارێکی تایبەت لە دامەزراوەی بەناوودەنگی هیریتچ لە واشنتن پێشکەش بکات، کە یەکێکە لە سەنتەرە کاریگەرەکانی نزیک لە کۆمارییەکان. تێیدا روانگای کوردستان لە بارەی عێراقی دوای شەڕی داعش و رزگارکردنی مووسڵ دەخاتە ڕوو.

سەرچاوە، کوردستان٢٤
 




دوایین هەواڵەکان

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

TUESDAY, 23 APRIL 2024 12:04:21

هەولێر-KDP.info- وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا سەبارەت بە پرسی هەناردە کردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و لێدوانی بەرپرسانی وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایدەگەیەنێت، هەوڵ دەدەن بەرپرسیارێتیی شکستی هەناردەکردنی نەوت بخەنە پاڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

 
سەرکردەیەکی ئاکەپە بۆ KDP باسی سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ بەغدا و هەولێر دەکات

TUESDAY, 23 APRIL 2024 11:04:25

تورکیا-KDP.info- سەرکردەیەکی ئاکەپە ڕایگەیاند، ماوەی چەندێکە سەرۆک ئەردۆغان خەریکی سەردانێک بوو بۆ عێراق و سەردانیشیان بە گرنگییەوە دەبینم بۆ ھەرێمی کوردستان. 

 
دڵنیاین بڕیاری دیکەش لەلایەن سەرۆکی حکوومەتەوە لە بەرژەوەندی ھاووڵاتیان دەدرێت

TUESDAY, 23 APRIL 2024 10:04:57

دھۆک-KDP.info- پسپۆرێکی ئابووری پێی وایە، بڕیارەکانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ کەمکردنەوەی باج و داشکاندنی قەرزی حکوومەت لای ھاووڵاتیان سەقامگیری ئابووری و کۆمەڵایەتی پەیداکردووە دەشڵێ، لە داھاتوودا بڕیاری دیکەش لە بەرژەوەندی ھاووڵاتیان دەدرێت.

 
ڕاگەیاندنی پارتی: پشتیوانیی خۆمان بۆ گۆڤارەی (سڤۆرە) دووپات دەکەینەوە

TUESDAY, 23 APRIL 2024 10:04:23

ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەبۆنەی (٢٦)ەمین ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری سڤۆرە، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرنووسەر و سەرجەم کارمەندان و ھونەرکاران لە گۆڤاری سڤۆرە کرد.

 
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ سەرۆککۆماری تورکیا

TUESDAY, 23 APRIL 2024 00:04:54

ھەولێر-KDP.info- لە کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆککۆماری تورکیا، هاوڕابوون لە سەر گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لە ڕێگەی دانوستان لەسەر بنەمای دەستوور.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact