Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 13 AUG 2026 15:46 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

نووسەر و رۆژنامەنووسی ناوداری كورد محەمەدی مەلا كەریم: هەوڵی سەرۆك بارزانی بۆ ڕێكخستنەوەی ماڵی كوردان بەرز دەنرخێنم‌
| Hewler


نووسەر و رۆژنامەنووسی ناوداری كورد محەمەدی مەلا كەریم، زۆر بە بایەخەوە دەڕوانێتە سازدانی كۆنگرەی نەتەوەیی كورد و ئەو هەوڵەی سەرۆك مسعود بارزانی بەرز دەنرخێنێ‌ بۆ رێكخستنەوەی ماڵی گەورەی كوردان و گفتوگۆ كردن لەسەر ئەو ئاراستە جیاجیایانەی كە پرسی كورد بە گشتی دەبەنە پێشەوە.

محەمەدی مەلا كەریم بۆ رۆژنامەی هەولێر گوتی "كۆنگرەیەكی نەتەوەیی كە نوێنەرانی هەر چوار پارچە لێكجیاكراوەكانی كوردستان و نوێنەرانی كوردە پەرتەوازەكانی وڵاتانی هەر پێنج كیشوەرەكەی جیهانی تێدا كۆ ببێتەوە و بەرنامەیەك بۆ كۆنگرەكەیان دابنێن و تێیدا گیروگرفتەكانی ئەمڕۆی نەتەوەی كورد و وڵاتی كوردستان بگرێتە خۆی، پاشان لێكۆڵینەوە لە گیروگرفتەكانی بكات و بە دوای دۆزینەوەی چارەسەردا بگەڕێت لە سنووری ئەو توانا و دەسەڵاتەی ئەمڕۆكەی سەرجەم بزووتنەوەكانی كورد،

هەرلایەك و لە باری سەرنج و بۆچوونی خۆیەوە، بە رەچاوكردنی بارودۆخی ئەو رۆژە، ئەركێكی پیرۆز و كارێكی پێویست و بایەخدارە بۆ هەر هەموو نەتەوەی كورد كە دیارە سەرۆكی ئەمڕۆی نەتەوەی كورد مەسعود بارزانی بە رۆحێكی نەتەوەیی بەرزەوە بیری لێكردووەتەوە و خستوویەتییە بەردەم هەموو كۆڕ و كۆمەڵ و پارتەكانی كوردستان و داوای لێ كردوون لەو كۆنگرەیەدا كۆ ببنەوە بۆ گفتوگۆكردن و دیالۆگ سازكردن لە هەموو بارێكەوە كە لە سنووری دەسەڵاتی ئەواندا بێت، ئەوانیش لە هەموو لایەكەوە لە رووی هەستكردن بە بەرپرسیاریەتیی مێژوویی بە دەنگییەوە هاتوون. دیارە لە رۆژانی دیكەدا دەست بە هەنگاوە پیشینەكانی بەستنی ئەم كۆنگرەیە دەكرێت".

گوتیشی "بێ شك هەر كوردێكی نیشتمانپەروەر كە دەچێتە كۆڕی خەباتی نەتەوەیی و نیشتمانییەوە، هەنگاو بە هەنگاو پێشكەوتن بەدی دێنێ‌ لە قۆناغەكانی خەباتدا، ئەوەی زیاتر لە بەرچاودا روون دەبێتەوە و درك بەوە دەكات كە ئەم نەتەوە و ئەو وڵاتەی ئەوی تێدا دەژیت، كەم تا زۆر لە بارودۆخێكی نائاساییدایە، بۆیە دەبێت خەباتی بۆ بكرێت بە مەبەستی خاوكردنەوەی ئەو بارە نالەبارە كە هەر تەنها گیروگرفتێكی نەتەوەیی هەرێمی نییە، بەڵكو ئەركێكە رووبەڕووی هەر چوار پارچەی كوردستان بووەتەوە، لەو پێودانگەوە هەنگاوی یەكەم لەم بوارەدا گوێ‌ لەیەكگرتن و لێكگەیشتن و رێزگرتنە لە مافی ڕادەربڕین و تێكەڵبەیەكنەكردنی حەز و تواناكان".

