Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 9 JUN 2026 07:22 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

نەخۆشخانەكانی شاری ئەزمیر هاووڵاتییە كوردەكان قەبووڵ ناكەن
| KDP.info


ئەزمیر- KDP.info/ بە هۆی ئەوەیەوە كە زمانی توركی نازانن نەخۆشخانەكانی شاری ئەزمیری توركیا ئامادە نین نەخۆشە كوردەكان دەرمان بكەن و پێیان دەڵێن بڕۆن خۆتان فێری زمانی توركی بكەن، ئینجا سەردانمان بكەین.

لەمبارەیەوە ماڵپەری یوكسەكئۆڤا بڵاویكردۆتەوە كە رۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیە ژنێكی كورد بە ناوی دڵشا سونمەز بە هۆی ئازاری ددانەوە سەردانی نەخۆشخانەی شاری ئەزمیری كردووە، بەڵام بە هۆی نەزانینی زمانی توركی، دكتۆری نەخۆشخانەكە ئامادە نەبووە كە دڵشا سونمەز وەربگرێت.

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوە كردووە كە دڵشا سونمەز یەكێك لەو كوردانەیە كە ئاوارەی شارەكانی رۆژئاوای توركیا بووە و كاتێك كە رووبەرووی ئازاری ددان دەبێتەوە سەردانی نەخۆشخانەی بورنوڤای شاری ئەزمیری كردووە، بەڵام بە هۆی ئەوەیەوە كە شارەزایی لە زمانی توركی نەبووە و نەیتوانیوە بە زمانی توركی لە گەڵ دكتۆردا گفتوگۆ بكات، لە نەخۆشخانەكە دەركراوە و بەرپرسانی نەخۆشخانەكە پێیان گوتووە:  بڕۆ خۆت فێری زمانی توركی بكە ئینجا سەردانمان بكە.

دوای بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە وەزارەتی تەندروستی توركیا دەستبەجێ دەستی بە لێكۆڵینەوە لە سەر راستی ئەم هەواڵە كردووە و لەمبارەیشەوە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی رایگەیاندووە كە ئەگەر ئەم هەواڵە راست بێت، ئەوا وەزارەتی تەندروستی رێوشوێنی تایبەتی یاسایی لە بەرانبەر بەرپرسانی ئەم نەخۆشخانەیە دەگرێتە بەر.

 

 




دوایین هەواڵەکان

بۆردومانی زێوە تاوانێک دژ بە ھەناسەی پەنابەری و ئازادیخوازی

MONDAY, 08 JUNE 2026 21:06:00

کەریم کاوە 

سبەی یادی بۆردومانی کارەساتی ئۆردوگای زێوە دەکرێتەوە

MONDAY, 08 JUNE 2026 21:06:00

سۆران-KDP.info- ٤١ ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر ڕووداوە کارەساتبارەکەی ساڵی ١٩٨٥ کە تێیدا سەدان کەسی بێ تاوان لە ئۆردوگای زێوە بۆردمان کران. لەو یادە دڵتەزێنەدا، بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەھیدان و ئەنفالکراوانی سۆران، ھەڵدەستێت بە ڕێکخستنی مەڕاسیمێک بۆ یادکردنەوەی کارەساتی بۆردومانی کەمپی زێوە و تێیدا چەند بڕگەیەکی جیاواز پێشکەش دەکرێت.

 

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەرەخۆشی لە ماڵباتی (ھەڵکەوت عەزیز) دەکات

MONDAY, 08 JUNE 2026 19:06:00

ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی پەیامنێری تۆڕی میدیایی ڕووداو (ھەڵکەوت عەزیز)، سەرەخۆشی لە خانەوادەکەیان دەکات.

 

پەیامی هاوخەمیی بارەگای بارزانی بۆ کۆچی دوایی ڕۆژنامەنووس هەڵکەوت عەزیز

MONDAY, 08 JUNE 2026 19:06:21

ھەولێر-KDP.info-   بارەگای بارزانی بۆ کۆچی دوایی ڕۆژنامەنووس هەڵکەوت عەزیز پەیامێکی ھاوخەمیی راگەیاند.

مەسروور بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هەڵکەوت عەزیز دەکات

MONDAY, 08 JUNE 2026 18:06:27

ھەولێر-KDP. info-  مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی ڕۆژنامەنووس هەڵکەوت عەزیز، پەیامنێر و بەرپرسی نووسینگەی تۆڕی میدیایی ڕووداو لە بەغدا پەیامێکی ھاوخەمیی راگەیاند .



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact