سۆران-KDP.info- وه‌ك مه‌ڕدار و كۆچه‌ران ئاماژه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، ئه‌مساڵ له ترسی په‌كه‌كه و بۆردوومانی فڕۆكه‌كانی توركیا كه هه‌ر به هۆی بوونی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌وه‌یه ناتوانن بچنه كوێستانه‌كان و ده‌ڵێن، وا بروات واز له به‌خێوكردنی مه‌ڕوماڵاتیان دێنن.
(حه‌مید عه‌وڵا) مه‌ڕدارێكی ده‌شتی هه‌ریره و بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، هه‌موو ساڵێك و به هاتنی وه‌رزی به‌هار، بۆ به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵه‌كان ڕوو له كوێستانه‌كانی سیده‌كان ده‌كه‌ن، به‌ڵام هه‌ر كاتێك چووبن، یان توركیا بۆردوومانی كردوون، یان په‌كه‌كه باج و سه‌رانه‌ی لێ ستاندوون، ئه‌و ده‌ڵێ، ''جگه له‌وه‌ی مه‌ڕوماڵاتێكی زۆرمان له‌ناو چووه، شه‌هیدیشمان داوه، بۆیه ئه‌مساڵ بڕیارمان داوه له‌به‌ر په‌كه‌كه نه‌چینه ئه‌و شوێنانه‌وه، ئاخر ده‌زانین بچین جگه له زه‌ره‌ر و زیان هیچی دیكه‌مان بۆ نامێنێته‌وه.''
''به‌داخه‌وه په‌كه‌كه بووه‌ته ڕێگر له‌به‌رده‌م ژیان و باری گوزه‌رانمان، ئێمه ناتوانین سه‌ردانی ناوچه‌كانی خۆمان بكه‌ین، ئه‌گه‌ر له‌به‌ر ئه‌و هێزه چه‌كداره نه‌بووایه گونده‌كانی ناوچه سنوورییه‌كان به‌رهه‌مێكی باشیان به ئێمه ده‌دا، جگه له‌وه‌ی ناوچه‌ی گه‌شتیارینه و خه‌ڵك بۆ گه‌شت سه‌ردانی ئه‌و ناوچانه‌یان ده‌كرد، به‌ڵام چی بكه‌ین له‌به‌ر په‌كه‌كه هه‌ر كاتێك چووبینه ئه‌و ناوچانه، توركیا بۆردوومانی ئێمه‌ی كردووه و زیانی گیانی و ماددییمان داوه.''
(سه‌ردار مه‌لا) كه هاووڵاتییه‌كی دیكه‌ی هه‌مان ناوچه‌یه و وای گوت.
(خۆرشید محه‌ممه‌د)ی كۆچه‌ر هه‌ر له‌مه‌ڕ هه‌مان پرس بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، ''ئه‌مساڵ سه‌رمان لێ شێواوه و نازانین چ بكه‌ین، ئه‌گه‌ر له گه‌رمیان بمێنینه‌وه مه‌ڕ و ماڵاتمان له‌ناو ده‌چێ، ئه‌گه‌ر بچینه ناوچه كوێستانه‌كان په‌كه‌كه باج و سه‌رانه‌ما لێ وه‌رده‌گرێت و توركیایش بۆردوومان ده‌كات!، ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه هه‌روا كێشه‌مان بۆ دروست بكات ناچارین ده‌ست له مه‌ڕوماڵاتی خۆمان به‌رده‌ین، ئه‌وه‌ش زیانێكی زۆرمان لێ ده‌دات.''
ئه‌و مه‌ڕداره داوا له حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌كات سنوورێك بۆ چه‌كدارانی په‌كه‌كه دابنێت و له ناوچه سنوورییه‌كان نه‌مێنن.
ڕابین شێروانی