هەولێر-KDP.info- به سه‌رۆكایه‌تیی (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆکوەزیرانی کوردستان، ئەنجوومەنی وەزیران پرۆژه‌ی ڕێكخستنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی په‌سه‌ند كرد.
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ١٤-٥-٢٠١٧ به سه‌رۆكایه‌تیی (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و به ئاماده‌بوونی (قوباد تاڵه‌بانی) جێگری سه‌رۆكوه‌زیران، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ساز دا.
له بڕگه‌ی یه‌كه‌می كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ڕاپۆرتێك له‌باره‌ی ڕێكخستنه‌وه و پێداچوونه‌وه به وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا له‌ژێر ناونیشانی (پێشمه‌رگه له ئاینده‌دا) كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و ڕاوێژكارانی سه‌ربازیی وڵاتانی ئه‌مه‌ریكا، به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیاوه ئاماده كراوه، له‌لایه‌ن (كه‌ریم شه‌نگالى)، وه‌زیری پێشمه‌رگه به وهكالهتهوه، پێشكه‌ش كرا.
سهرهتاباسێكی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی كرد كه خۆی له ٣٥ خاڵدا ده‌بینێته‌وه و ستراتیژێكی زۆر گرنگ بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌رباره‌ی دروستكردنی هێزێكی هاوچه‌رخی مۆدێرن، دابین ده‌كات. دواتر له‌لایه‌ن لێژنه‌یه‌كی سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه كه داوه‌تى كۆبوونه‌وه‌كه كرا بوون، ورده‌كاری و ناوه‌ڕۆكی پڕۆژه‌كه خرایه ڕوو كه كۆی خاڵه‌كانی ناو پڕۆژه‌كه، بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و یه‌كخستنه‌وه و ڕێكخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه له‌ژێر یه‌ك چه‌تردا، خاڵی زۆر گرنگ و پڕ بایه‌خن.
سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه دا كه پێویسته ستراتیژی ئه‌منیی هه‌رێمی كوردستان پێناسه بكرێت و له‌وباره‌یه‌وه به‌رچاوڕوونییه‌ك بۆ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و وڵاتانی هاوپه‌یمان هه‌بێت. به‌ڕێز جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانیش وێڕای ده‌ستخۆشی بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ ئاماده‌كرنی پڕۆژه‌كه، به پێویستی زانی میكانزمێك بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م پڕۆژه‌یه دابنرێت و جێبه‌جێكردنه‌كه‌ی له‌لایه‌ن بۆردێكهوه سه‌رپه‌رشتی بكرێت و هه‌نگاوه‌كانی هه‌ڵبسه‌نگێنرێت.
دوای گفتوگۆكردنی بابه‌ته‌كه له‌لایه‌ن وه‌زیره به‌ڕێزه‌كانه‌وه و خستنه‌ڕووی تێبینی و سه‌رنجه‌كان، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پڕۆژه‌ی ڕێكخستنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی په‌سه‌ند كرد.
له بڕگه‌ی دووه‌می كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پلانی سێ ساڵه‌ی ستراتیژی سیستمی به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌سات و قه‌یرانه‌كان له هه‌رێمی كوردستاندا له‌لایه‌ن وه‌زیری ناوخۆوه خرایه ڕوو كه له‌لایه‌ن ناوه‌ندی هاوبه‌شی هه‌ماهه‌نگیی قه‌یرانه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆوه به هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی په‌ره‌پێدانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ئاژانسی فریاكه‌وتنی مه‌ده‌نیی سویدی و ئاژانسی فیدرالی بۆ هاوكاری و ته‌كنیكی ئه‌ڵمانی، ئاماده كراوه.
دوای ئه‌وه‌ی وه‌زیرانی حكوومه‌ت چه‌ند پرسیار و سه‌رنج و تێبینییهكیان له‌سه‌ر پلانی سێ ساڵه‌ی ستراتیژی سیستمی به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌سات و قه‌یرانه‌كان له هه‌رێمی كوردستاندا خسته ڕوو و له‌لایه‌ن به‌ڕێز وه‌زیری ناوخۆوه وه‌ڵام درانه‌وه، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌ستخۆشی له وه‌زاره‌تی ناوخۆ كرد بۆ ئه‌و پرۆژه‌یه و كار و چالاكییه‌كانی ناوه‌ندی هاوبه‌شی هه‌ماهه‌نگیی قه‌یرانه‌كانی به‌رز نرخاند.
له كۆتاییی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوای ئه‌وه‌ی (قوباد تاڵه‌بانی) جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی هه‌نگاو و قۆناغه‌كانی جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی سیسته‌می بایۆمه‌تری كرد و ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له سه‌دا نه‌وه‌د و نۆی مووچه‌خۆرانی مه‌ده‌نی ناوی خۆیان تۆمار كردووه و كه‌رتی سه‌ربازیش له قۆناغی كۆتاییدایه، سه‌رۆكوه‌زیران ستایشی ستافی سیسته‌می بایۆمه‌تری كرد كه به جێبه‌جێكردنی، كه‌موكوڕییه‌كانى سیسته‌می مووچه چاره‌سه‌ر ده‌كرێن و به پێویستیشی زانی سیسته‌می مووچه پێداچوونه‌وه‌ی ته‌واوی بۆ بكرێت.