Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 23 JUN 2018 07:10 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

ئه‌ڵمانیا لە هاوكارییە سه‌ربازی و مرۆییه‌كانی بۆ هه‌رێمی كوردستان بەردەوام دەبێ
| KDP.info


 

هەولێر-KDP.info-   له‌ دیدارێكدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییی هه‌رێمی كوردستانی به‌رز نرخاند و به‌رده‌وامیی هاوكارییه‌ سه‌ربازی و مرۆییه‌كانی ئه‌ڵمانیای بۆ هه‌رێمی كوردستان دووپات كرده‌وه‌.

سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 20-4-2017، (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ (زیگمار گابریێل) وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا و شاندێكی یاوه‌ری كرد.

 


له‌ دیدارێكدا شاندی میوان خۆشحاڵیی خۆیان به‌ سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و، سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ خه‌ڵك و حكوومه‌تی هه‌رێم و پێشمه‌رگه‌ی نیشان دا بۆ خۆڕاگری و به‌رگریكردن له‌ بنه‌ماكانی مرۆڤایه‌تی و پاراستنی هه‌موو پێكهاته‌كان له‌ هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر و حه‌واندنه‌وه‌ی‌ ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆری ئاواره‌ و په‌نابه‌ران، كه‌ ئه‌مه‌ش جێگه‌ی ڕێز و پێزانینی ئه‌ڵمانیا و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییی هه‌رێمی كوردستانی به‌رز نرخاند و به‌رده‌وامیی هاوكارییه‌ سه‌ربازی و مرۆییه‌كانی ئه‌ڵمانیای بۆ هه‌رێمی كوردستان دووپات كرده‌وه‌. جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه‌ كه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ن په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌كانی نێوان ئه‌ڵمانیا و هه‌رێمی كوردستان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا تۆكمه‌تر بكرێت. بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدایش، بنه‌مای دیالۆگ و گفتوگۆی به‌ باشترین ڕێگه‌چاره‌ زانی‌.
لای خۆیه‌وه‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه‌ و هاوكارییه‌ سه‌ربازی و مرۆییه‌كانی ئه‌ڵمانیای بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌ شه‌ڕی دژی تیرۆردا كرد و، هیوای به‌رده‌وامیی هاوكارییه‌كانی خواست. ئاماده‌یی هه‌رێمی كوردستانیشی ده‌ربڕی بۆ پته‌وكردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا له‌ هه‌موو بواره‌كاندا.
سه‌باره‌ت به‌ كێشه‌ هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدایش، (نێچیرڤان بارزانی) ئاماژه‌ی دا كه‌ له‌ ڕووی سه‌ربازییه‌وه‌ په‌یوه‌ندییه‌كی تۆكمه‌ له‌ نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراقدا هه‌یه،‌ به‌ڵام له‌ بواره‌كانی دیكه‌دا هیچ گفتوگۆیه‌كی جیددی نه‌بووه‌ و به پێویستی زانی له‌مباره‌یه‌وه‌ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ڕۆڵی خۆی ببینێت.
ده‌رباره‌ی ڕیفراندۆمی هه‌رێمی كوردستانیش سه‌رۆكوه‌زیران ئاماژه‌ی دا كه‌ ڕیفراندۆم مافێكی سروشتیی خه‌ڵكی كوردستانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌نووسی خۆی دیاری بكات. دووپاتیشی كرده‌وه‌ كه‌ خه‌ڵك و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان باوه‌ڕیان به‌وه‌ نییه‌ داهاتوو و مافه‌كانی خۆیان به‌ ڕێگه‌ی توندوتیژی دابین بكه‌ن، به‌ڵكو پێویسته‌ به‌ ڕێگه‌ی گفتوگۆیه‌كی جیددی بێت و له‌م نێوه‌نده‌شدا كۆمه‌ڵگا‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌توانێت هاوكار بێت‌.
هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕه‌وشی گشتیی ناوچه‌كه‌ و به‌ره‌كانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆرستانی داعش و چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ندیدار، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ بوو.

سەرلەبەیانیی دوێنێ چوارشەممە 19-4-2017، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا گەیشتە بەغدا، شەوی رابردوویش لە رێی فڕگەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە گەیشتە هەرێمی کوردستان و لەلایەن سەرۆکوەزیرانی کوردستانەوە پێشوازی لێ کرا




دوایین هەواڵەکان

فەرھاد حەمە عەلی: "مەترسی کەوتنی چەند ناوچەیەکی کەرکووک ھەیە"

FRIDAY, 22 JUNE 2018 14:06:21

کەرکووک-KDP.info-  رۆژانە چەکدارانی داعش لە سنووری کەرکووک و دەورووبەری چالاکی ئەنجامدەدەن و گوتەبێژی ئاسایشی کەرکووکیش دەڵێ، ئەگەر کار وا بڕوات ژمارەیەک ناوچەی دیکەی کەرکووک دەکەوێتە دەست داعش و رەوشەکە ئاڵۆزتر دەبێ.

خەسرۆ گۆران: لە نەینەوا پارتی کورسییەک زیاد دەکات

FRIDAY, 22 JUNE 2018 13:06:41

هەولێر-KDP.info-   بە ھەژماردنەوەی دەنگی ھەڵبژاردنەکانی ١٢ی ئایاری پەرلەمانی عێراق پارتی خۆشحاڵە و بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردنیش دەڵێ، ئەوانەی دەنگیان بۆ فەوتاندنی دەنگی پێشمەرگەدا روویان رەشبێت.

چاودێران: "پیلانگێڕەکان شەرمەزار بوونە"

FRIDAY, 22 JUNE 2018 12:06:03

هه‌ولێر-KDP.info-  چاودێرانی سیاسی دەڵێن، پیلانگێڕانی دژی پێشمەرگە بە لایەنی کوردی و عێراقییەوە شەرمەزاربوونە، چونکە دوێنێ پیلانەکەیان سەرکەوتوو نەبوو و لە بەرانبەر ئیڕادەی بەرزی پێشمەرگە شکستی برد.

پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆک بارزانی بۆ کەسوکاری شێخ باییز تاڵەبانی

THURSDAY, 21 JUNE 2018 22:06:44

خانەوادەی بەڕێزی خوالێخۆشبوو شێخ باییز تاڵەبانی

بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی وەزیری پێشووی ئابووری و دارایی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، شێخ باییز تاڵەبانی – مان پێگەییشت.

بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆم و ئاراستەی خانەوادە بەڕێزەکەتان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.

پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆک بارزانی بۆ کەسوکاری مەلاحاجی دێلۆیی

THURSDAY, 21 JUNE 2018 22:06:01

خانەوادەی بەڕێزی خوا لێخۆشبوو مەلاحاجی دێلۆیی

بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگە و کادیری ماندوویینەناسی هەردوو شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و گوڵانمان پێ گەیشت.



 
© 2018 Kurdistan Democratic Party, KDP