Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 30 MAY 2017 08:25 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

سەرۆکوەزیرانی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆکی تازەی فەرەنسا دەکات
| KDP.info


هەولێر-KDP.info-  سەرۆکوەزیرانی کوردستان (نێچیرڤان بارزانی) پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆکی تازەی فەرەنسا دەکات و لە پەیامەکەدا هاتووە، "سەرۆک ماکرۆن لەناوبردنى  تیرۆرى لە سەرووى لیستى کار و ئەرکەکانى دانا، هەرێمى کوردستانیش کە ئێستا لە شەرى دژ بە تیرۆردا پێشەنگە، دەخوازێت پەیوەندیی سیاسى و هەماهەنگیى سەربازی لەگەڵ فەرەنسا پتەوتر بکات تا ئاشتى و سەقامگیرى لە ناوچەى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست کە نائارامی بەخۆیەوە دەبینێت، بەرقەرار بێت."

دەقی پەیامى پیرۆزبایی سەرۆکوه‌زیرانى هەرێمى کوردستان بۆ سەرۆکى تازەى فەرەنسا ئیمانوێل ماکرۆن:

بەناوى گەل و حکوومەتى هەرێمى کوردستان و بەبۆنەى هەڵبژاردن و دەستبەکاربوونیه‌وه‌، پیرۆزبایی لە سەرۆکى تازەى فەرەنسا، به‌ڕێز ئیمانوێل ماکرۆن دەکەم.

سەرکەوتنى بەڕێز ماکرۆن لە هەڵبژاردنەکانى فەرەنسادا، سەرکەوتنى هیواى ملیۆنەها هاووڵاتیى فەرەنسى و پتەوکردنى زیاترى بنەماکانى یەکێتیى ئەورووپا بوو، هەروەها گەشبینی بۆ پەرەپێدانى ئاشتى و سەقامگیریى نیۆدەوڵەتى لەگەڵ خۆیدا هێنا.

سەرۆک ماکرۆن لەناوبردنى  تیرۆرى لە سەرووى لیستى کار و ئەرکەکانى دانا، هەرێمى کوردستانیش کە ئێستا لە شەرى دژ بە تیرۆردا پێشەنگە، دەخوازێت پەیوەندیی سیاسى و هەماهەنگیى سەربازی لەگەڵ فەرەنسا پتەوتر بکات تا ئاشتى و سەقامگیرى لە ناوچەى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست کە نائارامی بەخۆیەوە دەبینێت، بەرقەرار بێت.

پەیوەندیى مێژووییى نێوان هەردوو گەلى كوردستان و فه‌ره‌نسا شایەنى ئاماژەپێکردنە. لە میانى سەدەى ڕابردوودا، كاتێك گەلەکەمان لە ئازار و نەهامەتیدا بوو، فەرەنسا بە بەخشندەیی دەستى هاوکارى بۆ هاووڵاتیانى هەرێمى کوردستان درێژ کرد. هیوادارین لە ماوەى سەرۆکایەتیى بەڕێز ئیمانوێل ماکرۆندا پەیوەندییە دووقۆڵییەکانمان فراوانتر ببن و زیاتر پەرە بسێنن.

هەر بەم بۆنەیەشەوە، دەمەوێت سوپاسى سەرۆکى پێشووى فه‌ره‌نسا بەڕێز فرانسوا ئؤلاند بکەم کە سیاسەتێکى نێودەوڵەتیى سەرکەوتووى پەیرەو کرد و پەیوەندیەکانى فەرەنساى لەگەڵ هەرێمى کوردستان بەهێزتر کرد.

دووبارە پیرۆزبایی لەگەلى فەرەنسا و سەرۆک ئیمانوێل ماکرۆن دەکەم.

نێچیرڤان بارزانى
سەرۆکوەزیرانى هەرێمى کوردستان
14.5.2017

 




دوایین هەواڵەکان

ئۆجەلان: دەبێ گەلی كورد ئەو دەرفەتە لە دەست نەدات بۆ ئەوەی سەربەخۆ بێت

MONDAY, 29 MAY 2017 19:05:15

هەولێر-KDP.info-  (عوسمان ئۆجەلان) دەڵێت، ڕیفراندۆم پرسێكی گرینگ و نەتەوەییە، بە درێژایی مێژووی گەلی كوردستان دەرفەتی لەو شێوەیە بۆ كورد نەهاتووەتە پێشەوە، بۆیە دەبێ بە زووترین كات ڕیفراندۆم ئەنجام بدات، بۆ ئەوەی سەر بەخۆ بێت.

عومەر ئورەیی: لە خەڵکم بیستووە کادیرێکی یەکێتی دەستگیر کراوە

MONDAY, 29 MAY 2017 19:05:02

دهۆك-KDP.info-  بەرپرسی لقی ھەژدەی پارتی لە ئامێدی ھەموو ئەو لێدوانانەی دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ڕەت کردەوە، کە باس لەوە دەکەن ئاسایشی پارتی لە ئامێدی کادیرێکی یەکێتی دەستگیر کردووە و دەڵێت: ''من بەرپرسی پارتیم، لە خەڵکم بیستووە کادیرێکی یەکێتی دەستگیر کراوە.''

ئوسامە جەمیل: داھاتووی عێراق و ناوچەکە پەیوەستە بە سیاسەت و پلانی ئەمەریکاوە

MONDAY, 29 MAY 2017 19:05:01

بەغدا-KDP.info-  چاودێرێکی سیاسی پێی وایە، داھاتووی عێراق و وڵاتانی ناوچەکە پەیوەستە بە سیاسەت و پلانی ئەمەریکاوە لە ناوچەکەدا و دەشڵێت، ئەمەریکا بەنیازە ھەژموونیی ئێران لەسەر عێراق و ناوچەکە کەم بکاتەوە و ئەگەر ئەو پلانە سەربگرێت، ئەوە کێشەکانی عێراق بەرەو چارەکردن دەچن و کەمتر دەبنەوە.

 
مەکتەبی سەرۆک سەرەخۆشیی لە شێخ جه‌عفه‌ر شێخ عه‌لی دەکات

MONDAY, 29 MAY 2017 19:05:22

به‌ڕێز شێخ جه‌عفه‌ر شێخ عه‌لی

لاوانى كوردستان سەردانی پەرلەمانى نەمسا دەکەن

MONDAY, 29 MAY 2017 18:05:16

نەمسا-KDP.info-  شاندێكى یەكێتیى لاوانى دیموكراتى كوردستان گەیشتنە ڤییەناى پایتەختى نەمسا و بڕیارە سەردانى چەند ناوەندێكى گرینگى سیاسیى ئەو وڵاتە بكەن.

 


 
© 2017 Kurdistan Democratic Party, KDP