Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 24 APR 2024 14:35 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ئەنجوومەنی وەزیران یادی ڕۆژنامەگەریی كوردی پیرۆز دەكات
| KDP.info


 
هەولێر-KDP.info- ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، لە پەیامێكدا پیرۆزباییی یادی 119 ساڵەی ڕۆژنامەگەریی كوردی و 19 ساڵەی دامەزراندنی سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی كوردستانی لە ڕۆژنامەنوووسان و میدیاكارانی كورد پیرۆز كرد و، پشتگیری بۆ مافەكانیان دووپات كردەوە، هیوای سەركەوتنیشی بۆ خواستن و داوای لێ كردن پیشەییانەتر ئەرك و كارەكانیان ئەنجام بدەن.
 
 
ئەمە دەقەكەیەتی:
 
لە یادی ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی كوردی و دامەزراندنی سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی كوردستاندا، سڵاو و دروود بۆ گیانی مامۆستا (میقداد میدحەت بەدرخان) و تەواوی ئەو ڕۆژنامەنووس و میدیاكارانەی كوردستان دەنێرین كە ژیانیان بە وشەی كوردی بەخشی و لەو پێناوەدا گیانیان بەخت كرد. لەم یادەدا بە ڕێزەوە ئەو ڕۆژنامەنووسە دلێرانەی لە ڕووماڵی شەڕی دژی داعشدا گیانیان بەخشی و شەهید بوون، یان بەركەوتن و بریندار بوون، بەبیر دەهێنینەوە. ئەم یادە لە تەواوی ڕۆژنامەنووسان و میدیاكاران و دەزگا ڕۆژنامەوانی و میدیاییەكانی كورد پیرۆز دەكەین، هیوای سەركەوتن و پێشكەوتنی بەردەوامیان بۆ دەخوازین.
 
 
لەم یادەدا بە ڕێزەوە ڕۆڵی ڕۆژنامەنووسان و میدیاكارانی كورد و كوردستان و قوربانیدان و خۆبەختكردنیان لە قۆناغەكانی شۆڕش و ڕاپەڕینەكانی كوردستان و بەرەنگاربوونەوەی دوژمنان و تیرۆر و تیرۆرستان، هەروەها لە بەشدارییان لە بنیاتنان و پێشخستن و بەرەوپێشبرنی كۆمەڵگە و هۆشیاركردنەوەیدا هەڵدەسەنگێنین و تەواوی پشتگیریمان بۆ ماف و ئازادییەكانی ڕۆژنامەنووسان و میدیاكاران و ئازادیی نووسین و ڕادەربڕین و پەخش و بڵاوكردنەوە،‌ دووپات دەكەینەوە.
 
 
وەك زۆر لایەنی دیكەی كۆمەڵگەی كوردستان، بە خۆشحاڵییەوە بواری ڕۆژنامەگەری و میدیاییش لە هەرێمی كوردستان پێشكەوتنێكی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و بە تایبەتیش لەم ساڵانەی دوایی و لە كاتی ڕووماڵی شەڕی دژی تیرۆردا، ڕۆژنامەنووسان و میدیای كوردستان قۆناغێكی دیكەیان تێپەڕاند و سەلماندیان كە دەتوانن هاوشانی میدیای جیهانی كار بكەن و زۆر جاریش ببنە تاقە سەرچاوەی هەواڵ بۆ ئاژانسە ڕۆژنامەوانی و میدیاییەكانی جیهان، كە ئەمەیش مایەی خۆشحاڵی و شانازییە بۆ هەرێمی كورستان و دەستخۆشییان لێ دەكەین.
 
لەم یادەدا وێڕای دووبارە پیرۆزباییمان لە ڕۆژنامەنووسان و میدیاكارانی كورد، داواكارین پیشەییانەتر و بە شێوەیەكی پرۆفیشناڵتر كار و ئەركەكانیان ئەنجام بدەن و هەموو ئەو بنەما و بەها و پرەنسیپانە بپارێزن كە ڕۆژنامەگەری و میدیای پیشەیی و پرۆفیشناڵی لەسەر دامەزراوە، تا بتوانن خزمەتی زیاتری كۆمەڵگە و ئێستا و داهاتووی كوردستان بكەن.
 
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان
22/4/2017
 



دوایین هەواڵەکان

عەبدولحسێن شەعبان: کێشەی ھەرێم لەگەڵ بەغدا لە سنووری دادگای فیدڕاڵی گەورەترە

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 12:04:32

ھەولێر-KDP.info- بیرمەندێکی ناسراوی عەرەب باس لەو گرفتە سیاسی و ئەمنیانە دەکات کە ڕووبەڕووی کوردستان کراوەتەوە و ئاماژە بەوە دەکات، کێشەی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا زۆر لە سنووری دادگای فیدڕاڵ دوورتر و گەورەترە دەشڵێ، ناکرێ مووچە و بوودجەی ھەرێم بخەنە نێو ململانێ و کێشمەکێشی سیاسییەوە، چونکە ئەمە سەرپێچییە و یەکێتیی نیشتمانیی وڵات و ئایندەی پەیوەندییەکانی نێوان عەرەب و کورد ڕووبەڕووی مەترسی دەکاتەوە".

 
بەمنزیکانە سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 12:04:47

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەیەکی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت دەچێتە بەغدا. گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت، ئێستا هەوڵی جیددی هەن هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی خۆیدا بکرێت. 

 
مەسروور بارزانی: شەهیدانی کارەساتی بۆردوومانی قەڵادزێ هەمیشە لە یادمانن

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 11:04:17

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان جەخت لەوە دەکاتەوە، شەهیدانی بۆردوومانی قەڵادزێ "هەمیشە لە یادمانن".

 
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران چەند بابەتێک گفتوگۆ دەکات

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 10:04:07

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە، 24 ی نیسانی 2024، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کۆدەبێتەوە و تێیدا چەند بابەتێک گفتوگۆ دەكرێت.

 
ڕاگەیاندنی پارتی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی ھونەرمەند (جەمال ھیدایەت) دەکات

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 10:04:44

ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی ھونەرمەندی ناسراوی گەلەکەمان مامۆستا (جەمال ھیدایەت) دەکات.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact