هەولێر-KDP.info- حزبه كوردستانییه‌كانی كه‌ركووك، هه‌فته‌ی دابێ، له باره‌گای لقی سێی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆ ده‌بنه‌وه و بڕیاره له‌سه‌ر ره‌وشی ئێستای ئه‌و پارێزگایه و بڕیاره‌كانی ئه‌و دواییه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكه‌یان، قسه بكه‌ن.
(د.محه‌ممه‌د خورشید) به‌رپرسی لقی سێی پارتی دیموكراتی كوردستان له كه‌ركووك، ئاشكرای كرد كه كۆبوونه‌وه‌ی حزبه كوردستانییه‌كان، رۆژی دووشه‌ممەی هه‌فته‌ی دابێ له باره‌گای لقی پارتی به‌ڕێوه ده‌چێت.
ئه‌و، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێ، "كۆبوونه‌وه‌كه، له درێژه‌ی كۆبوونه‌وه ده‌ورییه‌كانی حزبه كوردستانییه‌كانی كه‌ركووكدایه و، دووشه‌ممەی دابی لای ئێمه به‌ڕێوه ده‌چێت. له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا باس له ره‌وشی كه‌ركووك و داواكاری و بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكه‌مان ده‌كه‌ین".
رۆژی 28ـی مانگی ئاداری رابردوو، ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك بڕیاری دا ئاڵای كوردستان هاوشانی ئاڵای عێراق، له‌سه‌ر فه‌رمانگه میرییه‌كانی ئه‌و پارێزگایه هه‌ڵبكرێت. ئه‌و بڕیاره، ناڕه‌زایی به‌شێك له عه‌ره‌ب و توركمانه‌كانی شاری كه‌ركووكی لێ كه‌وته‌وه.
هاوكات په‌رله‌مانی به‌غدا، هه‌وڵی دا بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، به‌ڵام له‌و كاره‌دا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو.
(محه‌ممه‌د خورشید) ئاشكرای ده‌كات كه له به‌رنامه‌یاندایه بۆ ئه‌وه‌ی له كۆبوونه‌وه ده‌ورییه‌كانی داهاتوویاندا، ئه‌مجاره نوێنه‌ری پێكهاته‌كانی دیكه‌ی كه‌ركووكیش تێیدا به‌شدار بن.
به‌رپرسی لقی سێی پارتی دیموكراتی كوردستان له كه‌ركووك ده‌ڵێ، "تا ئێستا ره‌وتی كۆبوونه‌وه‌كان به‌و شێوه‌یه بوونه كه ته‌نیا حزبه كوردستانییه‌كان به‌شدار بوونه، به‌ڵام له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا قسه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ین ئه‌و لایه‌ن و پێكهاتانه‌ی كه‌ركووك كه كوردستانی بیر ده‌كه‌نه‌وه، بێنه ناو كۆبوونه‌وه‌كان".
هاوكات، به‌رپرسی لقی سێی پارتی، روونی كرده‌وه كه تا ئێستا دیار نییه شاندی هاوبه‌شی پارتی و یه‌كێتی كه‌ی سه‌ردانی كه‌ركووك ده‌كه‌ن.
كاوه جه‌م