Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 9 JUN 2026 07:22 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پەیامی سەرۆك بارزانی لە یادی پەڕینەوەی بارزانی نەمر و هەڤاڵانی لە رووباری ئاراس
| KDP.info


هەر دوو ڕووداوی مێژوویی پەڕینەوەی بارزانیی نەمر و هەڤاڵانی لە ڕووباری ئاراس و لەسێدارەدانی چوار ئەفسەرە قارەمانەكەی كۆماری كوردستان بە دەستی ڕژێمی پاشایەتیی عێراق لێوانلێون لە وانەی بڕوابەخۆبوون و خۆبەدەستەوەنەدانی گەلی كوردستان لەبەرانبەر زوڵم و داگیركاریدا. بارزانیی نەمر و هەڤاڵانی لە شەڕ و بەرخودانێكی بێوێنەدا سەروەرییەكی گەورەیان تۆمار كرد و، خۆیان نەدایە دەستی داگیركار و لە هەژدەی شەشی ساڵی هەزار و نۆسەد و چل و حەفت دا لە ڕووباری ئاراس پەڕینەوە. دوای ئەوە لە ڕۆژی نۆزدەی شەشی ساڵی هەزار و نۆسەد و چل و حەفت دا دوژمن چوار ئەفسەرە سەربەرزەكەی كۆماری كوردستانی لەسێدارە دا و شەهیدی كردن. دوژمن وای زانی بە لەسێدارەدان و ئاوارەیی و دەركردن كۆتایی بە خەباتی گەلی كوردستان هاتووە و ڕۆحی ئازادیخوازی لەو گەلە سەندووە. بەڵام نەیزانی قوربانیدان و نەهامەتی و دەربەدەریی ڕۆڵەكانی گەلی كوردستان هەوێنی بەردەوامبوونی خەباتی ئەو گەلەن. دوژمن نەیدەزانی خۆبەدەستەوەنەدانی بارزانی و هەڤاڵانی و شەهیدبوونی ئەفسەرە قارەمانەكانی كۆمار، ڕەگوڕیشەی داری ئازادی پتەوتر و دواڕۆژی گەلی كوردستان ڕووناك دەكات. لەو دوو یادەدا هەزاران سڵاو بۆ گیانفیدایی بارزانیی نەمر و هەڤاڵانی دەنێرین كە چركە بە چركەی خەباتیان وانەی بڕوابەخۆبوونن بۆ نەوەكانی داهاتوومان. هەزاران سڵاو لە گیانی پاكی چوار ئەفسەرە قارەمانەكەی كۆمار كە وەك خۆیان گوتیان پەتی سێدارە ناوی ئەوانی لە بیرەوەریی نەتەوەیەكەیاندا نەخشاند.




دوایین هەواڵەکان

بۆردومانی زێوە تاوانێک دژ بە ھەناسەی پەنابەری و ئازادیخوازی

MONDAY, 08 JUNE 2026 21:06:00

کەریم کاوە 

سبەی یادی بۆردومانی کارەساتی ئۆردوگای زێوە دەکرێتەوە

MONDAY, 08 JUNE 2026 21:06:00

سۆران-KDP.info- ٤١ ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر ڕووداوە کارەساتبارەکەی ساڵی ١٩٨٥ کە تێیدا سەدان کەسی بێ تاوان لە ئۆردوگای زێوە بۆردمان کران. لەو یادە دڵتەزێنەدا، بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەھیدان و ئەنفالکراوانی سۆران، ھەڵدەستێت بە ڕێکخستنی مەڕاسیمێک بۆ یادکردنەوەی کارەساتی بۆردومانی کەمپی زێوە و تێیدا چەند بڕگەیەکی جیاواز پێشکەش دەکرێت.

 

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەرەخۆشی لە ماڵباتی (ھەڵکەوت عەزیز) دەکات

MONDAY, 08 JUNE 2026 19:06:00

ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی پەیامنێری تۆڕی میدیایی ڕووداو (ھەڵکەوت عەزیز)، سەرەخۆشی لە خانەوادەکەیان دەکات.

 

پەیامی هاوخەمیی بارەگای بارزانی بۆ کۆچی دوایی ڕۆژنامەنووس هەڵکەوت عەزیز

MONDAY, 08 JUNE 2026 19:06:21

ھەولێر-KDP.info-   بارەگای بارزانی بۆ کۆچی دوایی ڕۆژنامەنووس هەڵکەوت عەزیز پەیامێکی ھاوخەمیی راگەیاند.

مەسروور بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هەڵکەوت عەزیز دەکات

MONDAY, 08 JUNE 2026 18:06:27

ھەولێر-KDP. info-  مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی ڕۆژنامەنووس هەڵکەوت عەزیز، پەیامنێر و بەرپرسی نووسینگەی تۆڕی میدیایی ڕووداو لە بەغدا پەیامێکی ھاوخەمیی راگەیاند .



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact