Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 9 JUN 2026 07:23 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

بزوتنەوەی گۆران نامەکەی سەرۆک بارزانی بۆ پەرلەمان بەھەنگاوێکی پۆزەتیف وەسف دەکات
| KDP.info


ھەولێر- تایبەت بەKDP.info/ د.شێرکۆ حمەئەمین رێکخەری ژووری رۆژنامەوانی بزووتنەوەی گۆران بە kdp.infoراگەیاند: ناردنی نامەکەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بۆ پەرلەمان لە بارەی دەستور ھەنگاوێکی باشە و ئومێدەوارین ھەنگاوی باشتری بە دواوە بێت و ئەم دەستورە بە جۆرێک ھەموار بکرێتەوە کە سیستەمێکی پەرلەمانی بنیات بنێت و سازانێکی کۆمەڵایەتی بێتە کایەوە، بۆیە ئەمە ھەنگاوێکی باشە.

د.شێرکۆ حمەئەمین گوتیشی: کاتی خۆی ھەم رەشنوسی دەستور و ھەم لیژنەکە بە بڕیاری پەرلەمان دانراوە و پەرلەمانیش پەسەندی کردووە و ناردوویەتی بۆ ریفراندۆم، بۆیە ھیوادارین پەرلەمان ئەو ئیرادەی ھەبێت دووبارە ئەم کارە بکاتەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە ئەمڕۆ سەرۆکی ھەرێم  لە رێگەی نامەیەکی فەرمییەوە تێبینی و پێشنیارەکانی سەرجەم حزب و لایەنە سیاسییەکانی ئاراستەی سەرۆکایەتی پارلەمان کردووە بۆ ئەوەی سەرۆکایەتی پارلەمان لە گەڵ نوێنەری حزب و لایەنە سیاسییەکان و ئەندامانی لیژنەی ئامادەکردنی پڕۆژەی دەستووری ھەریمێ کوردستان دابنیشن و تاوتوێی پێشنیار و تێبینییەکان بکەن بۆ ئەوەی بە کۆدەنگی تەواوی لایەنەکان لە سەر مەسەلەی پڕۆژەی دەستوور بگەنە ئەنجامێک.




هەواڵی پەیوەنددار
دوایین هەواڵەکان

بۆردومانی زێوە تاوانێک دژ بە ھەناسەی پەنابەری و ئازادیخوازی

MONDAY, 08 JUNE 2026 21:06:00

کەریم کاوە 

سبەی یادی بۆردومانی کارەساتی ئۆردوگای زێوە دەکرێتەوە

MONDAY, 08 JUNE 2026 21:06:00

سۆران-KDP.info- ٤١ ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر ڕووداوە کارەساتبارەکەی ساڵی ١٩٨٥ کە تێیدا سەدان کەسی بێ تاوان لە ئۆردوگای زێوە بۆردمان کران. لەو یادە دڵتەزێنەدا، بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەھیدان و ئەنفالکراوانی سۆران، ھەڵدەستێت بە ڕێکخستنی مەڕاسیمێک بۆ یادکردنەوەی کارەساتی بۆردومانی کەمپی زێوە و تێیدا چەند بڕگەیەکی جیاواز پێشکەش دەکرێت.

 

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەرەخۆشی لە ماڵباتی (ھەڵکەوت عەزیز) دەکات

MONDAY, 08 JUNE 2026 19:06:00

ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی پەیامنێری تۆڕی میدیایی ڕووداو (ھەڵکەوت عەزیز)، سەرەخۆشی لە خانەوادەکەیان دەکات.

 

پەیامی هاوخەمیی بارەگای بارزانی بۆ کۆچی دوایی ڕۆژنامەنووس هەڵکەوت عەزیز

MONDAY, 08 JUNE 2026 19:06:21

ھەولێر-KDP.info-   بارەگای بارزانی بۆ کۆچی دوایی ڕۆژنامەنووس هەڵکەوت عەزیز پەیامێکی ھاوخەمیی راگەیاند.

مەسروور بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هەڵکەوت عەزیز دەکات

MONDAY, 08 JUNE 2026 18:06:27

ھەولێر-KDP. info-  مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی ڕۆژنامەنووس هەڵکەوت عەزیز، پەیامنێر و بەرپرسی نووسینگەی تۆڕی میدیایی ڕووداو لە بەغدا پەیامێکی ھاوخەمیی راگەیاند .



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact