Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 19 APR 2024 18:47 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ھیوا ئەفەندی: ٩٥%ـی پرۆسەی بایۆمەتری تەواو بووە
| KDP.info


 
ھەولێر-KDP.info- سەرۆكی فەرمانگەی تەكنەلۆژیا و زانیاری لە ئەنجوومەنی وەزیران دەڵێ، تاوەكو ئێستا ملیۆنێك و ١١٤ھەزار كەس لە ھەردوو سلكی مەدەنی و سەربازی ناوی خۆیان لە سیستمی بایۆمەتری تۆمار كردووە، پڕۆسەكەیش ٩٥%ـی تەواو بووە و بڕیارە تا كۆتایی ئەم مانگەیش ناوتۆماركردن بەردەوام بێت.
 
 (ھیوا ئەفەندی)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، "تاوەكو ئێستا لە سیستمی بایۆمەتری ملیۆنێك و ١١٤ھەزار كەس ناوی خۆیان تۆمار كردووە كە ٩٥%ـی پڕۆسەكە تەواو بووە و كەرتی مەدەنییش بە تەواوەتی كۆتایی پێھاتووە، بەڵام كەرتی سەربازی بەردەوام دەبێت تاوەكو ١/٥ كە دەكاتە سەرەتای مانگی داھاتوو و، رەنگە تا ١٥/٥ درێژ بكرێتەوە گەر پێویست بكات".
(ئەفەندی) گوتیشی، لە كەرتی مەدەنی ٩٠٠ھەزار كەس ناوی خۆیان تۆمار كردووە و لە كەرتی سەربازی كە پۆلیسیش دەگرێتەوە، رێژەكەی دیكە تۆمار كراوە.
 
سەرۆكی فەرمانگەی تەكنەلۆژیا و زانیاری ده‌شڵێ، لە ئێستادا لە كەرتی سەربازی، ھێزەكانی زێرەڤانی و یەكەی ٧٠ و٨٠ و ھێزی بەرگری خەریكە كۆتایی پێ دێت، دواتر ھێزەكانی دیكە ناوی خۆیان تۆمار دەكەن.
 
 
(هیوا ئەفەندی) زیاتر گوتی، "لە كۆی ئەوانەی ناوی خۆیان تۆمار كردووە لە سیستمی بایۆمەتری، ١٠%ـیان ناوی دووبارەن، بەڵام دیار نییە كە ئەمانە یاسایین یاخود نایاسایین، چونكە پێویستە حكوومەت لەسەر ئەو پرسە دابنیشێت و كەیس بە كەیس بڕیاری لەسەر بدات، بۆ ئەو مەبەستەیش ئەنجوومەنی وەزیران لیژنەیەك دروست بكات، كە ئەمەیش لە ھەردوو كەرتی مەدەنی و سەربازییە و ناوەكانیش لای ئێمە دیارن".
 
 
بڵند ئیبراھیم   
 



دوایین هەواڵەکان

شاخەوان عه‌بدوڵڵا بۆ KDP: دەرکردنی ئەو ماڵە کوردانەی خانەقین ڕاگیرا

THURSDAY, 18 APRIL 2024 23:04:20

ھەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گوتی، دەرکردنی ئه‌و ماڵە کوردانه‌ی لە خانووی شارەوانی بوون کە بڕیاری لێدرابوو راگیرا.

 
ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن نوژەن دەکرێتەوە

THURSDAY, 18 APRIL 2024 20:04:17

سۆران _KDP.info_بەڕێوەبەری چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتی: بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن لە نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران نوژەن دەکرێتەوە.‌

 
پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی پێشوازیی لە شاندێکی کۆمەڵەی دۆستایەتی کورد و ئەڵمان کرد

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:30

ھەولێر-KDP.info- شاندێکی  کۆمەڵەی دۆستایەتی  کورد و ئەڵمان سەردانی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد و هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی مەکتەب و ژمارەیەک لە ستافی دێسک و یۆنیتەکانی مەکتەب  پێشوازیان لێ کردن.

ھەوراز عەبدولقادر: بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار بۆ مووچەی ئەم توێژە زیاد دەبێت

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:31

ھەولێر  _KDP.info_ بەرپرسێکی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی ئاشکرایکرد، بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار دینار بۆ مووچەی کەمئەندامان زیاد دەکرێت، گوتیشی: لە ھەرێمی کوردستان ٧٤ ھەزار کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت مووچەی مانگانەیان بۆ خەرج دەکرێت.

 
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی کارگێری هەڵبژاردن و ئەندامێکی ئەنجوومەنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکات

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:21

ھەولێر-KDP.info-  ڕۆژێ پێنجشەممە 18ی نیسانی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە دادوەر عەباس فەرحان حەسەن سەرۆکی کارگێری هەڵبژاردن لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق و دادوەر عامر موسا محەمەد ئەندامی ئەنجوومەنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق کرد.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact