هەولێر-KDP.info- سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق کرد و لە دیدارەکەدا باس له دواین پێشڤه‌چوونه‌كانی شه‌ڕی دژ به تیرۆریستانی داعش له مووسڵ و ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق كرا.
رۆژی دووشه‌ممه 15ـی5ـی2017 له سه‌لاحه‌ددین (مەسعوود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له (فالح فه‌یاز) راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق كرد.
له دیداره‌كه‌دا باس له دواین پێشڤه‌چوونه‌كانی شه‌ڕی دژ به تیرۆریستانی داعش له مووسڵ و ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق كرا، هه‌روه‌ها سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عیراق به‌رز نرخێندران.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا تاوتووکرا و جه‌خت له هه‌ماهه‌نگی نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و سوپای عێراقی له‌م قۆناغه‌دا كرایه‌وه.