Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 25 APR 2024 04:12 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

لوقمان کاکەیی: بکوژانی شەهیدکردنی محەممەد یوونس ئاشکرا بوون
| KDP.info


کەرکووک-KDP.info-  (لوقمان کاکەیی)، کارگێڕی لقی ٣ی پارتی لە کەرکووک ڕایگەیاند، سێ کەس دەستیان لە شەھیدکردنی (محەممەد یوونس)دا ھەبووە و ناوەکانیان دراون بە پارێزگاری کەرکووک؛ دەشڵێت، ھەرسێ تۆمەتبارەکە سەر بە ھێزەکانی  پۆلیسی ئامادەن و لە کاتی ڕووداوەکەدا ئۆتۆمبێڵێکی ژمارە سلێمانییان لا بووە.

(لوقمان کاکەیی)، کارگێڕی لقی ٣ی پارتی لە کەرکووک بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''دوای ڕووداوی شەھیدکردنی (محەممەد یوونس)، جێگری بەڕێوەبەری کۆمپانیای گازی باکوور، ھەندێ سەرەداومان بەدەست گەیشتووە و ھەموو بەڵگەکان ڕادەستی لیژنەی لێکۆڵینەوەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق کراون، ئەوانیش لای خۆیانەوە کاریان لەسەر کردووە، کامێراکانی چاودێری نیزیک ڕووداوەکە چونییەتیی تیرۆرکردنی ھەڤاڵ (محەمەد یونس)یان تۆمار کردووە و ھەمووشی پێشان دراوە، کە چی ڕووی داوە.''

کارگێڕی لقی ٣ی پارتی لە کەرکووک دەشڵێت: ''بە پێی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان، لەنێو ئۆتۆمبێڵێکی تابلۆی پارێزگای سلێمانییەوە تەقە لە (محەممەد یوونس) کراوە و سێ کەس لەنێو ئۆتۆمبێڵەکەدا بوون، ھەرسێ تۆمەتبارەکەش سەر بە پۆلیسی ئامادەن لە سلێمانی، بەڵام ناسنامەی حزبیان دیار نییە، لیژنەی لێکۆڵینەوە و ئێمەش دۆسیەکەمان بە ناوی تۆمەتبارانەوە، ڕادەستی پارێزگاری کەرکووک، (د. نەجمەدین کەریم) کردووە، چاوەڕێی دەستگیرکردنیانین، ھیوادارین لە ئایندەیەکی نیزیکدا دەستگیر بکرێن.''




دوایین هەواڵەکان

وەزارەتی ناوخۆ ئاگادارییەك ئاراستەی ئەو ئەفسەر و كارمەندانە دەكات

THURSDAY, 25 APRIL 2024 00:04:55

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاگادارییەك ئاراستەی ئەو ئەفسەر و كارمەندانە دەكات كە بی مۆڵەتی خوێندن بڕوانامەیان بەدەست هیناوە و تاوەكوو ئێستا بۆیان هەژمار نەكراوە.

 
ھەرێمی کوردستان بەشداری لە دیداری ئەبوزەبی بۆ وەبەرھێنان دەکات

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 19:04:39

ھەولێر -KDP.info- دەستەی گشتی وەبەرھێنان بەشداری لە سێزدەمین دیداری وەبەرھێنان لە ئەبوزەبی دەکات و سەرۆکی دەستەی گشتی وەبەرھێنانیش دەڵێ، ھەرێمی کوردستان بۆ جاری یەکەمە بەشداری لە دیدارەکە دەکات.

 
ئەنجومەنی وەزیران: بەپێی یاسا بەرکارە فیدڕاڵییەکان، بەشی بەغدا لە داهاتی نانەوتی هەرێم دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی فیدراڵ

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 19:04:56

ھەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی نیسانی 2024، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

 
مەحموود محەممەد: وەک پارتی لەگەڵ سیستەمی هەڵبژاردن و ڕێگریی لە بەشداریی پێکهاتەکان، کۆک نەبووین

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 18:04:37

مەحموود محەممەد: وەک پارتی لەگەڵ سیستەمی هەڵبژاردن و ڕێگریی لە بەشداریی پێکهاتەکان، کۆک نەبووین

 
راوێژکارێکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکان: ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان کاریگەری ھەبووە"

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 17:04:54

ھەولێر-KDP.info- دوای ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان کرانەوەیەک ھەیە لەنێوان ھەرێم و بەغدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی حکوومەتی ھەرێم و دەنگەکانی کورد لە کەرکووک و نەینەوا و خانەقین گۆڕانکاریان پەیداکردوە. 

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact