مەحموود محەممەد
نیكۆلا رۆژنامه‌نووسێكی كرواتییه، له ساڵی 1968 به زه‌حمه‌ت و ماندووبوونێكی زۆر هاتبووه كوردستان و بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی له‌ژێر كۆنترۆڵی شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوولدا بوون.
نیكۆلا، زۆر دڵخۆشبوو كه له‌و سه‌رده‌مه سه‌خته‌دا هاوڕێی پێشمه‌رگه‌كان بووه به‌تایبه‌تیش پێشمه‌رگه‌كانی ده‌شتی هه‌ولێر و راگه‌یاندنی ئه‌وكاتی پارتی و شۆڕش. ئێستایش له بیری ماوه هه‌ر كه ناوی كاك بارزانی مه‌لا خالید_مان دێنا، یه‌كسه‌ر به ده‌نگی به‌رز ده‌یگوت (ئێره ده‌نگی كوردستانی عێڕاقه)! كاری ئه‌م جۆره رۆژنامه‌نووسانه زۆر گرینگ و جێی بایه‌خه، چونكه رژێمی ئه‌وسای عێڕاق و رژێمه‌كانی وڵاتانی ده‌وروبه‌ر هه‌وڵیان ده‌دا نه‌هێڵن ده‌نگی شۆڕش و به‌رخودانی گه‌لی كوردستان له سنووره‌كان بچێته ده‌ره‌وه و نه‌هێڵن جیهانی ده‌ره‌وه، له‌و زوڵم و سته‌مه‌ی كه له خه‌ڵكی كوردستانیان ده‌كرد ئاگادار بن، به‌تایبه‌تیش ترسیان له بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌نگوباسی به‌كارهێنانی چه‌كه قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی وه‌كو ناپاڵم و بۆمبی هێشوویی، قه‌تڵوعامكردنی خه‌ڵك و سوتاندن و كاولكردنی گوند و مه‌زراكان و تاڵانكردنی به‌رهه‌م و بژێوی ژیانی خه‌ڵك و ئابڵوقه‌ی خوارده‌مه‌نی و ده‌رمان و سووته‌مه‌نی، هه‌بوو.
به‌هاتنی ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه و گواستنه‌وه‌ی رووداوه‌كان، سه‌ره‌ڕای نیشاندانی قاره‌مانێتیی پێشمه‌رگه و پاڵپشتیی جه‌ماوه‌ر بۆ پێشمه‌رگه و شۆڕش، ده‌رخستنی هه‌موو ئه‌و تاوان و سه‌رپێچییه یاسایی و ناشه‌رعیانه‌ی رژێم ده‌یكردن بۆ جیهان، جگه له‌وه‌ی پاڵپشتییان بۆ شۆڕش زیاد ده‌كرد، رژێمی عێڕاق و ئه‌وانه‌ی ده‌وروبه‌ریشیان ته‌نگاو ده‌كرد.
به‌داخه‌وه ئه‌و سه‌رده‌مه رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگر نه‌بوو له‌و هه‌موو كاره دژ به مرۆڤایه‌تیانه به بیانووی ئه‌وه‌ی كه ئه‌م رووداو و كاره‌ساتانه بابه‌تی ناوخۆیی ئه‌و وڵاتانه‌ن و ئه‌وانیش ده‌ست وه‌رناده‌نه كاروباری ناخۆی وڵاتان..! بۆیه ده‌ڵێم ئه‌وكاره‌ی (نیكۆلا) و چه‌ند رۆژنامه‌نووسێكی دیكه له‌و سه‌رده‌مانه‌دا كردوویانه، نرخیان ئه‌وه‌نده زۆره كه ناكرێت دیاری بكرێت.