محەمەدی مەلا كەریم، ڕوونیشی كردەوە كە "گومانی تێدا نییە سازدانی ئەم كۆنگرەیە كارێك نییە نەیاران و ناحەزانی كورد و كوردستان لە هیچ لایەك پێیان خۆش بێت و هەوڵ نەدەن بۆ تەگەرە هێنانە ڕێی سەركەوتنی ئامانجەكانی، تەنانەت لە كەمترین سنووریشدا، بۆیە دەبێ‌ بەوپەڕی وریاییەوە ئاگاداری ئەوە بن كارێك نەكرێ‌ كە ئەو لایەنە ناحەزانە بورووژێنن و بیانوو بۆ خراپەكاری بدەینە دەستییان، ئێمە چەند ئەوەندەی سەركەوتن لەم كۆنگرەیەدا بە دەست بێنین، با كەمیش بێت لە چاو رۆژی ئەمڕۆماندا زۆرە و گرنگ بەردەوامییە لەسەر ئەم ڕێبازە ڕاستەی تێكۆشەر و سەرۆك مسعود بارزانی."

گوتیشی "هیوای سەركەوتن بۆ ئەم كۆنگرەیە دەخوازم، ئاواتەخوازین كۆنگرەی نەتەوەیی بتوانێت رێگەیەكی راست و دروست بۆ كاركردنی لەمەولای كورد و بەئاواتگەیشتنی نەتەوەی كورد دابنێ‌، بە ئامانجی گەیشتن بە یەكێتی و یەكپارچەیی كوردستان، جارێكی تر پیرۆزبایی گەرمم بۆ سەرۆك بارزانی و دەست پێشخەرییە نەتەوەییەكەی".




دوایین هەواڵەکان

وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕێنمایی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی بڵاوکردەوە

THURSDAY, 13 AUGUST 2026 14:08:18

هەولێر-KDP.info- وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە گشتاندنێکی فەرمیدا کە ئاراستەی سەرجەم وەزارەت و لایەنە نەبەستراوەکانی بە وەزارەت کردووە، رێکارە نوێیەکانی بۆ دەستپێکردنەوەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران ڕاگەیاند و داوا دەکات تاوەکو سەرەتای مانگی 10ـی ئەمساڵ کارەکان تەواو بکرێن.

 
شەرەفی ئەندامێتی بە ٧٠٠ هەڤاڵی نوێ لە سنووری لقی ٢٣ی قەرەچووغ بەخشرا

THURSDAY, 13 AUGUST 2026 13:08:22

مەخموور-KDP.info- بە بۆنەی یادی ١٦ی ئاب، ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە بارەگای لقی ٢٣ی قەرەچووغ، بە ئامادەبوونی د. پشتیوان سادق، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێر و هەڤاڵان چیا محەممەد و سەنگەر کانەبی، بەرپرسی لق و کارگێڕانی لق و بەرپرس و کارگێڕانی ناوچە و ڕێکخراوەکان، مەراسیمێک بۆ بەخشینی شەرەفی ئەندامێتی بە پۆلێک ئەندامی تازەهاتووی ڕیزەکانی پارتی بەڕێوە چوو.

 
بە بڕیاری سەرۆکی حکوومەت پڕۆژەی نەخۆشخانەی ٣٠٠ قەرەوێلەیی سێمێل دەست پێدەکاتەوە

THURSDAY, 13 AUGUST 2026 12:08:00

دھۆک-KDP.info-بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی دھۆک ڕایگەیاند، بە بڕیاری سەرۆکی حکوومەت گرێبەستی تەواوکردنی نەخۆشخانەی ٣٠٠ قەرەوێلەییی سێمێل واژوو دەکرێت و پڕۆژەکە بە شێوەیەکی سەردەمیانە لە سنوورەکە دەست پێدەکاتەوە.

 

 

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەرەخۆشی لە ماڵباتی مامۆستا (حسێن عارف) دەکات

THURSDAY, 13 AUGUST 2026 12:08:00

ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی نووسەری ناسراو خوالێخۆشبوو مامۆستا (حسێن عارف)، پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادەکەیان دەکات.

 

ڕوونکردنەوەیەک لە وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

WEDNESDAY, 12 AUGUST 2026 23:08:00

ھەولێر-KDP.info- وەزیری سامانە سرووشتییەکانی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پشکی ئێستای ھەرێمی کوردستان لە نەوتی خاو بۆ بەکارھێنانی ناوخۆ "دادپەروەرانە نییە" و دەبێت بڕەکە بۆ زیاتر لە دوو بەرامبەر زیاد بکرێت، ئامادەیی ھەولێریشی بۆ گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا نیشاندا بەو مەرجەی سووتەمەنی بەپێی ڕێژەی دانیشتووان و بە "نرخی پاڵپشتیکراو" دابین بکرێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact