عێراقییە: ئیمزاى پێویستمان بۆ لێسەندنەوەى متمانە كۆ كردووەتەوە و تاڵەبانى داواكە رەوانەى پەرلەمان دەكا

ئەمڕۆ هەینی لیستی عێراقییە كە ئەیاد عەلاوى سەرۆكایەتیی دەكا راى گەیاند، ئیمزاكانى لێسەندنەوەى متمانە لە نووری مالیكی سەرۆك وەزیرانی عێراق 164ى تێپەڕاندووە و ئاماژەى كرد كە ئیمزاكان رادەستی جەلال تاڵەبانی سەركۆمارى عێراق دەكرێ.
مەیسوون دەمەلۆجی گۆتیارى بەناو لیستی عێراقییە بەئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ى راگەیاند، بارستەكە و لیستەكانى تر‌ى زیاتر لە 164 ئیمزایان كۆ كردووەتەوە بۆ لێسەندنەوەى متمانە لە حكوومەت و ئاماژەى كرد كە هەنگاوى داهاتوو برێتی دەبێ لە رەوانەكردنى ئیمزاكان بۆ سەركۆمار.
دەمەلۆجی روونى كردەوە، بەپێی دەسەڵاتە دەستوورییەكانى خۆى سەركۆمار داواكە رەوانەى ئەنجوومەنى نوێنەران دەكا بۆ ئەوەى متمانە لە حكوومەتی ئێستە بسەنرێتەوە.
تا ئێستە تاڵەبانى و نێزیكانى خۆى هەڵوێستی روونیان لەبارەى لێسەندنەوەى متمانە نەبووە لە حكوومەت، بەڵام دەوڵەتی یاسا دەڵێ تاڵەبانى پێی راگەیاندوون كە وەڵامى داواكارییەكەی لێسەندنەوەى متمانە ناداتەوە.
لە لایەکی دیکەوە سایتی خەندان لە هەواڵێکدا ڕایگەیاندووە کە توانیویەتی ناوی ئه‌و لایه‌ن و په‌رله‌مانتاره سه‌ربه‌خۆیانه‌ی ده‌ست بكه‌وێت كه بۆ وەرگرتنەوەی متمانه له نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئیمزایان کردووە.
"خەندان" لەزاری سەرچاوەیەکی نێو هاوپەیمانیی نیشتیمانییەوە کە ناوی خۆی ئاشکرا نەکردووە نووسیویەتی:
ئه‌و لایه‌ن و په‌رله‌مانتاره سه‌ربه‌خۆیانه‌ی تائێستا ئیمزایان كردووه متمانه لە نوری مالکی وەربگیرێتەوە، بریتین له:
1-ره‌وتی سه‌در (40) ئیمزا.
2-لیستی عێراقییه (79) ئیمزا.
3-هاوپه‌یمانی كوردستان (49) ئیمزا + فراكسیۆنی گۆڕان (8) ئیمزا و كۆی هه‌موویان (57) ئیمزایه.
4-ئه‌ندامانی مه‌سیحی (3) ئیمزا.
5-سه‌ربه‌خۆكان (ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی، شێخ سه‌باح ساعدی، حه‌سه‌ن عه‌له‌وی، مه‌نال موسه‌وی، سه‌فیه سوهێل) (5) ئیمزا كۆكراوه‌ته‌وه.
6-2 ئه‌ندامی عێراقییه‌ی سپی (كازم شمه‌ری و عه‌زیز مهیاح) (2) ئیمزا.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌شی بۆ خه‌ندان ئاشكرا كردووه، په‌رله‌مانتارانی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی (18) ئه‌ندامن ده‌نگ به‌لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له مالیكی ده‌ده‌ن به‌ڵام له‌ئێستادا نایانه‌وێت ئیمزای بكه‌ن، روونیشی كرده‌وه، 3 په‌رله‌مانتاره مهسیحیییهكه، ئیمزاكانی خۆیان داوه‌ته سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان.