له نیكۆلام پرسی: بۆ له‌و رۆژه ناخۆشانه و به‌و زه‌حمه‌ت و ده‌رده‌سه‌رییه‌وه تا توانیت له رێگای (مینا خانمی خێزانی پێشه‌وا) بگه‌یته كوردستان و هاتی، به‌ڵام له دوای راپه‌ڕینه‌وه نه‌هاتییه‌وه؟ گوتی: ئه‌وكات هاتن دژوار بوو، به‌ڵام كه زانیم گه‌لێك ده‌چه‌وسێنرێته‌وه و قه‌تڵوعام ده‌كرێت، وه‌لێ چۆك دانادا و به‌رسینگی دوژمنی گرتووه، به ئه‌ركی خۆم وه‌كو مرۆڤێك كه باوه‌ڕم به مافی گه‌لانه هەڵسام و، هاتم و ته‌حه‌مولی هه‌موو ناخۆشی و زه‌حمه‌تی و مه‌ترسیه‌كانم كرد!، (هەرچەندە پێشمه‌رگه‌كان به ئازایه‌تی و چاونه‌ترسییان، ماندوویه‌تی و زه‌حمه‌ته‌كانیان له‌بیر بردمه‌وه و هه‌تا منیان برد بۆ راوه‌ماسییش چونكه وتبووم كه حه‌زم له راوه‌ماسییە، له‌گه‌ڵ فارس‌باوه چووینه راوه‌ماسی) به‌ڵام ئێستا ئاسانه و هه‌موو كه‌س له ئه‌ورووپا و ئه‌مریكاوه به ئاسانی ده‌توانێ بێ، با نۆره‌ی ئه‌وان بێت.
كه زانیم ئه‌وانه‌ی ئه‌وكات شۆڕ‌شیان ده‌كرد بۆئه‌وه‌ی بمێنن و گه‌له‌كه‌یان بپارێزن له له‌ناوچوون، ئێستا خه‌ریكن ریفراندۆم ده‌كه‌ن و به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی هه‌نگاو ده‌نێن، جارێكی دیكه هاتمه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پێیان بڵێم (په‌له بكه‌ن و خۆتان تاخیر مه‌كه‌ن) ئێمه‌ش له كرواتیا، كه ویستمان سه‌ربه‌خۆ بین، زۆر دژمان بوون و كێشه‌یان بۆ دروست كردین، به‌ڵام ئیراده‌ی پۆڵایینی خه‌ڵك كرواتیایان به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی برد و ئێستا سه‌ربه‌خۆیه.. ئێوه‌ش به‌رگه‌ی ئه‌و هه‌موو زه‌حمه‌تی و ناخۆشیانه‌تان گرتووه كه من به چاوی خۆم بینیومه، بۆیه زیاتر به‌رگه بگرن و سارد مه‌بنه‌وه و مه‌ترسن و سه‌ربه‌خۆییتان رابگه‌یه‌نن.. ئا بۆ ئه‌وه ئه‌و جاره هاتوومه‌ته‌وه بۆ كوردستان. زۆریش خۆشحاڵم و هه‌ستێكی زۆر سه‌یرم هه‌یه، ئه‌وكات به زه‌حمه‌تێكی زۆر هاتم كه پێشمه‌رگه و خه‌ڵكم بینی چه‌ند به حه‌ماسه‌تەوە شه‌ڕ ده‌كه‌ن و به‌رگری ده‌كه‌ن، زانیم سه‌رده‌كه‌ون و هه‌ر ئه‌وكات وتم: ئێوه سه‌رده‌كه‌ون.
ئێستایش كه كوردستان و خه‌ڵكه‌كەی و پێشكه‌وتن و گۆڕانكاری و جیاوازییه‌كان ده‌بینم، ده‌زانم سه‌ربه‌خۆییتان سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت، بۆیه ده‌ڵێم: هه‌لومه‌رجه‌كان هاوكارتانن، زووكه‌ن سه‌ربه‌خۆ بن..
ده‌وڵه‌تانی زۆر هه‌بوون ئێمه‌ی كرواتییان ئامۆژگاری ده‌كرد كه كاتی جیابوونه‌وه نییه و كێشه‌تان بۆ دروست ده‌بێت! به‌ڵام كه خواست و ئیراده‌ی خه‌ڵك چووه بواری كرده‌نی بۆ سه‌ربه‌خۆیی و سه‌ربه‌خۆ بووین، وێڕای دانپێدانان، ئێستا هه‌موویان په‌یوه‌ندیی باشیشیان له‌گه‌ڵمان هه‌یه.
ئه‌مه، ئامۆژگاری و تێڕوانینی نیكۆلای كرواتی بوو، ده‌ی با ئێمه‌ش تێكڕا و پێكه‌وه، ده‌ست له‌ناو ده‌ست، شان به‌شانی یه‌كتر، هه‌نگاوی یه‌كه‌می سه‌ربه‌خۆیی كه ریفراندۆمه سه‌ر بخه‌ین.
لە ڕۆژنامەی هەولێر وەرگیراوە