Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 9 JUN 2026 07:23 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

لاوێكی كورد نوێنەرایەتی سەرجەم لاوانی دیموكراتی جیهان دەكات
| KDP.info


ئەورپا – تایبەت بە   /KDP.info بۆ یەكەمینجار له مێژوو لاوێكی كوردی شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان به فەرمی بەنوێنەرایه تی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی لاوانی دیموكراتی جیهانی بەشداری له كۆبوونەوەی ئاسایی ساڵانەی یەكێتی لاوانی دیموكراتی ئەوروپا دەكات.  فه لاح حەسه ن راوێژكاری سەركردایەتی یەكێتی لاوانی دیموكراتی جیهانی پاش بەشداریكردنی له كۆبوونەوەكە و خویندنەوەی وتاری یەكێتی لاوانی دیموكراتی جیهانی له شاری پراك له كۆماری چیك، له وتارێكی تریدا باس له هەرێمی كوردستانی عێراقی فیدرالدا دەكات.

 له وتارەكەدا له به ردەم سەركردایەتی یەكێتی لاوانی دیموكراتی ئەورپا و وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی كۆماری چیكباس له پێگەی هەرێم دەكات له رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا و تیشك دەخاته سەر بەهێزی ناوچەکە و گەشەكردنی لە سەرجەم بوارەكانی ئاسایش و ئابووری و شارستانی و ئازادیدا،  ئیشارەتی بەوەدا كه هەرێمی كوردستان له ئایندەیەكی نزیكدا سودی دەبێت بۆ ئابووری وڵاتانی ئەورپا و یەكێتی ئەورپا.

له بەشێكی تری وتارەكەدا باس لەپێگە و ژیان و یەكسانی سەرجەم ئاینەكان دەكات له كوردستان و باس لەكردنەوەی دەرگاكانی هه رێم دەكات له كاتی سەختی باری ئاسایشی عێراق و پاراستنیان، شایەنی باسه ناوبراو بەیەكەمین راوێژكار دانراوه له مێژووی یەكێتی لاوانی دیموكراتی جیهانی كه خەڵكی رۆژهەڵاتی ناوەراست بێت، شایەنی باسیشه له هەمان كاتدا فەلاح حەسەن نوێنەری دەرەوەی یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستانه .




دوایین هەواڵەکان

بۆردومانی زێوە تاوانێک دژ بە ھەناسەی پەنابەری و ئازادیخوازی

MONDAY, 08 JUNE 2026 21:06:00

کەریم کاوە 

سبەی یادی بۆردومانی کارەساتی ئۆردوگای زێوە دەکرێتەوە

MONDAY, 08 JUNE 2026 21:06:00

سۆران-KDP.info- ٤١ ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر ڕووداوە کارەساتبارەکەی ساڵی ١٩٨٥ کە تێیدا سەدان کەسی بێ تاوان لە ئۆردوگای زێوە بۆردمان کران. لەو یادە دڵتەزێنەدا، بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەھیدان و ئەنفالکراوانی سۆران، ھەڵدەستێت بە ڕێکخستنی مەڕاسیمێک بۆ یادکردنەوەی کارەساتی بۆردومانی کەمپی زێوە و تێیدا چەند بڕگەیەکی جیاواز پێشکەش دەکرێت.

 

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەرەخۆشی لە ماڵباتی (ھەڵکەوت عەزیز) دەکات

MONDAY, 08 JUNE 2026 19:06:00

ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی پەیامنێری تۆڕی میدیایی ڕووداو (ھەڵکەوت عەزیز)، سەرەخۆشی لە خانەوادەکەیان دەکات.

 

پەیامی هاوخەمیی بارەگای بارزانی بۆ کۆچی دوایی ڕۆژنامەنووس هەڵکەوت عەزیز

MONDAY, 08 JUNE 2026 19:06:21

ھەولێر-KDP.info-   بارەگای بارزانی بۆ کۆچی دوایی ڕۆژنامەنووس هەڵکەوت عەزیز پەیامێکی ھاوخەمیی راگەیاند.

مەسروور بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هەڵکەوت عەزیز دەکات

MONDAY, 08 JUNE 2026 18:06:27

ھەولێر-KDP. info-  مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی ڕۆژنامەنووس هەڵکەوت عەزیز، پەیامنێر و بەرپرسی نووسینگەی تۆڕی میدیایی ڕووداو لە بەغدا پەیامێکی ھاوخەمیی راگەیاند .



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact